بەرەی سەرەکی شەڕی مەزن کوێیە؟
Wednesday, 11/04/2018, 22:06
بەرەوپێشچوونی پیشەسازی لە دەستپێکی سەدەی ١٧ی زایینی و بە کار هێنانی کارەبا ئەگەر خێروبێری بۆ روسیەوئامریکاووڵاتانی ئورووپی وجیهان تیدا بووە لە هەمان حاڵدا بۆتە مایەی نەهامەتی بۆ وڵاتانی دونیای سێهەم.سەرتۆپی ئەو سیاسەتەش پاش گەشەکردنی ئەو وڵاتانە ئەوە بوو، ماڵی خۆم هی خۆم، هی تۆش دەخۆم. لاوازیی پیشە وسەرهەڵدانەوەی ئایین بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لە لایان دیکتاتۆڕەکانەوە کارێکی وایکرد کە ئەو زلهێزانەی کە بۆ وەدەستهێنانی ئابووریەکی زیاتر لە سەرژێرخانی وڵاتانی دواکەوتوو، شەڕی یەکەم ودووهەمی لێ بەرهەمبێنن وببێتە هۆی ماڵوێرانی هەم بۆ زلهێزەکان وهەموش بۆ وڵاتانێک کە لە بواری پیشەسازی وسیستمی پەروەردەییدا پاشکەوتووبون.دەرکەوتنی هیتلێرومووسولینی وستالین و ...دیکتاتۆڕە گەجەرگۆجەرەکانی وڵاتانی عەڕەبی جگە لە بە هەدەردانی سامانی ئەو وڵاتانە چیدیکەی لێ هەڵنەکەوت.
شەڕی یەکەم ودووی جیهانی کە لە لایان زلهێزەکانەوە بە بێ پرسکردن لە دانیشتوانی وڵاتەکانی خۆیان بەڕێوە چوو. دەسەڵاتێک دەستی دەڕۆیی کە چەکەکانی قورستر بون. دەسەڵاتێک سەرکەوتوودەبوو کە درێژەی بە شەڕدابایە..بەرەی شەڕلەو دوو جەنگەدا بەرەی سیاسەتبازی ودرۆ دەگەڵ خەڵكی خۆیان بوو.شەڕی ١و٢ی جیهانی تەنیا پرس بەخەڵکانێک دەکرا کە دەبووبە خۆشی یان بە زۆری بچنە گۆڕەپانەکانی شەڕێکی ناخواستە و دژە نەتەوەیی.
ئێستی دوای دەیان ساڵ لە تێپەڕبونی ئەو شەڕانە، بە دەرکەوتنی داعش وکۆماری ئیسلامی وئەردۆغانی ئێخوانی وسوریەی بەعسی وهاتنە سەرکاری پووتین، دووبارە شەڕێکی نوێ ومەترسیدار سەرهەڵداوەتەوە.یەکەم قۆچی قوربانیی ناتۆوروسیە ،کوردی پەراوازەو لێکترازاوە. کوردی گیرۆدەی پاشخانی دەرەبەگایەتی وتەریقەت وراستی سوننەتی ولەرزۆکی بێ پڕۆژە . لەو شەڕەمەزنەدا راستەوخۆ دووبەرەی سەرەکی هەیە.
" روسیەی سەر بە پووتین"
لە پشت سەری بەڕێوەبردنی شەڕی سەردەمی تێکنۆلۆژیای مەترسیداری جەنگ لەو سەدەیەداچەند بابەتی گرینگ خۆ نیشآن دەدەن.بارودۆخی کۆمەڵگای روسیە لەو سەردەمەدا توانای بەرەنگار بوونەوەی شەڕی درێژ خایەنی نییە لە بەرابەر ناتۆو هاوپەیمانەکانیدا.سیاسەتەکانی ستالینیستی پووتین بەرگەی شەڕی راستەوراستی درێژخایەن ناگرێ ئەگەر سەدان بۆمبی ئەتۆمیشی هەبێ. چوون کۆمەڵگا بە سیستمێکی پۆلیسی وترسناک بەڕیوە دەچێ.تەواوی هەڕەشەکانی دەسەڵاتدارانی کرملین بۆ ئامریکاو ناتۆ، مەودایان کاتیە.چون زۆرینەی خەڵک لە هەژاریدا دەژین وهەست بەوە ناکەن کە متمانەیان بەو دەسەڵاتە هەبێ کە پشتیوانی لێبکەن بۆ شەڕیکی درێژخایەن ومنداڵەکانیانی بۆ بە کوشت بدەن. سەرنج بدەنە سەر لە ناڕوونی وئاڵۆزیی قسەکانی وەزیری دەرەوەی روسیە لە بارەی داگیرکردنی عەفرین لە لایان ئەردۆغانەوە لە چەند رۆژی رابوردوودا.قۆناغی شەڕی نەشیش بەسووتی ونە کەباب لە چەنگیان دەرچووە. ئیدی واوێدەچێ ئەردۆغان مقاشێکی باریک بووە بەدەست پووتینەوە. چون سیاسەتەکانی ئابوری تورکیەش بەرەولاوزی هەنگاو دەنێ. لە قوربانیکردنی کورد لە عەفریندا نە پووتین قازانجی کرد، نە ئەردۆغانیش قازانجی لێدەکا.
" ناتۆوهاوپەیمانەکانی"
راستە بەرەی شەڕی ئامریکاوناتۆو هاوپەیمانەکانی لە بەرەی شەڕی پووتین وئەسەدوئەردۆغان بە هێزترە.بەڵام هەر لایەن لە یەک بابەتدا هاوبەشن. ئەویش ئەوەیە، بەرەی ناتۆوئامریکا هەرچەندی بەهێز بن وسیستمی بەڕێوەبردنی دەسەڵات وکۆمەڵگایان جیاواز بێ دەگەڵ روسیە وتورکیە، بەڵام ئەوانیش بڕیاریدەری سەرەکیان خەڵکی دانیشتووی ئەو وڵاتانەن. ئەو بەروبوومەی کە دوای شەڕی دووهەمی جیهانی بە دەستیان هێناوە، بە هیچ شێوەیەک ناخوازن لە دەستی بدەن.بازاڕی گەرمی ئابوری وپەرەپێدان بە سەرمایەی جیهانی بۆ قازانجی خۆیان مەزن کردنی ئەوشەڕانەی لاواز کردوە. ناڵێم شەڕ ناکرێ، بەڵام ئاستێکی بۆ دیاری دەکەن.بۆیە داماڵینی کۆریای باکور لە بۆمبی ئەتۆمی، هەناسەیەکی ئارامبەخش دەبێ بۆ ناتۆووئامریکا کە خەسارێکی سیاسی ونیزامیشە بۆ روسیەی سەر بە پووتین.
" بڕیاری بەڕەی شەڕ"
سەردەمی بەڕیوە چونی شێوەی شەڕی ١و٢ جیهانە بەسەر چووە.زلهێزەکانی پێگەیشتووی دوای شەڕی ١و٢ جیهانی بە هیچ جۆرێک ناخوازن خلەو خەرمانی هەیی وڵاتەکانیان دوای ئەو دوو شەڕە وا بەهاسانی بکەوێتە بەر لافاوی ناڕەزایەتی خەڵکانی ناو کۆمەڵگا.دانیشتوانی وڵاتانی پێشکەوتووپووتینی دیکتاتۆڕ لە یەک ئاستدا هاوتەریبن.دانیشتوانی ئەووڵاتانە بەرەی شەڕی درێژخایەن دیاری دەکەن. کار بگاتە ئاستی داڕووخانی ئابوری ولاوازبونی ژیانی رۆژانەی ئەو خەڵكانە ئیدی هەوساری دەسەڵاتدارانی خۆیان تووند دەکەن وپێیان دەڵێن: چیدی ئیزن نادەین وڵات بەرەو وێرانی بەرن.لایەنی لاوازی ئەو وڵاتان پووتین وهاوبیرەکانی دەبن. لایەنی بەهێزتریش ناتۆوهاوپەیمانەکانی دەبن کە قسەی یەکەمیان پێیە. من لەو باوەڕەدام کە لە دەستپێکی هەزارەی سێدابەرەی خەڵک، بەرەی ئەنجامی شەڕی مەزنە.چوون دەستمایەی درێژە پێدانی ئەو شەڕانە کەوتۆتە سەر ملی خەڵکی خاوەن وڵات.مۆدڕنیتەی سەرمایەداری تا سەڕخۆی دەشەڕناگەوزێنێ کاتێک هەست بە شکست بکا پاشە کشە دەکات.لایەنی دیکەش سیاسەت وهەڕەشەکانی پووتین ودۆستەکانیەتی کە بەڕوواڵەت خۆیان بە هێز نیشآن دەدەن، بەڵام لە درێژخایەندا مەیلی ئیدامەی جەنگ پەرەپێدەدەن بۆ داپۆشینی سیاسەتە لاوازەکانیان.
" ئاکام"
زۆر کەس ولایەن دەسەڵات ئەوشەڕانەی کە ئێستێ لە ئارادان بە شەڕی جیهانی سێ پێناسە دەکەن. من ئەوشەڕانە بە شەڕی جیهانی سێ نازانم.راستە زۆر ئاڵۆز ودژوارن لە سەر گەلانی ناوچەکە. بەتایبەت گەلی کورد. ئەو شەڕانە،شەڕی دونیای سەرمایەداری ودونیا شەڕئەنگیزی بەرەی روسیە وئەرۆدغان وئێڕان وسوریە یە. کە بۆتە ئاڵۆزیی کێشەی کوردو کەمڕەنگ بوونەوەی کێشەی فەلەستین. لە کۆتاییدابەرەی روسیە وئەردۆغان وئێڕان وسوریە تووشی شکست دەبن.چوون بارودۆخی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری ئەو وڵاتانە بەرەولاوازییەکی گران دەڕوا. خەڵكی ئەو وڵاتانە لە ژێڕکاریگەریی ئەو شەڕانەدا پشتیان چەماوەتەوە ودرنگ یان زوودەنگی ناڕەزایەتی خۆیان لە ناو وڵاتی خۆیان دەردەبڕن.بۆیە بەرەی شەڕی راستەقینە لە ناوخۆی وڵاتە کە چارەنووسی گەلان دیاری دەکا.
ئەوشەڕانە دەکرێ بە دەستپێکی شەڕی جیهانی سێهەم پێناسە بکرێن. بەڵام تا ئێستێ هێزی مەزنی شەڕ وەگەڕ نەکەوتون. هەروەها شەڕی دووی جیهانی ریشەی لە شەڕی یەکەمی جیهانیدا هەبووە.لە حالێکدا ریشەی ئەو شەڕانە دوورن لە ریشەی شەڕەکانی ١و٢ ی جیهانی.راستە شەڕەکان گران وبێڕەحمانە بە رێوە دەچن.سەرەڕای ئەوانەش ناگاتە ئاستێک کە شەڕی کێشوەر بە کیشوەرلەم سەدەیەدا بێتە ماڵوێرانی بۆ نیوەی دونیا.
جەعفەرکەریمی
سندوقی: کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست