تاکە تێبینییەکی من لەسەر پرسەکەی دلۆڤان بارزانی
Friday, 06/04/2018, 12:12
دیارە پرسەی بنەماڵەیەکی دز و چەتەی وەك بارزانی خەڵکێکی زۆری وەك خۆیان بەشداری ئەکەن. هەمان شت لە پرسەی جەلالی دز و خاین بینی و جگە لەو هەموو دز و چەتانەی نەوت و خاك فرۆشان،چەندین کۆیلە و چاوشۆر خۆیان لە خاوەن پرسەکە ماندوو کردبوو. لە پرسەکەی دلۆڤانیش بەهەمان شێوەو ڕەنگە زیاتریش ،بەتایبەتی ئەو ٢٥٠٠ دۆلاربیرانەی کە داوایان کردبوو مەسعود لەسەرۆکایەتی هەرێم لانەبرێ و هەتا هەتایە بەکورسیەکەوە هەڵبنێشێ.
ئەو بەجوانی سەیری ڤیدیۆکەی کردبێ کاتێ ئامادەبوان و بەشداربوان چەندە لەهەڵپەی ئەوەدابوون بچنە تەنیشت مەسعودی دۆڕاو و خاوەنی گیرفاندۆمە شوومەکە. کەچی لەسەرو ئەوەشەوە ، هەر تەپڵەکە و چەندین پەرداخ ئاویان بۆ دانیشتوان دانابوو بەڵام هیچ لەو پەرداخانە کەس نەیئەوێرا ئاوەکەی بخواتەوە. کاتێ ئەو دیمەنەم بینی ووتم ئەم هەموە قابیلە بەڕۆژوو بن؟! وەیان قابیلە ئەمانە ماری دێمی بن و بەمانگ و بەساڵ ئاو نەخۆنەوە؟! بۆیە زۆر ئاسان وەڵامەکەی ڕوونە و ئەوەیە کەکەس زاتی ئەوە ناکا کاتێ ئەچنە نێو دوەخانەکەی بارزانی ئەگەر لە تینیوەتیدا مردبێ،ناچێ ئاویان بخواتەوە. ئەوان باش ئەزانن ئەم بنەماڵەیە هەر خەریکی ژەهر بڵاوکردنەوەن و هەرچی کەسێ بەدڵیان نەبێ ئەوا چۆڕێ ژەهری بۆ ئەخەنە نان و ئاوەوە بۆی و لەکۆڵ خۆیانی ئەکەنەوە.
لەوەش سەیرتر، کەجەکە باڵی سەربازی پەکەکە ئەم کەڵە دز و چەتەیە بە شۆڕشگێر و خەباتگێڕی میلەتەکەمان ناوزەند ئەکا و کەچی تەنها بە پرسەنامەیەك بەشداری کردوەو کەسیان لەوێ نەبوون. باشە ئەم کەسە کە ئەوەندە کاریگەری لەسەر بەرژەوەندی مەزنی گەلەکەمان و خەباتەکەی هەیەتی،ئەی نە ئەکرا پەکەکە نوێنەرێك بنێرن؟! باشە بۆچی کەجەکە ئەم نامەیەیەی نووسیوە و خودی بەرپرسە سیاسیەکانی پەکەکە بەڕاستەوخۆ بەناوی پەکەکەوە ئەم کارەیان نەکردوە؟؟
لەو دیمەنەوە ڕاستی ئەو ڕاپۆرتەی کوردستانپۆستمان بۆ دەرئەکەوێ کەوا ئەم بنەماڵەیە تا ئێستا چەندین کەسیان لەڕێگای ژەهرەوە لەناوبردوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست