شەق مەهاوە هەى شەقاوە
Monday, 02/04/2018, 11:47
گەر بگەڕێینەوە بۆمێژوو کەلتورى شەق هاویشتن و کوشتن و بێسەرو شوێن کردن لەناو سیاسەتى کوردیدا لەڕابردودا ڕیشەیەکى دورو درێژى هەیە هەم لەشاخ هەم لەشار لەکەلتورى شاخدا لە ژێر ناوى شەرعیەتى شۆڕش گێڕیدا دەیان جار خەڵکى سڤیل بۆتە قوربانى ، بعس هاتوە قەتلو عام و جینۆسایدى کردون ئەوانەشى کەلە شاخ بون لەژێر ناوى شۆڕش و شەرعیەتى شۆڕش گێڕیدا دەیان جار خەڵکى سڤیلیان کردوەتە قوربانىگوایا بۆ ئامانجە کانى شۆڕشە ، شەرعیەت دان بە ئازاردانى خەڵکى سڤیل کوشتنیان بەشێکە لەکەلتورى شاخ و دڵرە قی شۆڕش گێڕە کانى دوێنێ و مافیاو نەوت دزو تیجارە کانى ئەم رۆ کەئەم مافیایانە لە گەڵ خۆیان هاوردەیان کردە ناو شارە کان بۆیە تاکى حزبی پەروەردەى قوتابخانەى حیزب هەمیشە ماشێنێک بوە بۆ ئازاردانى خەڵکى سڤیل لەپێناو ئامانجى پیرۆزى حیزبدا ماشێنى حیزب هەمیشە تاکێکى دڵ ڕەق و مێشک وشک و دەمار گیرى شە ق وەشێن و چە قۆ کێش و تیرۆریستى کەسانى خەڵکى سڤیلى بەرهەم هێناوە بۆیە هەر پیشەى تاکى حیزبیە کەدەبێتە جەلاد و دەتوانێت شەق بوشێنێت و ئازارى بەرانبەر بدات بەبێ ئەوەى ویژدانى ئازارى بدات ولێپرسینەوەى لێبکات ئەو جانەوەرە دەتوانێت شەق لە میهرە بان ترین مرۆڤ بدات کەتەمەنى خۆى وەک مۆم دەسوتێنێت بۆ ڕوناک کردنەوەى ڕێگەى خەڵکى تر مرۆڤى میهرە بانى وەک مامۆستا مرۆڤى میهرە بانى وەک پزیشک دەبێت حورمەتیان لێبگیرێن نەوەک بەرشەق و زلە بدرێن لەلایەن لاتو پوت و چە قۆکێش و شەلاتیە کانەوە چونکە ئەوان مرۆڤ فێرى میهرە بانى دەکەن وەهاى لێدە کەن بەدەستە میهرە بانە کانى خزمەت بکات و پێگەى خۆشەویستى و ئینسان بون بە هێز ئەکەن لەناو مرۆڤدا ئیش و کارى ئەم دو توێژە ئەمەیە بەڵام لەم نیشتمانەى ئێمەدا پاداشتە کەیان ئەوەیە چە قۆ کێش و شەلاتى و پاتاڵ و عفۆ یان تێبەر بدرێت ئازاریان ئەدەن لەکاتێکدا داواى مافی هەموشمان دەکەن لەوەشدا ئەوان لە پێش ترو مرۆڤ دۆست ترن چونکە داواى حەقی هەمو هاونیشتمانیەک دەکەن بەبێ جیاوازى داواى گوزەرانى باش بۆ باوکو دایکى خوێند کارە کانیش دەکەن لەخواستە کانى خۆشیاندا خەڵکیان لەبیرە بەڕاستى ئەوانە بوێرو خەم خۆرن نەوەک چە قۆ کێش و شەلاتیە کانى دەسەڵات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست