ترامپ سەڕۆکی ئەمریکاڕایگەیاند، ئەوان سوریا بەجێدەهێڵن
Saturday, 31/03/2018, 10:43
ڕۆیترس، سی.ئێن.ئێن و چەند سەرچاوەیەکی دی میدیای جیهانی ڕایانگەیاند
دۆناڵد ترامپ، پێنجشەمەی ڕابردوو ڕایگەیاند و داوای لە سوپا سالاری ئەمریکا کرد، کە بە زووترین کات سوریا چۆڵ بکەن و هێزە ئەمریکییەکان بگەڕێنەوە بۆ ئەمریکا. ترامپ گوتی " من لە سەرەتادا هەر دژی بوومە، ڕەنگە خەڵک هەبێت بڵێت وا نییە، بەڵام وایە. ئێمە سوریا بە جێدەهێڵێن، با ئیتر خەڵکی دی ئاگیان لە سوریا بێت. ئێمە دەگەڕینەوە بۆ ئەو شوێنەی کە دەبێت لێی بین و بۆی دەگەڕێنەوە ئەویش وڵاتەکەی خۆمانە کە ئەمریکایە. ئێمە پارەیەکی زۆرمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خەرج کردوە. تەنیا سێ مانگ پێش ئێستا ئێمە ٧تیلریۆن دۆلارمان خەرجی بووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. گەلێک قوتابخانەمان دروست کرد تەقێنرانەوە، دووبار دروستمان کردنەوە، دووبارە تەقێنرانەوە، ئێمە هیچ دەستکەوتێکمان نەبوو، ئەگەر دەستکەوتەکەمان نەوت بوایە ئەو کات قازانجمان دەبوو و داعشیش نەدەبوو، بەڵام ئەوەی بوو بە خاوەنی نەوتەکە لە ناوچەکە داعش بوو، کەئەمە گێلیە".
ئەم ووتەیەی ترامپ دوای ئەوە دێت کە فرەنسا بانگەوازی کرد کە ئەوان سوپا دەنێرن بۆ سوریا. بانگەوازی ترامپ بۆ زۆربەی لێپرسراوانی سەربازیی و سیاسیی ئەمریکا کتوپڕ بوو، لێپرسراوی سەربازی ئەمریکی دەربارەی وتەکەی ترامپ گوتی" داعش لە ٩٨% ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی لە دەسەت داوە، بەجێهێشتنی سوریا دەبێتە هۆکاری دووبارە گەشە کردنی هێزی توندڕەوی داعش.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست