ڕووکردنەوەیەک بۆ بەناو شاسوارەکان
Friday, 13/04/2018, 21:01
کوردستانیان ئازیز و لە دڵا شیرینم
خەڵکی کوردستانی بە شەرەف،
پێم خۆش بوو برای دڵسۆزتان ئاگادارتان بکاتەوە لە هەندێ ڕووداویی گرنگ کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە چارەنووسی کۆمەڵانی خەلكی کوردستانەوە هەیە.
ئەم بەناو "شاسوارە" نە سەرمایەدارە و نە وەبەرهێنەرە و نە سیاستمەدار!
ئێوەش ئەڵێن: ئەی باشە ئەمە چییە و ڕوونکردنەوەمان بدرێ؟
- شاسوار تەنیا کەسێکی کاسەلێس و چڵکاوخۆر و کۆیلە و سیخووڕ و زووڕناژەنی ئەم دوو بنەماڵە دیکتاتۆرەیە!
ئاگاداربن و وریابن ....
هەرچییەک ئەم " درۆزنە " ئەیڵێت و هەرچییەکیشتان بۆ باس ئەکات، دوورە لە ڕاستییەوە! تەنها سیناریۆیە و شانۆگەرییەکی پڕ لە درۆ و دەلەسەیە، پڕ لە هاش و هوش و پڕلە فشە و فیشاڵ.
ئەم دوو بنەماڵە تاوانبارە، بۆ ئەوەی کەسایتییەکی بۆ دروست بکەن و ناوبانگی پێ بدەن، سەرمایەیەکی زۆریان خستۆتە بەردەستی و سەرماییەکی زۆری تریشیان بۆ خەرج کردووە! کە هەموومان دەزانین کە ئەم پارە زەبەلاحە موڵکی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە، بەگشت پێکهاتەکانییەوە!
ئەزانن بۆ ئەمەیان کردووە؟
- تەنها هەر بۆ ئەوەی چۆن شاری (هەولێر) و شاری (دهۆک)یان کردووە بە زیندانێکی گەورە، بەڵکو لە دووایدا بەهۆی ئەم "فسفس" پاڵەوانەوە بتوانن دەست بەسەر شاری سلێمانیدا بگرن و مەرامە گڵاوەکانیان مەیسەر بکەن. بەڵام من لێرەوە بەو دوو بنەماڵە دزو و جەردەیە و هەموو شاسوارەکانی تریش ڕادەگەێنیم، خەیاڵتان خاوە و خەیاڵتان بەتاڵە، چونکە لای خەڵکی کوردستانی بەشەرەف و بەتایبەتی خەڵکی سلێمانی، دەستی ئەم بەناو شاسوارانە ئاشکرایە لە مێژە ئەیناسن، لەکۆتاییدا با ئەم دوو بنەماڵە خائینە بزانن ڕۆژێک دێت کۆتاییان دێت و دەخرێنە ناو زبڵدانی مێژووەوە، هەر ئەو ڕۆژەش دەستی زۆرێک وەک ئەم بەناو شاسوارانە ئاشکراتر دەبێت و سزای خۆیان لەبەردەم دادگای گەل و میللەتدا وەردەگرن و دواڕۆژی تەمەنیان لە زینداندا بەسەر دەبەن.
تێبینی: زۆر دەمێکە ئەم ڕاستییانەم لەلای خەڵکێکی زۆر باس کردووە.
برای خەمخۆر و برای گۆرانیبێژتان
کوردستان/ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست