کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قۆرخکردنی گۆڕان

Wednesday, 11/04/2018, 18:23


لە دوای کۆچی نەوشیروان مستەفاوە، هەندێک لە خزمە نزیکەکانی کاک نەوشیروان بە سەرۆکایەتی حەمە تۆفیقی زاوای نەوشیروان ، بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان گۆڕان بەرەو بنەماڵە بوون بەرن . ئەم کەسە یەکبینە فوو دەکات بە گوێچکەی کوڕەکانی نەوشیرواندا و یەک بست لێیان جێوێ نابێتەوە و لە هەوڵی ئەوەدایە ئەمانیش وەک قوباد و پافیڵ و مەسرور و مەنسور و نێچیر لیێ بکات .
 پاشان حەمە تۆفیق بۆ قایمکردنی قاچەکانی خۆی، کەوتۆتە هانینە پێشەوەی کەسانی نۆکەر و ئەڵقە لە گوێی بەبێ ئەوەی خەبات وتێکۆشان و قورساییان هەبێ. بەمەش نا عەدالەتی و ناکۆکی و ناڕەزای لە نێوان ڕیزەکانی گۆڕاندا بڵاوکردۆتەوە .
هەوڵەکانی ئەم کابرایە بە ئاشکرا دیارە و لای کەس شارراوە نییە . بەڵگەش لە دانانی ناوی کاندیدەکانی گۆڕاندایە بۆ هەڵبژاردەکانی عیراق دوای یەکەم ناو، کە یوسف محەمەدە کەسێک بە زۆری حەمە تۆفیق دانراوە، بە ناوی دڵشاد رەشید. ئەم ناوە ناڕەزایەتی ئێجگار زۆری لە ریزەکانی ناو گۆڕاندا دروستکردووە، چونکە ئەم دڵشادە کەسێکی هەلپەرستی بەرژەوەند خوازە و جگە لە شان تەکاندن بۆ حەمە تۆفیق هەتا ئێستا کەسێک نەیدیوە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە کۆبوونەوەکانی ناو جڤات، یان لەسەر تەلەفزیۆن، رادیۆ، ڕۆژنامە، خۆپیشاندان، یان بوارە جیاوازەکاندا جموجۆڵ و چالاکی هەبێت و لە پێش ناوەکانی هەندێک هەڵسوڕاوانی چالاکی وەکو هوشیار عبدوڵلا و بەهار محمود و عەدنان عوسمان و غالب محمدەوە ناوی دانراوە. دانانی ئەم کەسە و کاری نابەجێ تری حەمە تۆفیق سەبەبی عاجز بوونی کاک عوسمانی حاجی مەحمود و هەندێک سەرکردەکانی تری ناو گۆڕانە، هەروەها دانانی دڵشادی کاندیدی حەمە تۆفیق دوای یوسف محەمەد سەبەبی کشانەوەی کەسێکی چالاک و زیرەکی وەکو دکتۆر ئیسماعیل نامیقە لە لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردەکانی پەرلەمانی عیراقدا کە دکتۆرای هەیە.
سەدان کەسی دڵسۆزی ناو گۆڕان لەم هەڵویستەی حەمە تۆفیق نیگەرانن چونکە بە ئاشکرا گۆڕان بەرەو پووکانەوە و حیزبی بنەماڵە بوون و نا عەدالەتی ئەبا . 
پێویستە هەموو گۆڕانخواز و هەوادارن کە بە تەنگ دواڕۆژی گۆڕانەوەن بە چاکی ئەو کەسە هەلپەرست و نۆکەرانەی ناو لیستی گۆڕان بناسن و کە بە واسیتە و ناهەق دانراون و دەنگیان پێ نەدەن و فەشەل بە حەمە تۆفیقی هیچ لە بارا نەبوو بهێنن کە نیازی وایە گۆڕانیش بکات بە یەکێتی و پارتی و خەوی نەوشیروان لەبار ببات .
حەمە تۆفیق جگە لەوەی زاوی نەوشیروانە هیچ دەورێکی وای نەبووە لە ناو گۆڕاندا و ئەیەوێت بۆ مانەوەی خۆی بە زۆر کۆڕەکانی نەوشیروان بە هەڵەدا ببات و بیانکات بە دارشقی خۆی . هەمووان ئاگادارن بە چ ناعەدالەتی و فەلاکەتێک و لەسەر حسابی خەڵکی موستەحەق و بە بێ ئەوەی دەنگ بهێنێ و تا ئاژاوە نەنێتەوە کردیان بە ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن .
تکایە دەنگ بدەن بە کەسانی ماندووی موستەحەق .

زانا کەریم / هەڵسوڕاوی گۆڕان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە