کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورسی

Thursday, 29/03/2018, 23:47


یاسین محەمەد (جوانپەرست)
دانیشتنی سەر کورسیی خۆرهەڵات 
وەک خەوتن لەگەڵ سۆزانی وایە 
یەک چارەنووسە ...
چێژ و ڕسوایی و مەرگی لە دوایە.  
****
کەچی پیاوانی ناوگەڵچڵێسی
ئەم بەشەی جیهان
مەستی شەهوەتن! 
بەرەو ڕووی دەچن بەهەڵەداوان.
سەریان دوو پێیە و 
قاچیان حوکم ئەکا و کەوتووەتە ئاسمان. 
****
خودایە کەی بێ؟ 
ڕاستۆ ببنەوە و بکەونە سەرپێ 
گەر دوو پێیش نەبن دەبێ تێبگەن 
کورسی بیمارە غەڵتانی خوێنە 
یان بریندارە یا عادە بووە یاخود زەیسانە
دە شەهوەت بەسە کورسی نەماوە کە لاقەی نەکەن
هەستن جێی بێڵن، ڕاکەن چۆڵی کەن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە