کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەردوغان دەڵێت، " عەفرین ڕادەست ناکەینەوە"

Tuesday, 10/04/2018, 14:05


ڕۆیترس: دەنووسێت
ئەردوغان، ڕایگەیاند داواکەی لەڤارۆڤ، بۆ ڕادەست کردنەوەی عەفرین هەڵەیە، ئەوان ئامادە نین عەفرین ڕادەستی هیچ هێزێک بکەن جگە لە خەڵکەکەی خۆی نەبێت  و لە کاتی خۆیدا نەبێت، ئەو کاتەش ئێمە دیاری دەکەین، نەک وەزیری دەرەوەی رووسیا. لەلایەکی دیکەشەوە وەزیری بەرگری تورکی رایگەیاند، کە ناوچەی عەفرین ئەو کاتە تەسلیم دەکەنەوە، کە حکومەتێکی هەڵبژیردراوی سوریی و شەرعی بۆ سوریا دابنرێت و شەڕ و ئاژاوە لە سوریا نەمێنێت.
ئەو وەڵامەی ئەردوغان دوای ئەوە هات کە ڕوسیا، ئیران و سوریا داوایان لە تورکیا کرد، سوپاکەی بکشێنێتەوە و شاری عەفرین ڕادەستی حکومەتی سوریا بکات.
کەناڵی راگەیاندنەکانی رووسیاش لەسەر ئەمە و لە زمانی وەزیری دەرەوەی روسیا ئەوەیان ئاشکراکرد، کەوا ئەردوغان هەرگیز ئەوەی پێ نەگووتووین کەوا ئەو عەفرین داگیردەکات، ئێمەش هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بووین کەوا  بە شیوەیەکی ئاسان ئاسایش بەگڕێنرێتەوە بۆ ئەو ناوچەیە.

شایەنی باسە، ڕەجەب،  کوردی بە خاوەنی عەفرین نەزانی کە شارێکە هەزاران ساڵە کورد لەو شارەدا ژیاوە و خاوەن خاکەکەیەتی و مافی بەخۆی دا لەشکرکێشی ئەنجام بدات بۆ ئەوەی میللەتی کورد لەو شارەدا دەربەدەر بکات، هەروها حکومەتی سوریاش بە خاوەنی ئەو شارە نازانێت، پرسیار لێرەدا ئەوەیە کە ئایا دەبێت ڕەجەب کێ بە خاوەنی ئەو شارە بزانێت جگە لە خۆی؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە