خۆرتان ئاوا بوو
Saturday, 14/04/2018, 0:48
رووداوه‌كانی 25-3-2018 به‌دواوه دوو ئاڕاسته‌ی وه‌رگرت یه‌كه‌میان ئاڕاسته‌ی توندوتیژی و سه‌ركوتكردن له زۆنی زه‌رد واته هه‌ولێرو دهۆك، كه خۆپیشاندانه‌كان له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی تووشی شۆك كرد، ئه‌و شانازییه‌ی بیست و حه‌وت ساڵ یان دروستتر له دوای 31ی ئابه‌وه پارتی به‌و دوو پارێزگایه‌وه ده‌یكرد گوایه خه‌ڵكانی ئه‌و دوو پارێزگایه هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه‌و له حكومه‌تی خۆیان رازین، ده‌ركه‌وت درۆ بوو، ده‌ركه‌وت پارتی بوارێكی بۆ ئازادی راده‌ربڕین و خۆپیشاندان و مانگرتن نه‌هێشتبۆوه، ئێمه پێشتر ئه‌م ڕاستیه‌مان ده‌زانی باشترین به‌ڵگه‌ش له ساڵانی رابردوودا هیچ شتێكی ئه‌وتۆ له كوردستاندا رووی نه‌دابوو كه‌چی له‌و زۆنه رۆژنامه نووس و مامۆستای ئاینی و چین و توێژه‌كانی تر ده‌كوژران، به بێ ئه‌وه‌ی بكوژه‌كان ده‌ستگیر بكرێن ، كه به‌مه ده‌یانووسیت به نه‌یاره‌كانیان بڵێن ئه‌وه‌ی دژی ئێمه بێت یان ده‌كوژرێت یان له كوردستان جێی نابێته‌وه. دووه‌میان ئاڕاسته‌یه‌كی نه‌رم و نیان له زۆنی سه‌وز. وه‌نه‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانی زۆنی سه‌وز شه‌ریفی مه‌ككه بن، چونكه هه‌ر دوور نه‌ڕۆین له‌رووداوه‌كانی مانگی 12ی 2017 له‌ڕانیه‌و كۆیه سێ گه‌نجیان له لاوانی خێرله‌خۆنه‌دیوی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی كوردی خه‌ڵتانی خوێن كرد، ئێستاش كه‌م نین ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی كه له‌ناو یه‌كێتی دا وه‌كو پارتی بیرئه‌كه‌نه‌وه‌و رایان وایه كه ده‌ڤه‌ری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری سه‌رچاوه‌ی ئاشووب و كێشه‌و سه‌ر ئێشه‌یه بۆ حكومه‌ت و پێویسته سلێمانیش وه‌كو هه‌ولێری لێ بكرێ، به‌ڵام له كۆتاییدا ده‌ركه‌وت نه سلێمانی وه‌كو هه‌ولێر سه‌ركوت ده‌كرێ، نه هه‌ولێرو دهۆكیش هه‌تا سه‌ر بێده‌نگ ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و راگه‌یاندنه‌كان بوو ئه‌وه بوو له هه‌ولێر دوو به‌ڵته‌چی و شه‌قوه‌شێن سوكایه‌تی به مامۆستایه‌كی سه‌ر سپی و به‌ته‌مه‌ن ده‌كه‌ن، جگه له سوكایه‌تی به‌ئافره‌ت و چه‌ند مامۆستایه‌كی تر له‌هه‌ولێرو دهۆك، ئه‌م رووداوه به بێ ده‌نگی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم دا تێپه‌ڕی به بێ ئه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده یان پارێزگاری هه‌ولێر بێته سه‌رخه‌ت و سه‌رسه‌رییه‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن، له‌كاتێكدا:
1ـ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ناو بازاڕی هه‌ولێر خه‌ڵك په‌لاماری دوو گه‌نجی عه‌ره‌بیان دا‌و له فه‌یسبووك و كه‌ناڵه‌كان هه‌رای نایه‌وه، هه‌ر زوو نه‌وزاد هادی هاته سه‌ر خه‌ت و به‌یاننامه‌ی ده‌ركردو داوای لێبووردنی له پاریزگای به‌سره كرد، به‌ڵام له شاره‌كه‌ی خۆیدا سوكایه‌تی به ره‌مزی كوردستانه‌كه‌ی ده‌كرێ كه مامۆستایه، ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه ته‌حه‌مولی درۆی ده‌سه‌ڵاتی كوردیان كرد به‌وه‌ی سه‌ری به‌رز بۆ موچه نه‌وی ناكه‌ین، له ئێستاشدا سێ ساڵه موچه راسته‌قینه‌كه‌ی چۆته قوڕگی ئه‌ژیهای ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه، كه‌چی پارێزگار نه به‌یاننامه ده‌رده‌كات، نه دێته سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن داوای لێبوردن له‌و مامۆستایه بكات.
2ـ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش به هه‌مان شێوه، به‌ڵام بێده‌نگی وه‌زیری په‌روه‌رده و خۆ نه‌كردن به‌خاوه‌نی كێشه‌كه دوو جار به‌ئازارتره یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ئه‌م وه‌زیره وه‌زیری ئه‌وقافیشه واته ده‌یتوانی له روانگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه بۆ ئه‌م گرفته بچێت، چونكه خوا له قورئاندا ئه‌فه‌رموێ (اقراء... هه‌روه‌ها خوای مه‌زن سوێند به‌قه‌ڵه‌م و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كان ده‌خوات ) كه‌وابێ په‌لاماردانی به‌ڵته‌چیه‌كان بۆ سه‌ر مامۆستا سوكایه‌تیشه به ئاین و قورئان و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر، له‌م باره‌یه‌وه شاعیرێك ئه‌ڵێ : (ئه‌گه‌ر سوجده بردن بۆ مرۆڤ ره‌وا بێ / ئه‌بێ یه‌كه‌مجار بۆ مامۆستابێ) یان (له‌به‌ر مامۆستا هه‌ستن سه‌رانسه‌ر / هاكا مامۆستا بوو به پێغه‌مبه‌ر)هه‌روه‌ها خوای گه‌وره له ئایه‌تێكدا بۆ سكاڵای ئافره‌تێك هاته وه‌ڵام، كه‌چی حكومه‌ته‌كه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف له‌ڕێی دڕنده‌كانیه‌وه به‌شه‌ق وه‌ڵامی مامۆستایان ده‌ده‌نه‌وه. هه‌ر لێره‌دا له‌روانگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه نیشانه‌كانی مرۆڤی دووڕوو ده‌خه‌ینه روو: أـ كه قسه ئه‌كات درۆ ئه‌كات ب ـ به‌ڵێن ئه‌دات نایباته سه‌ر ج ـ ئه‌مانه‌ت ناپارێزێ. ئه‌مه ڕێك به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌چه‌سپێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌زیری په‌روه‌رده‌شه، له‌كاتێكدا ئه‌م وه‌زاره‌ته چاوی ئه‌وه ده‌بینێ كه نابێ توندوتیژی به‌رامبه‌ر قوتابیان بكرێ، كه‌چی هه‌مان ده‌سه‌ڵات توندوتیژی به‌رامبه‌ر مامۆستا ده‌كات، هاوكات چاوی ئه‌وه‌ی نابینێ كه موچه‌ی مامۆستای وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له‌ئاستێكی به‌رزدایه‌و مامۆستا مافی پارێزراوه له هه‌موو شتێكی ژیاندا، به‌ڵام له حكومه‌ته‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده لێی ده‌درێت ئه‌گه‌ر داوای مافی ره‌وای خۆیشی بكات. ئه‌ترسین وه‌زیری په‌روه‌رده‌و پارێزگاری هه‌ولێر دڵیان به‌وه خۆش بێت كه بڵێن ئیدانه‌مان كردووه، به‌ڵام ئه‌مه هیچ له كێشه‌كه ناگۆڕێ و له‌قسه‌ی بێ گومرك زیاتر هیچی تر نیه، ئه‌گه‌ر نا چیتان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی شكۆ بۆ مامۆستایان و په‌روه‌رده بگه‌ڕێته‌وه بۆیه پێویست بوو ده‌ستبه‌جێ ئه‌و تاوانباره ده‌ستگیر بكرایه‌و توندترین سزا بدرایه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك جورئه‌تی ئه‌وه نه‌كات جارێكی تر په‌لاماری مامۆستا بدات.
له‌كۆتاییدا به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێین ده‌ركه‌وت كه ئێوه نه‌شیاو بوون بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كوردستان، هێنده‌ی كه‌وا مشه‌خۆربوون مشوور خۆر نه‌بوون، ئه‌وه‌نده‌ی موچه‌خۆر بوون شاره‌زانه‌بوون، له هه‌موو دنیا حكومه‌ت ئه‌بێ به حیكمه‌ت بێ ، ئه‌گه‌ر به‌حیكمه‌ت بوونایه دادپه‌روه‌ری دروستده‌بوو، یاسای وڵاتیش سه‌قامگیر ده‌بوو، ئێوه نه ئینتیماتان بۆ دین نه بۆ نیشتمان نه‌هێشت، به‌م نمونه‌یه كۆتایی به‌م باسه دێنین : له‌ساڵی 1988 كاتێك هه‌ڵه‌بجه كیمیا بارانكرا، خێزان هه‌بوو باوك و دایكیان شه‌هید بوون یان ئاواره‌ی ئێران بوون، هاوكاتیش هه‌ر ئه‌و خێزانه مناڵیان په‌رته‌وازه بوون و له‌شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر گیرسانه‌وه، كه‌چی حكومه‌تی به‌عس مه‌عاشی ئه‌و باوك و دایكه‌ی ده‌دا به‌و مناڵانه‌ی كه له كوردستان ده‌ژیان، به‌ڵام ئێوه قوتی خه‌ڵك ده‌بڕن و به‌رشه‌قیشی ده‌ده‌ن، كه‌واته له وڵاتێكدا ئه‌گه‌ر ڕێز له په‌روه‌رده نه‌گیرا سه‌د له سه‌د به‌ره‌و ئاوابوون ده‌ڕوات.
ئه‌م شیعره‌ش پیشكه‌شه به خه‌باتی مامۆستایانی سه‌ر‌به‌رز چونكه شكۆی نه‌ته‌وه‌ن
ئه‌مڕۆ رۆژی مامۆستایه(1)
یادی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگایه
لێت پیرۆزبێ ئه‌ی سه‌روه‌رم
روناكی چاو ئه‌ی رێبه‌رم
تۆ كۆڵه‌كه‌ی نیشتمانی
هێمای وشه‌ی به‌رزو جوانی
به‌ئه‌لف و بێكه‌ی باڵدار(2)
زمانی هه‌موانت پژان
چۆن لێت بدوێم ، چۆن وه‌سفت كه‌م
له‌كام وشه‌و كام رسته‌دا
پڕبه‌دڵی خۆم باست بكه‌م
دانا‌و زانا و كه‌ڵه‌پیاوان
قه‌رزاری تۆن مامۆستا گیان
تێبینی /
1ـ ئه‌م شیعره هی كه‌مال مه‌حمود صاڵحه، كه هه‌ر خۆی ئاوازی بۆ داناوه.
2ـ ئه‌لف و بێكه‌ی باڵدار، واته ئه‌و كتێبه‌ی ئیبراهیم ئه‌مین باڵداره، كه له‌سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆ قوتابی پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی داناوه، نه‌وه له‌دوای نه‌وه به‌و ئه‌لف و بێیه په‌روه‌رده بووه‌و زمانی پژاوه، ئێستاش دارا دوو داری دی به‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكه‌وه‌یه، كه‌چی حكومه‌ته فاشیله‌كه‌ی هه‌رێم له دوای راپه‌ڕین ئه‌لفوبێكه‌ی باڵداری نه‌مری ئه‌نفال كرد و له جێی ئه‌و ئه‌لفوبێیه‌كی تری دانا‌و به‌م كاره‌ش به‌ته‌واوی گۆڕی بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردن هه‌ڵكه‌ند.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست