پی کەی کەی هاوسۆزی بۆ دوژمنانی ناوخۆییمان دەردەبڕێت !!
Thursday, 05/04/2018, 17:47
ئەمە یەکەم جار نیە پەکەکە نامۆیی خۆی بە هەست و ئازار و ئاواتەکانی کوردانی ئازادیخوازی باشوری کوردستان پێشان دەدات. لە ژێر ناوی کۆنگرەی نەتەوەیی لە برۆکسل بەردەوام پێشوازی لە بەرپرسانی قێزەونی پارتی و یەکێتی دەکەن و ئێستاش بە بێ هیچ هاوهەستیەك بۆ ئازادیخوازان سەرخۆشی لە نێچیر و مەسعود و بنەماڵە دڕەندە و خێڵەکیەکەی بارزانی دەکەن. لە پاڵ ئەردۆغان و چاوەشئۆغلو سەرخۆشی بەسۆز و دۆستانە کردن لەو بنەماڵەیە کە دوژمنانی ناوخۆیی و کوردی زوبانی گەلەکەمانن پێویستە لە لایەن ئازادیخوازانەوە بخرێتە بەر ڕەخنەی توند و شەرمەزار کردنەوە تا ئەو کاتەی بە خۆداچونەوە و پاشگەزبونەوە لە هاوسۆزی بەرامبەر دوژمنانمان پێشان دەدەن.
لە کۆتاییدا ڕوڕەشی و شەرمەزاری بۆ ئەو ڕاوێژکارو نوسەرەی لە پشتی ئەم پرسەنامە پڕ لە درۆ شاخدارەیە کەلەسەر کەسایەتی دڵۆڤان نوسراوە بە تایبەتی کە دەڵێت:(ره‌وانشاد دلۆڤان ئیدریس بارزانی كه‌سێكی كاریگه‌ر بوو له خه‌بات و به‌رخودانی گه‌لی كورد بۆ ئازادی و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان. هه‌روه‌ها كاری له‌پێشینه‌ی بایه‌خدان بوو به‌مێژوو، كولتوور به‌ها سیاسییه‌كانی كورد. هه‌ربۆیه به‌رده‌وام له خه‌می كۆكردنه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوان، یاده‌وه‌رییه‌كان، به‌ڵگه و به‌هاكانی قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژ به‌گه‌لی كورد بوو، چونكه ده‌یزانی به‌كۆكردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كان و به‌هاكانی گه‌ل، ده‌توانرێت له مێژوو و دڵی هه‌موو تاكێكدا به‌زیندوویی بهێڵێته‌وه. به‌تایبه‌تی له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییدا، ره‌وانشاد له باشووری كوردستان خزمه‌تی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو. هه‌ربۆیه له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه كۆستێكی گه‌وره بوو بۆ هه‌مووان. )
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست