خه‌یاڵ نییه
Saturday, 21/04/2018, 1:07
جه‌رگت نه‌سوتێ.. !
ئای له‌و خورپه‌یه!
هه‌ڕچی سامان‌و چی به‌ها هه‌یه
نابنه پارسه‌نگی جه‌رگێکی سوتاو
خورپه‌ی هه‌واڵی مه‌رگێکی ناکاو!
*
ئه‌و گوڵه‌ی به‌ری ره‌نجی فه‌رهادبو
وه‌ریو له‌ده‌سچو
ئای چ کۆستێکو زامێکی سه‌خته!
هاڕه‌ی ژیان‌و کۆتایی به‌خته !
باخه‌وانی کرد به‌داری بێ‌ئاو
به‌پۆڕی خوراو !!
به‌باڵی که‌کنه‌ز
به سوتانی ره‌ز
هه‌ناسه‌ی ساردی ئه‌گاته هه‌ور
ئه‌ڕژێته خوارێ وه‌ک کلوی به‌ور
نه‌هه‌ستی یارێ
نه‌ده‌ستی چارێ
نابن به‌هه‌توان
بۆبرینو ژان!
ئای له‌خورپه‌ی جه‌رگ
کاره‌ساتی مه‌رگ !!
*
دو پێچه‌وانه‌ی مردن و ژیان
هه‌ڵه‌ی گه‌ردونه، گه‌رنه‌ڵێین تاوان !
نه‌بوینایه هه‌ر، که بوین، مه‌رگ بۆ!؟
با ئێمه‌ش وه‌ک تۆ
یا وه‌ک ئه‌ستێره
له‌م مه‌رزو دێره
ده‌م به‌پێکه‌نین
هه‌مێشه ئازاد، پڕ جریوه‌ی ژین
*
ئه‌وانه‌ی بوه‌ن به‌ڕێی ناڕه‌وا
مه‌بینه شادن، له‌ناخا رسوا !
هه‌تا نه‌بینن جه‌رگ سوتانێ نه‌ڕێژن ئه‌شکی به‌کوڵ گریانێ
ده‌س هه‌ڵناگرن
کاتێ ئه‌شبینن
مه‌گه‌ربه‌کۆستی جه‌رگێکی سوتاو
به‌ئه‌ژنۆی شکاو
ئیتر که وابێ، بۆچیته گه‌وجه؟
ماڵ ئه‌و ماڵه‌یه که به‌ری ره‌نجه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست