کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی به‌ ده‌ستگیركردنی شیلان شاكر ده‌یه‌وێ بارودۆخی ناوخۆیی ئاڵۆزتر بكات

Thursday, 29/03/2018, 23:42


بۆ رای گشتی:
پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو كاتژمێر 10 هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بێ بوونی فه‌رمانی دادوه‌ر وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵی هه‌ڤاڵانمان له‌ شاری زاخۆ، هه‌ڤاڵ شیلان شاكر جێگری سه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی و هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د زاخۆیی ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان-یان ده‌ستگیر كرد، دوای 11كاتژمێر له‌ زیندانی كردن، كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی ئازادكراوه‌ به‌بێ هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌وه‌یه‌ك. ئێمه‌ له‌ كاتێكدا ده‌ستگیركردنی هه‌ڤاڵانمان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی (پ.د.ك) به‌توندی مه‌حكوم و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش ده‌خه‌ینه‌ ڕوو كه‌ ته‌ڤگه‌ر رێكخستنێكی فه‌رمیه‌ و هه‌ڤاڵ شیلان-یش له‌كاتیكدا كه‌ بۆ كاری رێكخستنی له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان بوه‌ ده‌ستگیركرداوه‌.
ئێمه‌ پێمانوایه‌ ده‌ستگیركردنی جێگری سه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی و هه‌ڤاڵانمان ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌ك نیه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ كرابێت، به‌لكو وه‌ك هیرشێكی پیلان بۆ دانراو بۆ سه‌ر گشتی ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان ده‌یبینین و ده‌بێت هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی (پ.د.ك) هه‌رچی زوه‌ رونكردنه‌وه‌ی بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و هیرشه‌ ناڕه‌وایه‌ كه‌ هیچ خزمه‌ت به‌ دۆخی ناوخۆی باشووری كوردستان ناكات، به‌ڵكو ئه‌م هێرشانه‌ ناوماڵی كورد به‌ره‌و ناكۆكی و لێكترازان و ئاڵۆزی زیاتر ده‌بات.
هه‌روه‌ها وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادیی، ئه‌وه‌ش ده‌یخه‌ینه‌ ڕوو هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌، به‌هۆی پشتیوانیه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی بۆ خه‌ڵكی ناڕازی له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شبه‌گیری و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵی چالاكونان و هه‌ڕه‌شه‌ و هێرش له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران، هێرشی به‌رفراوان له‌ زۆربه‌ری ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی (پ.د.ك ) له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی زۆر به‌توندی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كه‌ پێمانوایه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌چوارچێوای یه‌كپلاندان دژ به‌ تێكۆشانی ئازادیی و دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌یی كه‌ ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ڕۆژ دوای ڕۆژ متمانه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌م تێكۆشانه‌ زیاتر ده‌بێت.
له‌كۆتایی دا وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی (پ.د.ك) ده‌بێت له‌زوترین كاتدا ڕونكردنه‌وه‌ بده‌ن له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی شه‌وی ڕابردوو و داوای لیبوردن بكه‌ن له‌ ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان، هه‌روه‌ها دا‌وا ده‌كه‌ین هه‌رچی زوه‌ ده‌ست له‌و كرده‌وانه‌ به‌ربده‌ن ‌كه‌ دژ به‌ ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی و هێزئازادییخوازه‌كان و خه‌ڵكی ناڕازی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن له‌ باشووری كوردستان.
له‌هه‌مانكاتدا جارێكی تر ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ زه‌خت و فشاری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ چیتر گه‌له‌كه‌مان ناترسێنێ له‌ خه‌باتی ئازادییخوازانه، هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵانمان له‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی نه‌ك هه‌ر له‌ زیندانیكردن و هه‌ڕه‌شه‌ ناترسن، به‌ڵكو ئه‌م هێرشانه‌ پێداگرتر و سورترمان ده‌كات له‌خه‌بات، گه‌له‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ وه‌ك هێزی ئۆپۆزسیونی رادیكاڵ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ گرتنه‌ به‌ری هه‌موو رێگا یاسایی و مه‌ده‌نیه‌كان دژی زه‌خت و فشاری ده‌سه‌ڵات، له‌ پێناو سه‌رخستنی داخوازی و هێنانه‌دی ئامانجه‌ پیرۆزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە