خەونەکەم لە شەن دەدەم
Friday, 20/04/2018, 1:56
شەوی رابوردوولە خەونمدا (نەوەی نوێ ) لە هەڵبژاردنی ١٢/٥/٢٠١٨ لە باشووری کوردستان دەنگێکی یەکجار زۆری وەدەست هێنابوو.دوای ژماردنی دەنگەکان بە خڕووپتوونی بنەماڵەی بەرازئانی وتاڵەبانی دەستیان لە کار کێشایەوە وبە ساغوسڵامەتی دەسەڵاتیان دایە دەست نەوەی نوێ! بۆ یەکەمجار بوودوای رێفڕاندۆمی سەر بە مەسعود بارزانی بە تەلەفون قسەی دەگەڵ شاسوارعەبدولواحید کردوگووتی: کوڕی خۆم تۆش هەر وەک کوڕەکانی خۆمی هەر ئێستا دێمە ماڵت وقەباڵەی دەسەڵاتت دەدەمەدەست.بەڵام لە بیرت نەچێ منداڵەکانی جەلال تاڵەبانیش دەگەڵ خۆم دێنم با ویگڕا هەر چی هەیە بیدەین بە تۆ! دوای کۆبوونەوەی چەند قۆڵی لە ماڵی شاسواری بەراوە، قەولی ئەوەی پێدراکە هێزەکانی ٧٠و٨٠ی چەکداریش ڕادەستی نەوەی نوێ بکەن. جگە لەو هێزانەش تا دۆلاری ئاخری ئەو چەند ساڵەی کە نەفتیان فرۆشتبوو ڕادەستی نەوەی نوێیان کرد!جا ئەو جار هەر دوو بنەماڵەی دەست لە کار کێشانەوەی خۆیان بە مۆروواژۆی پەنجەکانی خۆیان لە سەرچەند لاپەڕەیەکدا دایانە دەست نەوەی نوێ ودەمولەوسی یەکتریان ماچ کردوچوونەوە ماڵی خۆیان و لە رێغاداوێگڕا ئەوەی شێعرەیان دەخوێندەوە کە سەردەمی: دایە مەمدە بە گورگی، گورگ ددانی تیژە. لەو هەڵبژاردنەدا بە سەر چوو، ئیدی گورگ ومەڕپێکەوە ئاو دەخۆنەوە!خەڵکیش بە بیستنی سەرکەوتنی نەوەی نوێ شەقامەکانیان تەنی ودەنگی دەهۆڵ وزوڕناش گوێچکەی فەلەکی کەڕ دەکرد.مامۆستا وفەرمانبەری گیرفان بەتاڵیش چاوەڕێی رۆژی دوای هەڵبژاردن بون کە بچنە بانکەکان ومووچەی دواکەوتووی خۆیان بە دۆلار وەربگرن!
لەهەمووان خۆشحالتر کاربەدەستانی بەغدا بون بە سەرکەوتنی نەوەی نوێ.عەبادی ودارودەستەکەی گرووپ گرووپ خەڵكی شارەزایان دەناردە ماڵی شاسوار تا پیرۆزباییان لێ بکەن. لە ناو ئەو گرووپانەدا ئەوەی سرنجی منی ڕاکێشا هاتنی سەۆرککۆماری کورد فواد مەعسوم بوو. بە زەردەخەنەیەکی سیاسییانە خۆی دەباوەشی شاسوار هاویشت وپێی گووت: تۆش وێنەی منداڵەکانی خۆمی نیگەران مەبە، چم پێ بکرێ بۆت دەکەم!تا من لە بەغدا بم ئیزن نادەم کورد زوڵمی لێ بچێ!
لەوەش بترازێ هەر چی کونسول وقوون سوروبیانی وناکورد کە لە زۆنی زەردوسەوزدا خەریکی بە تاڵانبردنی ژێرخانی ئەو خاکە بێکەسن چوونە لای شاسواروپیرۆزباییان لێکردو گووتیان ئەو جار پارەی نەفت دەدرێ بە خەڵک.لەو ناوەدا کۆماری ئیسلامی ودەوڵەتی تورکیە زۆر گەشآنەوە بە هاتنە سەرکاری نەوەی نوێ. لە کۆماری ئیسلامی خۆشحاڵتر حیزبە کەمپنشینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بون ( دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان ) کە شآییولۆغانیان دەگیڕا بۆ چونەوەیان بۆ ناو خاکی کوردستانی ئێڕان. عەزمیان جەزم کردبووکە ئیللانوبیللان ئەو جار نۆرەی خۆنە کۆماری مەلاکان بڕووخێنن.ئۆخەیش کە دەسەڵاتی سەوزو زەرد نەماکە پێشمان پێبگرێ! لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا کەمپەکان چۆل کران وهەزاران پێشمەرگە روویان کردە سەر سنوورەکانی نێوان باشوورورۆژهەڵاتی کوردستان.ئەوانیش گووتیان دوار نەمانی کۆماری ئیسلامی ئیـمەش دەست لەکار دەکێشینەوە ونەوەی نوێ دادەمەزڕێنین کە زۆربەیان لە بنەماڵەی قازی موحەممەد بن. چون باپیریان یەکەم پێشەوای کورد بووە کە بەتەنیا کۆماری لە مهاباد راگەیاندوە. ئەوەی تا ئێستێش ٢ دێمۆکڕات بوین، تەواوی سیاسەت بووە.
لەو خەوە خۆشەدا بووم کە بیرم لە خۆم دەکردەوە کە خۆزگە رۆژهەڵاتی کوردستانیش شاسوارێکی لێ هەڵکەوێ وناوی بنێن شاسوارقازی، تا کورد رزگار بکا.سەرووبەندی رۆژ بوو، لە پڕ خێزانم تەکانی دام وگووتی: ئەوە شیت بووی لە خەودا پێدەکەنی وقسە دەکەی؟هەستە درنگە بچۆ بۆ بازاڕ چون هیندێکمان کەلوپەل پێویستە. کاتێک وشیاربوومەوە زانیم هەر چی دیتوومە خەونە.دەڵێن خەون وەڕاست دەگەڕێ؟ بەڵام من نازانم خۆزگە وەڕاست گەڕآبایە ولە چەنگ ئەو جووت دەسەڵاتەی باشووری کوردستان وکەمپنشینەکانی باشووری کوردستان رزگاریمان بوایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست