دزەکە لە نووسینی ماركۆس زوساك
Thursday, 19/04/2018, 20:27
شه‌ڕی مانه‌وه له‌سه‌رده‌می نازیزمدا
نزار ئاگری
له‌عه‌ره‌بییه‌وه: شوان ئه‌حمه‌د
(لیزل ممینگهر) كیژۆڵه‌یه‌كی ته‌مه‌ن نۆ ساڵانه. له‌ته‌ك ژن و پیاوێكدا به‌ره‌و گۆڕستان ده‌چێت. پیاوه‌كه باوكییه‌تی و ژنه‌كه‌ش دایكی. ئه‌وان به‌خێوكه‌ری (لیزل)ن وههڵیانگرتۆتهوه. باوكی ڕاسته‌قینه‌ی له‌زیندانه‌و دایكیشی له‌ژێر لێداندا گیانی له‌ده‌ست داوه. گۆستاپۆ به‌تۆمه‌تی كۆمۆنیست بوون، هه‌ردووكیان ده‌سگیر ده‌كات.
مه‌رگ ده‌بێته میوانێكی هه‌میشه‌یی
سه‌رده‌م سه‌رده‌می گرژی ومڕومۆچییه له‌ئه‌ڵه‌مانیا... نازیزم له‌هه‌ڵكشاندایه‌و فه‌زای وڵاتی پڕ له‌ترس و بێده‌نگی كردووه. پاشان مه‌رگ دێت و ڕیزی پیشه‌وه ده‌گرێت و ده‌بێته میوانێكی هه‌میشه‌یی. ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێكی دیكه‌ی مردنه تا كاری خۆی بكات. ئه‌و ڕۆژه ڕۆژی به‌خاك سپاردنی برای (لیزل ممینگهر)ی قاره‌مانی ڕۆمانه‌كه‌یه.
له‌سه‌روه‌ختی به‌خاك سپاردنهكهدا، (لیزل) چاوی ده‌چێته سه‌ر كتێبێك كه قه‌بر ههڵكهنهكه لای شتومهكهكانییهوه دایناوه. ناونیشانی كتێبه‌كه ئه‌وه‌یه: (ڕێبه‌رێك بۆ گۆڕهه‌ڵكه‌ندن). ئیدی (لیزل) ئاگای له‌كه‌س نامێنێت و به‌جۆرێك هۆگری كتێبه‌كه ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی هێزێكی نادیار په‌لكێشی بكات بۆ لای.
له‌ناو هه‌موو ئه‌و شتانه‌دا به‌كتێبه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت. خه‌ڵك و گۆڕستان و برا مردووه‌كه‌ی له‌بیر ده‌كات و له‌به‌رده‌م كتێبێكی په‌نهان ونادیاردا كه هیچ له‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی حاڵی نابێت، واق وڕماو ده‌بێت. (لیزل) به‌هیچ جۆرێك خوێندنه‌وه نازانێت. ئه‌و په‌رۆشییه‌ی بۆ كتێب ده‌یخاته سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ی بیدزێت.
(لیزل) براكه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و به‌شداری به‌خاك سپاردنه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه كتێبێكی ده‌ست ده‌كه‌وێت. مه‌رگ براكه‌ی ده‌دزێت وئه‌ویش له‌بری ئه‌وه كتێبێك ده‌بات. براكه‌ی ده‌چێت به‌ره‌و عه‌ده‌م و بیرچوونه‌وه، به‌ڵام كتێب ئه‌و به‌ره‌و رووناكی و یاده‌وه‌ریی په‌لكێشی ده‌كات.
دزینی كتێبی گۆڕ ههڵكهنهكه یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌و ڕێگا دوورودرێژه‌یه، ڕێگای كتێب دزین كه (لیزل) ده‌یگرێته به‌ر. كتێب دزین ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه‌یه. كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه له‌ڕێی كتێب دزینهوهو درێژه به‌ژیانی ده‌دات و هه‌ر به‌هۆی ئه‌و كارهشییهوه، ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكوخوای دیكه‌دا په‌یدا ده‌كات و په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستێت!
ته‌نها كتێبه شان له‌شانی مردن ده‌دات
ته‌نها كتێبه شان له‌شانی مردن ده‌دات. وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی مه‌رگ دێته پێشێ و قنج ده‌بێته‌وه. حیكایه‌تخوان ژیانی ڕۆژانه له‌وڵاتێكدا باس ده‌كات كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ناچاری به‌ره‌و مه‌رگ ڕاپێچ ده‌كرێن.
له‌و كاتانه‌ی مه‌رگ ده‌یه‌وێت بڵێسه‌ی ژیان له‌ناو خه‌ڵكدا خه‌فه بكات، كتێب وه‌ك فریادڕه‌سێك قوت ده‌بێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی شته‌كان بگێڕێته‌وه جێگه‌ی خۆیان و به‌مه‌ش ژیان و ئاره‌زووی ژیان سه‌رده‌كه‌وێت.
(رێبه‌ری گۆڕ هه‌ڵكه‌ندن) كتێبی قهبرههڵكهنهكهیه، به‌ڵام كیژۆڵه‌یه‌ك له‌و گۆڕستانه قوتار ده‌كات و ده‌یگێڕێته‌وه لای خانه‌واده نوێیه‌كه‌ی، بۆئه‌وه‌ی ڕێگایه‌كی تازه له‌ژیاندا بگرێته به‌ر.
(ڕێبه‌ری گۆڕهه‌ڵكه‌ندن) بۆ (لیزل)، ده‌بێته ڕێبه‌رێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاسۆ و ده‌ره‌تانی تازه بۆ ژیان، له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی دۆزه‌خ ئاسادا كه مه‌رگ تێیدا باڵاده‌سته‌و ئامرازه‌كانی كوشتن‌و بڕینی نازیزم تێیدا ته‌راتێن ده‌كه‌ن.
له‌ڕۆمانی (كتێب دز) دا، هاوكێشه‌یه‌كی شاراوه هه‌یه.كێبڕكێ له‌نێوان مه‌رگ و ژیاندا، له‌نێوان مانه‌وه‌و سڕینه‌وه‌دا، له‌نێوان ناشتن و هه‌ستانه‌وه‌دا، له‌نێوان یاده‌وه‌ریی و بیرچوونه‌وه‌دا. هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌سایه‌ی پارادۆكسێكی زه‌ق و زۆپدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ر شته‌و دژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێ. حه‌زو خواستی ژیان له‌سه‌رشانی گۆڕستانێك قوت ده‌بێته‌وه‌و سه‌رده‌ردێنێ. مل نان به‌ره‌و هیوا، له‌سه‌رزه‌مینی نائومێدییه‌وه ده‌ست پێده‌كات. بوێریی و چاوقایمیش له‌هه‌ناوی ترس و بیمه‌وه سه‌رده‌ردێنێ.
هه‌ر شته‌و دژه‌كه‌ی به‌رهه‌م دێنێ. كتێبی (تیكۆشانم)ی (ئه‌دۆڵف هیتله‌ر) ژیانی گه‌نجێكی جوله‌كه رزگار ده‌كات، له‌وه‌دایه سه‌ربازه‌كان به‌ره‌و مه‌رگی ببه‌ن. كتێب ژیانی(ماكس ڤانده‌ربێرگ) ی لاو ڕزگار ده‌كات، ئه‌و گه‌نجه‌ی ژێرزه‌مینی ماڵی (ئال هۆبرمان) ئه‌و ماڵه‌ی (لیزل) یان گرتبۆوهخۆ، ده‌كاته حه‌شارگه.
دواتر (ماكس) هه‌وڵده‌دات بهحبری سپی، دێڕ به‌دێڕی كتێبه‌كه‌ی (هیتله‌ر) بسڕێته‌وه‌و له‌بری ئه‌وه ئه‌ندێشه سۆزدارییه‌كان بۆ خاتری (لیزل) بنووسێت. ئه‌و كتێبه تۆقێنه‌ره‌ی ده‌رگای به‌ڕووی سه‌رده‌مێكی پۆڵاین و داخراوی پڕ چه‌رمه‌سه‌ریدا كرده‌وه، په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌ڕووی داهاتوویه‌كی گه‌شترو ئارامتردا ده‌كاته‌وه.
ڕۆمانی (كتێب دز) ی نووسه‌ری لاوی ئوسترالی (ماركۆس زوساك)، سه‌ربورده‌ی حاڵی كیژۆڵهیهكه به‌ناوی (لیزل) ه‌وه. به‌ڵام حیكایه‌تخوان كه مه‌رگه دێت له‌پاڵ ئه‌وه‌دا، باس له‌ژیان و گوزه‌رانی حاڵی ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌كات.
مرۆڤه‌كان ڕاوم ده‌نێن. ئه‌مه ئه‌و ڕسته‌یه‌یه كه مه‌رگ له‌ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌ینووسێت. نووسه‌ری كتێبی (ڕێبه‌ری گۆڕ هه‌ڵكه‌ندن) له‌كۆتایی كتێبه‌كه‌دا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی شیك و جوان بمرێت. چونكه مردن تاكه شتێكه سازش و ڕوپامایی تێدا نییه. هه‌ر بۆیه ده‌نووسێت: (گه‌ر مردم تكایه به‌شێوه‌یه‌كی شایسته بمنێژن).
نووسه‌ر ورده‌كاریی زۆر له‌سه‌ر ژیانی (لیزل) باس ده‌كات، ئه‌و كیژۆڵهیهی نازییه‌كان دایكی ده‌كوژن و باوكیشی له‌زیندان توند ده‌كه‌ن. ئه‌ركی گێڕانه‌وه‌ی حیكایهتهكهش ده‌داته ده‌ست مه‌رگ، مه‌رگ وه‌ك حیكایه‌تخوانێكی بێلایه‌ن و به‌به‌زه‌یی كه ئه‌ركێكی ماڵوێرانكه‌ر، ئه‌ركێك هه‌نگاوه‌كانی بۆ دیاری ده‌كات، بۆته بارێكی قورس به‌سه‌ر شانییه‌وه.
مه‌رگ وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كی دڵسۆز ڕه‌فتار ده‌كات و له‌تۆماركردنی بیره‌وه‌رییه‌كانی دواناكه‌وێت. ئه‌مه كتێبی ئه‌وه، كتێبی مه‌رگ. ئه‌مه‌ش ڕۆژگاری ئه‌وه، ڕۆژگاری مه‌رگ.
له‌ئه‌ڵمانیای نازیدا، مه‌رگ له‌هه‌موو كون و قۆژبنێكدا شایی سه‌ركه‌وتنی ده‌گێڕا. سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ژیان وخه‌ڵك و ئایدیا‌و كتێبدا. خه‌ڵكی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ و له‌شه‌قامه‌كان و له‌زیندان ولهئۆردوگاكانی سزدان و له‌ژووره‌كانی گازدا ده‌مردن. هه‌روه‌ها كتێبه‌كانیش ده‌مردن. له‌كتێبخانه‌كاندا نه‌ده‌مان و له‌گۆڕه‌پانه‌كاندا ده‌سووتێنران.
به‌ڵام ده‌بوو یه‌كێك ته‌كان بداته خۆی و كتیبێك بدزێت و به‌دوور له‌چاوی نازییه‌كان و گۆڕهه‌ڵكه‌نه‌كان بیشارێته‌وه. ئاخر ده‌بوو یه‌كێك بێت و ئه‌و بارودۆخه تۆمار بكات و سه‌رگوزه‌شته‌ی حاڵی ئه‌و ڕۆژگاره بگێڕێته‌وه.
(ماركۆس زوساك) ده‌ڵێت: (ئه‌وه چیرۆكهكانن فۆرمهڵهمان ده‌كه‌ن و شێوازی ژیانمان بۆ دیاری ده‌كه‌ن. چیرۆكیش بوونی نابێت، گه‌ر تۆمار نه‌كرێت و له‌نێو ڕسته‌كان و له‌دووتوێی كتێبێكدا هه‌ڵنه‌گیرێت).
باسی دڵڕه‌قی و میهره‌بانی
ئه‌م ڕۆمانه كتێب گه‌لێكی دیكه‌مان بیرده‌خاته‌وه كه باس له‌سه‌رده‌م و ڕۆژگارێك ده‌كه‌ن، پێگه‌ی مه‌رگ زۆر له‌سه‌رو پێگه‌ی ژیانه‌وه بووه. نموونه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی دیكه‌ی، وه‌ك (بیروهورییهكانی ئانی فرانك)، ئه‌و كچه جوله‌كه‌یه‌ی خۆی له كۆلیتی بنه‌ماڵه‌یه‌كی هۆڵه‌ندیدا حه‌شار ده‌دات و ڕۆژانه‌ی ژیانی خۆی یاداشت ده‌كات، به‌رله‌وه‌ی نازییه‌كان بده‌ن به‌سه‌ریداو به‌ره‌و مه‌رگ ڕاپێچی كه‌ن. هه‌روه‌ها نابێت ڕۆمانی (شه‌و) ی (ئیلی ویسل) یشمان له‌بیر بچێت كه شه‌وی ماڵوێرانی و پڕترس و بیم تیایدا باڵاده‌سته.
ئه‌م ڕۆمانه‌ی (ماركۆس زوساك) ده‌قێكی فانتازی ئه‌ندێشه‌كراو نییه، به‌ڵكو مشتێكه له‌خه‌رواری ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكانێك كه پێش وه‌خت و له‌پڕێكدا خۆیان ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ مردن‌دا بینیوه‌ته‌وه. مه‌رگ میوانێكی ڕه‌زاقورس بووه و كه‌سێك بانگهێشتی ده‌كات كه كتێبێك به‌ناوی (تێكۆشانم) ده‌نووسێت، وه‌ك ڕێبه‌رێك بۆ مه‌رگ و بۆ گۆڕهه‌ڵكه‌ندن بۆ ئه‌وانی دیكه.
(كتێب دز) به كتێبێكی دانسقه‌ی ئه‌و ڕۆماننووسه لاوه ئوسترالییه داده‌نرێت. به‌پێی مه‌زه‌نده‌ی خۆی ده‌بوو كتێبێكی بچووك بوایه، به‌ڵام سه‌روه‌ختێك له‌نووسینه‌وه‌ی ته‌واو ده‌بێت زیاد له‌پێنج سه‌دو په‌نجا لاپه‌ڕه ده‌رده‌چێت.
(كتێب دز) ڕۆمانێكه بۆ ستایشكردنی چیرۆك و حیكایه‌ت و كتێب و وشه‌كان. چونكه ئه‌وانه ده‌توانن دۆخه پڕ ناسۆرو واقیعه تاڵه‌كان، بگۆڕن بۆ مێژوو گه‌لێكی زیندوو. به‌جۆرێك له‌هه‌موو ئان و ساتێك‌دا به‌ئاگامان بێننه‌وه و ئه‌و مه‌ترسیانه‌مان نیشان بده‌ن كه لهناخماندایه.
حیكایه‌ت قوتارمان ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری به‌زیندوویه‌تی ده‌هێڵێته‌وه. ئه‌وه‌ی حیكایه‌تخوان هان ده‌دات ئه‌م ڕۆمانه بنووسێت، چیرۆكێكه كه كه‌سوكاره‌كه‌ی بۆی ده‌گێڕنه‌وه. به‌سه‌رهاتی ئه‌و چیرۆكه‌ش شاری میونشنی ئه‌ڵمانیایه له‌سه‌رده‌می نازیزمدا.
سه‌ربازه نازییه‌كان خه‌ڵكێكی زۆری جولهكهیان پێشخۆیان داوه‌و به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیاریان ده‌به‌ن، ئه‌و خه‌ڵكه‌ش له‌به‌ر ماندوێتی و برسێتی شه‌ته‌ك بوون و قاچیان له‌دوایان نایه‌ت.
له‌دوای دواوه پیره‌مێردێك گۆت ده‌دات و خه‌ریكه له‌تاو ماندوێتی و برسێتی به‌لادا دێت. به‌پرتاو منداڵێكی بچكۆله خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لای و پارچه نانێكی ده‌داتێ. پیره‌مێرده‌كه ئاو به‌چاویدا دێته خوارێ و ده‌ستی منداڵه‌كه ماچ ده‌كات. سه‌ربازێك چاوی لێ ده‌بێت، تاو ده‌داته خۆی و له‌ته نانه‌كه له‌ده‌ستی پیره‌مێرده‌كه ده‌ردێنێت. پاشان ده‌كه‌وێته شوێن منداڵه‌كه‌و بهسۆندهكهی ده‌ستی ده‌كه‌وێته لێدانی.
(زوساك) ده‌ڵێت: ( سه‌روه‌ختێك ئه‌و چیرۆكه‌م بیردێته‌وه، تێده‌گه‌م كه دڵڕه‌قی و به‌زه‌یی دوو خه‌سڵه‌تن له‌مرۆڤدا هه‌ن). له (كتێب دز) یشدا ئه‌و وه‌ك ڕۆماننووسێك، باس له(دڵڕه‌قی و میهره‌بانی) ده‌كات كه دواجار یه‌كێكیان به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دیكه‌یاندا سه‌رده‌كه‌وێت.
هەمان رۆمان کراوە بەفیلم هەربەناوی کتێب دز.
سه‌رچاوه:
پاشكۆی (افاق) ی رۆژنامه‌ی (الحیاه).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست