کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەگەر سیاسی و مەلاکان هێندەی ئەم ڕۆشنبیرانە ساختەچی بن

Thursday, 19/04/2018, 13:47


سەرنجی کوردستانپۆست: لەم پارچە نووسینە کورتەی هەڵمەت گۆران، کە لە فەیسبوکەکەی خۆیدا نووسیوێتی، بووە جیگای سەرنجی ئێمە، بەتایبەت کاتێک بینیمان ناوی چەند کەسێک لەو نووسەرانەی ریزکردووە، لە ناویاندا براکەی خۆی (نەبەز گۆران)یشی تێدایە، ئەمیشی بە ساختەچی ناو هێناوە، هەڵبەت هەندێک کەس قسەی پێدەڵێن گوایە هەڵمەت وەفای بۆ براکەی خۆی نییە، لێ ئێمە هەر لەبەر ئەمە ئەو نووسینە لێرەدا دادەنێین و دەستخۆشی لێدەکەین، کە مرۆڤێکی خاوەن هەڵویست و بە موڕاڵ دەبینین ئاوا بیردەکاتەوە، بەلایەوە گرنگ نییە ناوی کەسە ساختەچی و داوێنپیس و دز و خائینەکان بهێنێت، ئەگەر ئەو کەسە نزیک بە خۆشی بێت، نەک چاوپۆشی بکات و بیشارێتەوە.
---------------------------------
هەر هەمویان بەناوی ڕۆژنامەنوس و نووسەری سەربەخۆوە شت دەنوسن 
کەچی هەموویان لە گەردە دەلەوەڕێن . بە نووسەر و رۆژنامەنوسەکانی حیزبەکانی تر دەڵێن کۆیلە پیسخۆر لە کاتێکدا خۆشیان هەمان دەردیان هەیە .
هەر ئەمانە بوون، کە لە بەردەرکی سەرا زیکری (اللە اکبر)یان دەکرد، لەگەڵ ئەو داعشانەی ئەمڕۆ کە پاڵێوراوی لیستی گۆڕان و کۆمەڵ و یەگرتووی ئیسلامین، هەندێکیان لە یەکێتی پارچە زەوییان وەرگرتووە و خانەنشینن، کەچی باس لە ناعەدالەتی و گەندەڵیی دەکەن، بۆیە ئێمە پێویستە ئەمانەش بەر رەخنە بکەین و گاڵتەیان پێبکەین. بۆ ئەوەی نەوەیەک وەک خۆیان دروست نەکەن، کە هەرچی لە چاوی ئەوانەوە باش بوو ئیتر دەبێت بەسەند بکرێت. وەک نمونە
(بەختیار علی، مەریوان قانیع، ئاراس فەتاح، احمد میرە، نەبەز گۆران، ڕێبین هەردی، ئاسۆس هەردی)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە