کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کەمپینى بایکۆتى هەڵبژاردن لە بەرژەوەندى کێیە ؟

Sunday, 08/04/2018, 17:41


سەرەڕاى هەمو گرفت و تێبینیەک لەسەر مەسئەلەى هەڵبژاردن و تەزویر کردنو ساختە کارى چەندین فرت و فێڵى تر دەبێت ئەم هێزانەى باشورى کوردستان ڕا بهێنرێن چۆن دەساو دەستى دەسەڵات بکەن چۆن بتوانن فێر ببن یەکترى نەسڕنەوە لەهەمو دۆخێکدا پەراوێزێک بهێڵرێتەوە بۆدیمو کراتى و ڕاى جیاواز کادرە کانیان فێر ببن چۆن تەحەمولى ڕاى جیاواز تر لە خۆیان بکەن زمانى فیشەک و شەق و چەقۆو دەمانچە لە کەلەیاندا بسڕێتەوە ڕاستە ئەم بیر کردنەوەیە پشودرێژى گەرە کە ئێمە لەمێژوودا چەندین سەرکردە مان هەن کە بەئاشتى و بەبێ خوێن ڕشتن توانیوییانە ئەم نەریتە لەناو جڤاتى وڵاتە کەیاندا دروست بکەن سەرەڕاى ئەوەى کۆمەڵگە کانیان کۆمەڵگەى خێڵە کى دوا کەوتو بۆیە دەکرێت ئەم نەریتە ش لەوجوگرافیایەى ناوى کوردستانە جێگەى خۆى بکاتە وە کادرو ئەندامانى حیزبە سیاسیە کان بەوە ڕابهێنریسَن کەتەحەمولى ڕاى بەرانبەر بکەن .
ئێستە لەم دۆخەى لەکوردستاندا دەگوزەرێت کەدۆخێکە نزیک بەهەڵبژاردن و خەریکە تاى هەڵبژاردن هەمو هێزە کان دەگرێتەوە ئەم تاى هەڵبژاردنەش لەم کاتە دا ڕو لە هەڵکشانە دەکرێت هێزە سیاسیە کان تەوجیهى ئەندامان و کادیرە کانیان بکەن کە بەجۆرێک ئەم تایە کاریگەرى سلبی نەبێت لە سەریان لەوپێناوەشدا کردنەوەى ورک شۆپ و دەورات زەرو رە 
کۆمەڵێک برادەرى ڕۆشنبیر هەن کەمن زۆر گومانم هەیە لەسەریان کەوتونەتە بانگەشەى ئەوەى کە هەڵبژاردن بایکۆت بکرێت زۆر بەئاشکرا ئەم بانگەشەیە لەکۆرو سیمیناردا تەرح دەکەن زۆر جێگەى پرسیارو گومانە نازانین بایکۆت کردنى هەڵ بژاردن لە قازانجى کێیە کێ یە ئیفلاسی سیاسی کردوە بەتێکدانو بایکۆتى هەڵ بژاردن دێتەوە مایە کام هێزە هەڵبژاردن لە قازانجى نیە و هەمو کات ئیش بۆدوا خستن و لەمپەر دروست کردن ئەکات دەیەوێت هەڵبژاردن لە دۆخێکى تەماویدا بکرێت بۆئەوەى گزى و دزى و فزى لەدەنگە کاندا بکات هەڵبژاردن تەنیا لەبەرژەوەندى ئەو هێزە ئیفلا س و دۆڕاوانەدایە کە خۆیان پێ براوەیەو دەڵێن ئێمە گەر یەک کورسیش بێنین براوەین ئەم جۆرە هێزانە لەم کاتە دا بەدەیان ڕێگە ئەگرنە بەر بۆئەوەى تە گەرە بخە نە ڕێگەى هەڵ بژاردنەوە بۆیە ئەبێت جەماوەرى کوردستان زۆر لەوە زیرەک تر بێت تاوەکو ببێتە ڕۆبۆت وە بو کەڵەى دەستى ئەم برادەرانە چونکە نەکردنى هەڵبژاردن درێژە دانە بەم دۆخەى کەئەم دوو هێزە بنە ماڵەییە دەیانەوێت وە هەمو شتێکیش ئەکەن بۆ ئەوەى نەکرێت بەڵام خەیاڵیان خاوە بەڕە کەیان لە ژێر پێ دەر هاتوە ئەرکى هاو نیشتمانی وریاو چەلەنگ و چاپوکە بەشدار بێت لەم هەڵبژاردنە دانهێڵێت ئەو پلانە گڵاوەى سیاسیە چاو چنۆ کە کان سەر بگرێت هەر هیچت پێنەکراو کەست بەدڵ نەبوو دەنگە کەت تەلەف بکەو مەهێڵە ئەومافیایانەى کە چەندین ساڵە ئێمە برسی و تاڵان ئەکەن سود لە نەچونت بۆدەنگ دان کە حەقێکى شەرعى خۆتە وەربگرن چونکە دەنگدانى ئەم جارە هاوکێشەکە ئەگۆڕێت هاو نیشتمانى هەڵبژاردنى زۆرى لە بەردەم دایەو بەفکرو بۆچونى خۆت هەڵبژێرە چونکە بۆ 4 ساڵى تر ئێمە لەهەمان دۆخى ئێستە دا ئەبین ئەگەر هاو نیشتمانیان قەدرى ئەو دەنگەى خۆیان نەزانن  


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە