سەرکەوتی کوبە هاوڕێی گیانی دکتۆر ئالان، پیاوەکەی مەلا بەختیار و پاراستنی پارتی
Saturday, 14/04/2018, 1:06
یوسف ئیبراهیم گەنجێکی کەلارییە، کە بەهۆی کارە خراپەکانیەوە پێم جوان نییە لەم نووسینەدا باسی بکەم، بۆیە خەڵکی کەلار فەلاقەیان کرد، ئیتر ئەم کوڕە لە ترسا و لە شەرماندا کەلاری جێهێشت و لە سلێمانی گیرساییەوە ناوی خۆی گۆڕی بە دکتۆر ئالان، کە لە راستییدا ئەم یوفسە نە پزیشکە و نە بڕوانامەی دکتۆراشی هەیە. بەڵام لەبەر ئەوەی لە پەراسوی شەیتانەوە کەتبووە خوارێ، لە سلێمانی خۆی لە مەلا بەختیار نزیک کردەوە و بوو بە پیاوی دەستە ڕاستی.
لە خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات بۆ جاسوسیکردن نێردرایە ناو خۆپیشاندەران، تا سیخوریی بەسەر خەڵکەوە بکات و بە کامێرای موبایلەکەی وێنە و ڤیدیۆی ئەو چالاکەوانانە بگرێت و هەمووی رەوانەی سەروی خۆی کرد! ئاخر لە 17ی شوباتدا زۆربوون ئەوانەی لەناو خۆپیشاندانەکاندا ئەو ئەرکەیان پێسپێردرابوو، ئەمیش یەکێک بوو لەوانە! کاتێکیش ئیشەکەی تەواوبوو، ئیتر ئەرکی سیخوڕییەکەی گواستەوە بۆ نێو راگەیاندنەکان، هات و هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی سلێمانی.
دکتۆر یوفسی تەزویر، لێرە بەدواوە بوو بە دەڵاڵی مەلا بەختیار و میدیای هاوسەری مەلا، پارە و پولی لە بازاڕ و بازرگانی بەنزین بۆ سپیی و ساخ دەکردنەوە، کاتێکیش مەلا بەختیار لەگەڵ پارتیی پەیوەندیی خۆش کرد، ئەمیشی بۆ لای پارتیی راکێشا و لە ڕێگای مەلا بەختیارەوە پەیوەندی لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی بۆ دروست کرد، ئەمەش بوو بەهۆی ئەوەی کار ئاسانی بۆ بکرێت لە هاوردەکردنی بەنزینی ژەهراوی بۆ سلێمانی و هەولێر. لێرەشەوە پەیوەندی لەگەڵ سەرکەوتی کوبە دروست کرد.
خوێنەری خۆشەویست... ئەوەی لەم کوردستانەدا روو دەدات، بە دەردی سلێمانییەکان دەڵێن لە قتوی هیچ عەتارێکدا نییە، (قتوی عەتار بەو قتووە دەڵێن کە جاران هەموو شتێکی تێدا دەست دەکەوت و کریارەکان لەوێدا زۆر شتیان وەبیردەهاتەوە)، دەسەڵاتی کوردیی و پارتەکانی باشوور پشتی بازاڕی عەتارەکانیان شکاندووە، هەموو جۆرە گەندەڵیی و پیسخۆرێک لە ناو دەغیلەی ئەم حیزبانەدا هەن، ئەوەندە خەڵکی پیس و ناشرین و کاری قێزەوەندیان خستۆتە ناو بازاڕی سیاسەت و بازرگانییەوە، بۆیە لە نمونەی ئەم یوسف ئیبراهیمەی زۆرە و زوو جێگایان دەبێتەوە.
دکتۆر ئالان یوفس، ئەو ساختەچییەی کە ئیستا خۆی لە دۆلار هەڵدەسوێت و یەکێکە لەوانەی ویژدانی مردووە و موراڵیشی خەوتووە.
ئایا دەشزانن، کە دکتۆر ئالان هاوڕێی گیانی بە گیانی کێێە؟!
بەڵێ هاوڕێی سەرکەوتی کوبەیە، کە هەردووکیان پێکەوە لە شەوە سور و لە ژوورە داخراوەکاندا بە شتی تریشەوە پێکی شەراب و ویسکی هەڵدەدەن!
سەرکەوتی کوبە ماوەی چوار ساڵ پۆستی جێگری وەزیری ناوخۆی وەرگرتبوو، لەگەڵ دکتۆر ئالان ئیستا هاوڕێی گیانی بە گیانی یەکترن، هەردووکیان شەریکن و بازرگانی بە بەنزینەوە دەکەن، سەرکەوتی کوبە خاوەنی بەنزینخانەی بەختیارییە!
دکتۆر ئالان شکۆی کەسێتی شکاوە و ئاستی روناکبیریی لە خوار سفرە، من چەنبد وێنەیەکم بۆ کوردستانپۆست نارد، بەڵام بە داخەوە وتیان هەمووی بلاو ناکەینەوە و سانسۆریان کرد، چونکە وێنەی (xxx)ی تێدا بوو، بەڵام پەیمانیان دا چەند وێنەیەک هەڵبژێرن و لێ بڵاوبکەنەوە، تا ئەم نووسینەم بەڵگەدار بێت.
سەیربکەن وەکو پەیوەندیی نێوان ئەو دووانە لە وێنەیەکیاندا سەرکەوتی کوبە زیارەتی سەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا دەکات و لە پەیجەکەی خۆی بڵاوی کردۆتەوە.
ئەمڕۆ دکتۆر ئالان لە پیاوی مەلا بەختیارییەوە بۆتە چالاکەوانی بازرگانی گۆڕان، لە ژێریشەوە کار بۆ نێچێرەڤان دەکات، لە پەیجەکەی خۆی غەمباری خۆی بۆ مردنی دلۆڤان بارزانی دەربڕیوە
با ئینجا بپرسین، کەوا:
سەرکەوتی کوبە بەنزینخانەی بەختیاری بە پارەی کێ و بە چی کڕی؟
لە سەردەمی (جند الاسلام) ئەم سەرکەوتی کوبەیە بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی بوو، کاتی خۆی نەوشیروان مستەفا بۆ خۆی ئەو نهێنییەی درکاندبوو، وتبووی، کەوا سەرکەوت 6 ملوێن دۆلار لە ئەمریکییەکان وەردەگرێت بۆ دژایەتی (جند الاسلام) ، بەڵام دوای چەند ساڵ، کە جەلال تالەبانی لێکۆڵینەوە لەسەر خەرجکردنی پارەکە دەکات بۆی دەردەکەوێت، کە سەرکەوتی کوبە پارەیەکی زۆری لێدزیوە، هەر بۆیە تاڵەبانی لە بەڕێوەبەری ئاسایشی دەریدەکات، هەڵبەت هۆکاری دیکەش زۆربوون، کە وای کرد دەریبکات.
نەوشیروانیش ئەمەی بۆیە باسکردبوو، چونکە چەند جارێک پێیان وتبوو، کەوا لەبەر تۆ دەرکراوە، ئەویش ئەم نهێنییەی باسکردبوو! ئیستاش پاش ئەو ماوە زۆرە، کاکە سەرکەوت بەو پارەیەی دزیبوی بەنزینخانەی بەختیاری پێ دانا، وەکو بەڵگە یەکێک لە پیاوەکانی لاهور بۆی گێڕامەوە، کە خۆی بەناو مەلەفەکانی دەزگای دژە تیرۆردا گەڕاوە، ئەوەی کەوتۆتە بەر دەست کە لاهوری شێخ جەنگی (لاهور تاڵەبانی)، وتوویەتی کلکی سەرکەوتی کوبە لە ژێر دەستماندایە. بۆیە لە هەمو شوێنێک سەرکەوت وەسفی لاهور دەکات تاوەکو بیبیستێتەوە و ئەو مەلەفەی لەسەر نەجوڵێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست