پرسهنامهی كۆنسهی سهرۆكایهتی كۆما جڤاكێن كوردستان
Thursday, 05/04/2018, 8:42
تێبینی کوردستانپۆست: ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەی سەرۆکایەتی (کەجەکە) کە بۆ بنەماڵەی بارزانییان ناردووە و سەرخۆشی لە نێچیر و مەسعود بارزانی دەکەن، بە بۆنەی دوورکەوتنەوەی بەڵایەکی بچوک کە گەلی کورد لە دەستی رزگاری بووە. چونکە ئەو دلوڤان بارزانییە، هەر هیچی نەکردبێت ئەو تاوانەی کردووە، کە بەشێک لە سامان و موڵکی نیشتیمانی دزیوە! دەستی دوژمنێکی کوردی گوشیوە، شانازیی بە خیانەتی باوکی و بنەماڵەکەیانەوە کردووە!بنەماڵەی بارزانی، کە دوژمنی سەرسەختی هەموو بزووتنەوەکانی کوردن لە پارچەکانی دیکەی کوردستان، بەتایبەتی دژی (پەکەکە - یەپەگە - یەپەژە) لە رۆژئاوا، لە تورک زیاتر زیانیان پێگەیاندوون، کەچی (كۆنسهی سهرۆكایهتی كۆما جڤاكێن كوردستان) بەو زمانە نادبلۆماسیییە گوایە سیاسەت لەگەڵ ئەم بنەماڵە خائینە دەکات، هەستی گەلی کوردی باشووری پێ بریندار دەکات، بۆیە ئێمە وەکو کوردستانپۆست بە گومانەوە دەپرسین، ئایا تۆ بڵێیت ئەمە دەستیك بێت لەناو پارتەکانی باکور و رۆژئاوا، کە جار بەجارە دژی گەلی خۆیان لەم خائینانە نزیک دەبنەوە و لە بۆنەیەکی ئاوادا کە هیچ پێویستی نەدەکرد، پرسەی ئاوایان بۆ بهۆننەوە، ئەو دەستە بیەوێت کوردی باشوور لە کوردانی بەشەکانی تر زویر و ناتەبا بکات!؟ ئایا تۆ بڵێیت کەسانێک بوونیان هەبێت، کە بە مەبەست ئەم کارە بە پەکەکە دەکەن؟ چونکە بە شێوازی ئەم جۆرە نامە و پەیوەندییانە کە هیچ هەڵوێستێکی جوانی تێدا نابینرێت و پێوەرێکی تێدا نییە کە کەسانی خەمخۆر و دڵسۆز لە خائین و ناپاک جیابکاتەوە! بەو گڕ و تینە لە دوورەوە دوکەڵەکانیان دەبینین.
لە کۆتایی پرسەنامەکەدا کۆمێنتی سێ نووسەری خاوەن هەڵوێستیش بڵاودەکەینەوە کە پەیجی خۆیان لە فەیسبوک بڵاویان کردۆتەوە.
-----------------------------------
پرسهنامهی كۆنسهی سهرۆكایهتی كۆما جڤاكێن كوردستان
بهدڵگرانییهوه ههواڵی كۆچی دوایی كهسایهتیی دیاری بنهماڵهی بارزانی و كۆمهڵگهی كوردی "دلۆڤان ئیدریس بارزانی"مان بیست. كۆچی ههمیشهیی دلۆڤان بارزانی كۆستێكی گهورهیه بۆ بنهماڵهی بارزانی و گهلی كورد. بهم بۆنهیهوه هاوبهشی قووڵی خهمی بنهماڵهی بارزانین. داواكارین خوای گهوره، رهوانشاد بخاته ژێر دلۆڤانی خۆیهوه و سهرهخۆشی له بهڕێزان نێچیرڤان بارزانی و مهسعوود بارزانی و تهواوی بنهماڵهی بارزانی دهكهین.
رهوانشاد دلۆڤان ئیدریس بارزانی كهسێكی كاریگهر بوو له خهبات و بهرخودانی گهلی كورد بۆ ئازادی و بهدهستهێنانی مافهكان. ههروهها كاری لهپێشینهی بایهخدان بوو بهمێژوو، كولتوور بهها سیاسییهكانی كورد. ههربۆیه بهردهوام له خهمی كۆكردنهوهی رووفاتی ئهنفالكراوان، یادهوهرییهكان، بهڵگه و بههاكانی قوربانیانی كۆمهڵكوژییهكانی دژ بهگهلی كورد بوو، چونكه دهیزانی بهكۆكردنهوهی یادهوهرییهكان و بههاكانی گهل، دهتوانرێت له مێژوو و دڵی ههموو تاكێكدا بهزیندوویی بهێڵێتهوه. بهتایبهتی له رووی كۆمهڵایهتییدا، رهوانشاد له باشووری كوردستان خزمهتی زۆر گهورهی ههبوو. ههربۆیه لهدهستدانی ئهم كهسایهتییه كۆستێكی گهوره بوو بۆ ههمووان. بهم بۆنه خهمبارهوه، دووباره دڵگرانی و خهمی خۆمان رادهگهیێنین. له خودا داواكارین رهوانشاد بخاته ژێر دلۆڤانی خۆیهوه و دووباره سهرهخۆشی خۆمان ئاراستهی بهڕێزان نێچیرڤان بارزانی و مهسعوود بارزانی دهكهین.
كۆنسهی سهرۆكایهتی كۆما جڤاكێن كوردستان "كهجهكه
----------------------------------------------------
هەتا ئەو ڕۆژەی هەواڵی مردنی دلۆڤان بەرزانی بڵاونەبوویەوە، نە من و نە هیچ کەسێکی دیکەش ئەو ناوەی نەبیستبوو.
لە هیچ کوێیەکیش نەمبیستووە ئەو کەسە تێکۆشانی ئازادی کردبێت و ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگریشە کە ئەو زیانەی بنەماڵەی بەرزانی لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردیان داوە بە هەموو داگیرکەرانی کوردستان نەیانتوانیوە هێندە زیان بە تێکۆشانی گەلی کورد بگەیەنن.
بۆ هەر مەبەستێکیش چی وشەی ئازادیخواز و چی وشەی خیانەتکار ئەگەر بخرێتە پاڵ کەسێک کە نە ناوی بیسترابێت و نە ڕۆڵیشی هەبووبێت، کارێکی هەڵەیە.
لەو باوەڕەدام هەر کەسێکیش ئەو پەیامی مەتەمینییەی کەجەکەی ئامادە کردبێت کارێکی زۆر هەڵەی کردووە. هەڵە نەک بەو مانایەی کە ماتەمینی بەڕێ کردووە، بەڵکو هەڵە بەو مانایەی کە باس لە تێکۆشانی ئازادی دلۆڤان بەرزانی دەکات! چونکە دەستەواژەی "ئازادی"بۆ دلۆڤان بەرزانی تەنها دەچێتە چوارچێوەی ڕیایکردنەوە.
ئەگەر مەبەستی ئەو ڕیایکردنەش ئەوە بێت کە بنەماڵەی بارزانی پەلکێشی هێڵی نەتەوەیی بکرێت و لە ڕیزی داگیرکەرانی کوردستان دوور بخرێنەوە، ئەوا نە بەو ڕیایکردنە و نە بە هەزاران پەیامی لەو جۆرەش کەمترین کاریگەری لەسەر وابەستەبوونی بنەماڵەی بارزانی بۆ داگیرکەران دانانێت.
چونکە ئەو بنەماڵەیە مانەوەی خۆیان لە گرێدراوییان بە داگیرکەرانەوە دەبیننەوە و مەحاڵیشە دەستبەرداری وابەستەیی خۆیان ببن.
هەڵبەت من خۆم بە مردنی هیچ کەسێک خۆشحاڵ نیم و پەیامی ماتەمینیش بە هەڵە نابینم، بەڵام ئەوەی بە هەڵەی دەبینم تەنها ئەوەیە کە دەستەواژەی "تێکۆشانی ئازادی" بخرێتە پاڵ کەسێک کە شایانی ئەو دەستەواژەیە نییە.قادر نادر:
بەهیوام پەکەک لەسەر دەرکردنی ئەو بەیاننامە قێزەوەندەی داوای لێبوردن لە ئازادیخوازانی بکات.
------------------------------------------
بەهیوام پەکەک لەسەر دەرکردنی ئەو بەیاننامە قێزەوەندەی داوای لێبوردن لە ئازادیخوازانی بکات.
------------------------------------------
دڵۆڤان برای نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا کۆچیدوایی کرد. بە حوکمی ئەوەی باوکی من و دایکی ئەوان پورزای یەکترین و خزمایەتیەکمان هەیە، وەك نەریتێکی کۆمەڵایەتی دەبوایە سەرخۆشیم لە بنەماڵەکەی بکردایە. بەڵام کام بنەماڵە؟ بنەماڵەی باوکی، هەموان دز و گەندەڵ و تاوانبار و خۆسەپێن و نیشتیمان فرۆشن. بنەماڵەی دایکیشی سەرباری سەربەرزی و ژیانی خەبات و پڕ لە شانازی حەمە ئاغای ئاوڕەحمان ئاغای باوکیان، هەموان بونەتە وابەستەی سیاسی و بازرگانی بنەماڵە خێڵەکیکەی بارزانی و هیچ شانازیەکیان بۆ خۆیان و ڕابوردوی باوکیان نەهێشتۆتەوە. بۆیە کەسیان شایانی سەرخۆشی نین و لە ناخی دڵمەوە دەڵێم خەڵکی ستەمدیدەی گەلەکەمان خۆش.
------------------------------------------
دوا سەرنجی گرنگی کوردستانپۆست:
پارتی و بنەماڵەی بارزانی کە تا سەر ئێسقان دژی پەکەکە و خەباتی رزگاریخوازانەی گەلی کوردن بەتایبەتی لە باکور و لە رۆژئاوا، رێگایان بە سوپای تورک داوە بێتە ناو باشوورەوە، تا پەلاماری قەندیل بدات، جگە لەوەی کە لە رابردوودا دەیان خیانەتیی دیکەیان بەرامبەر کردوون.
هەر ئەم بنەماڵە خائینەی بارزانی سەدان تاوانی دیکەیان ئەنجامداوە بەرامبەر بە گەلی کورد لە باشوور، دوایینیان ریفراندۆمە ساختەکە بوو، کە لە ژێر پلانی میتدا بەڕیوەیان برد، زۆربەی دەستکەوتەکانیان لەدەستدا، بۆیە ئەمانە شایانی ئەوە نیین سەرخۆشی لە مردنی هیچ ئەندامێکی بنەماڵەکەیان بکرێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە ئەو هەواڵە بۆ زۆربەی کوردی باشوور بە خۆشی وەرگیرا. ئایا پیویست دەکات ئیدی پارتێکی وەک (پەکەکە، یەپەگە و یەپەژە و کەجەکە) بەم شیوەیە نامەی سەرخۆشی بۆ ئەو بنەماڵە خائینە بنێرن!؟ لە خراپترین حاڵەتدا دەکرا بە زمانێکی زۆر سادە و بە چەند دێڕێک وەکو هەموو لایەنەکانی دیکە سەرخۆشی نامەیەکیان بناردایە.
ئەوەی پرسەنامەکە بخوێنێتەوە تێدەگات کە چ عەقڵێک لە پشت نووسینەوەی ئەو نامەیە وەستاوە.
بۆیە ئێمە دەستخۆشیان لێناکەین و رەخنەی توندیان ئاڕاستە دەکەین، پێیان دەڵێن: ئەمە نهێنی ئەوەشە، کە بۆچی ئێوە لە باشوور گەشە ناکەن و هاوسۆزی کوردی باشوور لەگەڵتاندا سنوردارە، چونکە هەموو لە پاشەڕۆژتان دەترسین کە وەکو پارتەکانی باشوورتان لێبێت.
بە دڵنیاییشەوە دەڵێین، کە دیسان ئێمە پێمان وایە بزووتنەوە و رێکخراو و پارتەکانی باشوور، رێکخراوی سیاسیی کوردیی نیین، هەموویان دروستکراو، یان گرێدراون بە بەرژەوەندی داگیرکەرێکی نیشتیمانەکەمان، بۆ ئەوە دروستبوون، کە کوردی پێبدەن و کەسایەتیی کوردی پێ تێکبشکێنن. پەکەکە دەبێت لەوە بگات و خۆی لەمانە هەڵنەسوێت، لێیان دووربکەوێتەوە. دەنا ئەمانیش، وەکو ئەوانیان لێدێت و تۆویی خیانەت لەناویاندا زوو چەکەرە دەکات، لە پاشەڕۆژدا وەکو ئەوان هەمان مێژوویان بۆ دەنوسرێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست