رونکردنه‌وه‌یه‌ک له نه‌وشیروان مسته‌فاوه
Tuesday, 20/05/2008, 13:09
چه‌ند جارێکه‌و له‌چه‌ند موناسه‌به‌تێک دا مه‌لا به‌ختیار له‌لایه‌ک و ئه‌رسه‌لان بایز له‌لایه‌کی تره‌وه باسی ئه‌وه ئه‌که‌ن که گوایه:
* ئه‌وان پاره‌یان داوه به من.
* پاره‌یان نه‌داوه به من تا دژی یه‌کێتی به‌کاری بهێنم.
* پاره و ئه‌رزیان داومه‌تێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زانستی دابمه‌زرێنم، نه‌ک ڕۆژنامه و ته‌له‌فیزۆن.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر چاوی کادره‌کانی یه‌کێتی و رای گشتی ڕونتر بێت و، خوێنده‌وار و گوێگر به هه‌ڵه‌دا نه‌چن به چاکی ئه‌زانم ئه‌م چه‌ند نوقته‌یه ڕون بکه‌مه‌وه:
یه‌که‌م: کۆمپانیای وشه نه "مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستن" ه تا سه‌ر به مه‌کته‌بی ڕێکخستنی ئه‌رسه‌لان بایز بێت و نه "ڕێکخراوی دیموکراتی جه‌ماوه‌ری" یه تا سه‌ر به مه‌کته‌بی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی مه‌لا به‌ختیار بێت، تاوه‌کو ئه‌وه‌ی موچه و میزانیه له‌وان وه‌ربگرێت. نه من و نه هاوکاره‌کانم بۆ دامه‌زراندنی کۆمپانیای وشه و داوده‌زگاکانی موچه و پاره و ئه‌رز‌مان له‌م دو زاته وه‌رنه‌گرتوه، دامه‌زراوه‌کانی ئێمه ده‌سنده‌خۆری ئه‌وان نین، بۆیه ئیدیعاکانیان بێ بناغه‌و نا ڕاسته و هه‌رچیه‌ک ئه‌ڵێن قسه‌ی خۆیانه.
دوه‌م: من یه‌کێک بوم له دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه و هه‌مو داووده‌زگا دارایی و ڕێکخراوه‌یی و راگه‌یاندنه‌کانی، به‌شدارێکی سه‌ره‌کی بوم له رابردوی یه‌کێتی و له دروستکردنی ئێستای یه‌کێتی دا، به هه‌مو لایه‌نه سه‌لبی و ئیجابیه‌کانیه‌وه، من هه‌روه‌کو شه‌ریکم له هه‌ڵگرتنی ئۆباڵی مێژویی هه‌مو سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وت و شکسته‌کانی یه‌کێتی‌دا، هه‌روه‌ها شه‌ریکم له هه‌مو سه‌روه‌ت و سامان و دارایی یه‌کێتی دا، که‌س بۆی نیه منه‌ت به‌سه‌ر مندا بکات.
سێ یه‌م: له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆمپانیای وشه‌وه تا ئێستا زیاتر له 10 جار و له موناسه‌به‌تی ئاشکرادا به سوپاسه‌وه ئیشاره‌تم داوه به‌و هاوکاریه‌ی مام جه‌لال کردوینی، هه‌ر بۆ نمونه:
1. له یه‌که‌م چاوپێکه‌وتن دا دوای ده‌س له کار کێشانه‌وه‌م، له‌گه‌ل هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی.
2. له په‌یامی سبه‌ی دا، که تا ئێسته‌ش له‌سه‌ر سایته‌که ماوه.
3. له یه‌که‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌دا باسی کراوه.
4. له گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی دا له گه‌ڵ نوسه‌ری ناسراوی فه‌ره‌نسی کریس کۆچێرا.
هاوکاری مام جه‌لال بۆ ئێمه (10) ده ملیۆن دۆلار و بینایه‌کی حکومه‌ت و گردێکی موڵکی کۆمپانیای نۆکان بوه ئه‌وه‌ش یه‌که‌م هاوکاری و دوا هاوکاری مام جه‌لال بوه بۆ ئێمه و، هه‌مو ئه‌وانه‌ش به ناوی کۆمپانیای وشه‌وه تۆمار کراون که شه‌خسیه‌تێکی مه‌عنه‌وی و قانونیه. ئه‌مه‌شمان ئه‌وه‌نده وتۆته‌وه که خه‌ریکه نرخی سیاسی و مه‌عنه‌وی هاوکاریه‌که نامێنێ.
چواره‌م: "کۆمپانیای وشه بۆ راگه‌یاندن" وه‌کو له سه‌ره‌تاوه "گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی" دا نوسیومانه، ڕاگه‌یاندنێکی "بینراو و بیستراو و نوسراو" ئه‌بێ. بۆیه به هه‌قی خۆمانی ئه‌زانین چۆن ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌کان به پاره‌ی حکومه‌ت و له دارایی گشتی و له سه‌ر بودجه‌ی میلله‌ت ئه‌ژین، یان بودجه‌ی ئه‌وانیش ببڕن و بۆ ژیانی ده‌زگاکانیان با پشت به خۆیان ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش هه‌مان ڕێگه بگرین، یان ئه‌بێ حکومه‌ت له دارایی گشتی بودجه‌ی ئێمه‌ش دابین بکات، ئه‌گینا ((بانێک و دو هه‌وا)) قبوڵ ناکرێ.
هه‌روه‌ها چه‌ند جارێكه باسی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه من به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كردومه بۆم نییه رۆژنامه ده‌ر بکه‌م و ته‌له‌فزیۆن دابمه‌زرێنم، به‌ڵكو بۆم هه‌یه سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی دابمه‌زرێنم.
ئه‌م قسانه‌ش وه‌كو ئه‌وانه‌ی پێش‌و بێ بناغه و ناڕاستن.
یه‌كه‌م، هیچ گرێبه‌ست یان رێككه‌وتنێكی نوسراو یا زاره‌كی له به‌ینی من و ئه‌و دو براده‌ره‌دا و له به‌ینی من و هیچ ئه‌ندامێكی تری مه‌كته‌بی سیاسی دا نیه تا من پابه‌ندی بم و یان مه‌رجه‌كانیم پێڕه‌وی نه‌كردبێ.
دوه‌م، من كه ده‌ستم له كار كێشاوه‌ته‌وه و خواحافیزیم له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی كردوه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوه كه‌من تۆراوم یان توڕه بوم، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه بوو، من له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌ی چاره‌نوسساز ناكۆكی سیاسیم له‌گه‌ڵیان هه‌بوه. به‌تایبه‌ت له‌شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی نیشتیمانی و حكومه‌ته‌كه‌یدا.
سێ یه‌م، ئه‌گه‌ر یه‌كێ خۆی نه‌بان نه‌كا ئه‌زانێ ناكۆكی سیاسی من له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه‌دا له چه‌ند دیكۆمێنتی نوسراودا بڵاوكراوه‌ته‌وه:
1- ئه‌و یاداشته‌ی به‌هاوكاری چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌کته‌بی سیاسی داومانه به سكرتێری گشتی.
2- ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه به‌ر له هه‌ڵبژاردن خراوه‌ته به‌رده‌م م.س و له سنورێكی فراواندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
3- له په‌یامی سبه‌ی دا.
ئه‌مانه جگه له‌و چه‌ند چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردی و عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی دا كراوه و له چه‌ند كۆڕی ته‌له‌فیزیۆنی تر باسكراوه، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردودا به وتار له سایتی سبه‌ی و رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سێیه‌م، له‌و رۆژه‌ی كه ده‌ستم له كار كێشاوه‌ته‌وه و به‌بێ شاردنه‌وه باسم له‌وه كردوه كه ئێمه كۆمپانیایه‌ك بۆ راگه‌یاندنی نوسراو، بیستراو، بینراو، داده‌مه‌زرێنین. له گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی كۆمپانیای وشه‌دا ئه‌وه به ئاشكرا نوسراوه، له هه‌مو چاوپێكه‌وتنه رۆژنامه‌وانییه‌كانیشم دا دوباره‌م كردۆته‌وه.
مه‌لا به‌ختیار و ئه‌رسه‌لان بایز خۆیان ئازادن چۆن به‌رنامه‌ی مه‌كته‌به‌كانی خۆیان دائه‌نێن و چی ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ناتوانن به‌رنامه به‌سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێنێن، ئێمه‌ش ئازادین به‌رنامه‌ی كاری خۆمان چۆن دائه‌نێین.
چواره‌م، یه‌كێتی زیاتر له 10 ساڵه سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م براده‌رانه هێنده به په‌رۆشی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ستراتیجییه‌وه‌ن با پێش ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مه‌كانی ئێمه بن گوێ له هه‌ڵسانگاندن و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌وان بگرن و ئه‌و ده‌زگا گرنگه كارا بكه‌ن.
پێنجه‌م، له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ كاره‌كانی خۆمان دامان ناوه تائێستا توانیمانه سایتی سبه‌ی، رۆژنامه‌ی رۆژنامه، سه‌نته‌ری راپرسی، چاپخانه‌ی زه‌رگه‌ته دابمه‌زرێنین، به‌م نزیكانه ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ته‌لایت ئه‌كه‌وێته كار‌و، به‌هیواین تاكۆتایی ساڵ ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ش دابمه‌زرێنین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست