کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بیست و حەوت ساڵە

Thursday, 29/03/2018, 23:48


بە بۆنەی تێپەربوونی ٢٧ ساڵ
 بە سەر حوکمەتی ساوای کوردی و بەڕوخسەتی
شاعێری نیشتیمان پەروەر  فایەق بێکەس .. 

بیست و حەوت ساڵە 
....     ........
بیست و حەوت ساڵە من چەوساوەی تۆم
بە مووچەو قووتی سەرو ماڵی خۆم
هێزتان لێ بڕیم  پشتم بوو  بەکۆم
لە پەلتان  خستم ناتوانم  بڕۆم

گووناهم چی بوو  لەخشتەت بردم   
  بەبیانووی  دەوڵەت فێڵت لێ کردم

بیست و حەوت ساڵە من تێ دەکۆشم
ئێش و ئازاری ئێوەش  ئەنۆشـم  
هەردەم ئاڵودەی خەم و  بێ هۆشم
وەكو کەسێکی سست و نەخۆشم
چی ماوە ئیتر  بۆتان  بپۆشم

گووناهم چی بوو  لەخشتەت بردم   
  بەبیانووی  دەوڵەت فێڵت لێ کردم

بیست وحەوت ساڵە کە لێمان ئەدزن
شوان و گاوانی مەڕو  گاو   بزن
بەناو خەباتی  بارزانی  مەزن
بوون بە خاوەنی دۆنم و دەرزن
ڕەوا نابینن بە ئێمەش هەرزن

گووناهم چی بوو  لەخشتەت بردم   
  بەبیانووی  دەوڵەت فێڵت لێ کردم

بیست و حەوت ساڵە هەڵخەڵەتاوین
بە درۆی بێ شەرم لە خشتە براوین
بە چارەنووسی نەنگتان  چەسپاوین 
لەم لا فرۆشراو لەو لاش کڕاوین
کەچی نازانین لە قوومار دۆڕاوین

گووناهم چی بوو  لەخشتەت بردم   
  بەبیانووی  دەوڵەت فێڵت لێ کردم

بیست و حەوت ساڵە هەر بە حەنتەری
وڵات ئەدۆشن بە دوو جەمسەری
بۆتان لە کابوو وەك مەڕی بەخوری
داتان  ئەتەپان وەك  گوێزی  بەری
ئیتر لێ ی ناخۆن قوڕتان بەسەری

گووناهم چی بوو  لەخشتەت بردم   
  بەبیانووی  دەوڵەت فێڵت لێ کردم

شوکر میللەتمان هۆشی هاتە بەر
ئیتر وەکو تاج  ناتانخاتە   سەر
ئەوەی دزراوەو  دراوە بە هەدەر
لەسەرتان ماڵە بە کتاب و دەفتەر
بەر لەوەی لەوڵات بکرێن دەربەدەر

گووناهم چی بوو  لەخشتەت بردم   
  بەبیانووی  دەوڵەت فێڵت لێ کردم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە