Tuesday, 03/04/2018, 1:14
فرانس ٢٤ دەنووسێت: پشتیوانی کردنی مەکرۆن بۆ هێزی سوپای سوریای دیموکرات، کە یەپەگە ڕێبەرایەتییان دەکات، بووە هۆکاری توڕە بوونی ئەنقەرە، بەهۆی ئەوەی، تورکیا هێزی یەپەگە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریست لە قەڵەم دەدا.
شایانی باسە، یەپەگە، بەشێکی گەورەی هێزی سوپای سوریای دیموکرات پێکدەهێنێت، لە هێڵی پێشەوەی شەڕەکاندا بووە لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان، بۆ بەرەنگاری کردن دژ بە هێزی توندڕەوەی داعش. دوای ئەوەی لە ڕۆژی پێنچشەمەی ڕابردوو، مەکرۆن لەگەل نوێنەری فەرمی هێزی سوپای سوریای دیموکرات دانیشت، ئەو ڕایگەیاند کە مەکرۆن پەیمانی داوە کە ژمارەی هێزەکانی لە سوریا زیاد بکات، یارمەتی مڕۆڤانە بنێرێت و ببێت بە ناوبژیوان لە نیوان کورد و تورکیا.
تورکیا، ڕەتی کردەوە کە مەکرۆن وەک ناوبژیوانی نێوان خۆیان و کوردەکان قبوڵ بکات، هەروها ئەنقەرە پێداگری کرد لەوەی ئەگەر فرەنسا یارمەتی و هاوکاری ئەو ناوچانە بدات کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی تیرۆریستانە، ئەوا ئەوانیش"فرنسا دەکەنە ئامانج".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست