توێژینەوە:٣،٣ ملیارد مرۆڤ ئۆتۆکراتانە بەڕێوە دەبرێن
Wednesday, 28/03/2018, 19:22
نووسینی ماکس هۆلشەر و. لەئاڵمانییەوە هەڵۆ بەرزنجەیی
لە زۆر وڵاتان دا،سەرۆکی حکومەتەکان،دەسەڵاتی خۆیان بێ وەستان فراوان دەکەن. دەوڵەتی یاسا لاواز دەکەن، فەرمان بەسەر میدیاکاندا دەکەن. لەم لێکۆڵینەوەیەدا تورکیا بەتایبەت تورکیا دەردەکەوێ ـ بەڵام هەروەها دراوسێیەکی ئەڵمانیا. ٢٢/٣/٢٠١٨
هەڵبژاردنی ساختەکارانە،زەبروزەنگی دەوڵەت لە دژی خەڵک، ڕاوەدوونانی ڕۆژنامەنووسان،زیانی بە توندی داوە لە فۆڕمی ڕژێمە دیموکراسییەکان لە جیهان دا،بەشێوەیەک کە پێشتر قەت شتی وا نەبووە.
ئەمەش ئەنجامگیری ئاماژەکانی گۆڕانکاری/Transformationsindex – (BTI) دەزگای بیرتەلسمان /Bertelsmann هەردوو ساڵ جارێ دەیخاتە بەردەست.
لە 2004 وە زیاتر لە 250،پسپۆڕ و شارەزا، لە هەموو جیهاەوەا سەرقاڵی بارودۆخی دیموکراسی،مافی مرۆڤ، هەلومەرجی ئابووری و توانای دامودەزگا دەوڵەتییەکانن لە 129وڵات دا. نرخاندنی هەنووکەیی وا لەبەردەست شپیگل/Spiegel دا،بە کورتی ئەنجامە سەرەکییەکان:
(1 ) ئۆتۆکراتی بریتییە لە هەژموون و زاڵبوون.
زیاتر لە 3,3 ملیارد بە پێی ئەو Index/ئاماژەیە هەنووکەیی بە شێوەیەکی ئۆتۆکراتی حوکم دەکرێن. ئەمەش بەرزترین بەهایە لەوەتەی پێش 14 ساڵ ئەم نرخانە کراوە. لەو 129 وڵاتەی گەشەکردنی گۆڕانکاریدا BTI لێکۆڵینەوە کراوەکە دەڵێ 58 وڵات ئۆتۆکراتین. سیان زیاترە لە هەڵسەنگاندنەکەی 2016.
لەژێر ناوی ئۆتۆکراتیدا پیاو ئەوە تێدەگات هێشتا کۆمەڵێ سیاسی،کە بە زۆری هەڵبژاردنە( دیموکراسییەکانیان) وەک پسوڵەی ئاژووتنی سەربەستانە/ یاخود بلیتی چوونەژوورەوە بە خۆڕایی لێکدەدەنەوە بۆ کۆنتڕۆڵی ڕەها: هەوڵ دەدەن دەسەڵاتی دامودەزگاکان بۆ خۆیان ڕاکێشن: زەبروزەنگ کەم دەکرێتەوە و لاواز دەکەن،ڕێگری لە ئۆپۆزیسیۆن دەکرێ و دەزگای ڕاپەڕاندن و جێبەجێکردن و دادوەری بەخەڵکانی نزیک خۆیان و شوێنکەوتووانیان پڕ دەکەنەوە.
بارودۆخ لەوڵاتانی گەشەسەندوو ـ و تازە پێگەیشتوودا
دیموکراسی دەوڵەتی یاسا بەڕێوەبەری هەراو کێشەکان هەژاری
دەوڵەتی دیموکراسی چۆن ڕێک دەخرێت؟
سوور،ئۆتۆکراتیش شەوز دیموکراتی (١٠)
خشتەی (١٠) وڵات ١ـ ١٠ لە کۆی ١٢٩ وڵات : دیموکراسی،دەوڵەتی یاسا،بەڕێوەبەری کێشەکان، هەژاری
سەرچاوە: ژمارەی گەورە باشن،ژمارەی بچووک یان کەم خراپن بە پێی ئیندێکسەکە.
بۆ دیموکراسی : لە (١)وە ئۆتۆکراتی تا دیموکراتی (١٠) و ئەوانی دیکەش هەروەها.
ئەم توێژینەوەیە وڵاتانی وەک بروندی و تاجیکستان بەتایبەتی بەدۆڕاو دادەنێ. ئەمانە پێشتریش هەر بە ئۆتۆکرات ناوبرابوون. لەم دوو ساڵەی ڕابووردوودا پێکهاتە/ ستراکچەریان خراپ بوون و ڕەقتربوون.
+ لە وڵاتی بروندی ناوەڕاستی ئەفریکادا، دەوڵەت زۆر بە توندو ڕەقی دژ بە ئۆپۆزیسیۆن دەوەستێتەوە.کێ خۆپیشاندان بکات و ناڕەزایی دەربڕێ،دەبێ دەست لە ژیانی خۆی بشوا. لەوەتەی سەرۆک Pierre Nkurunzi هاتۆتە سەرکار و چاودێرە جیهانییەکان وڵات ئاماژەی پێدەدەن،لەوکاتەوە بێ کۆسپ خەریکی قایمکردنی جێگە و پێگەکەیەتی.
+ لە تاجیکستان حکوومەت ئۆپۆزیسیۆنی کوژاندۆتەوە،دەوڵەتی یاسا لاواز بووە توانای بەشداری بڕیارە سیاسییەکان وەک ئەوەیە توێژینەوەکە دەریخستووە.
+ بەڵام هەروەها بۆ ئیسپیا،بەحرەین، ئەریتریا و فەبنزەویلا،پسپۆڕەکان بڕوانامەیەکی خراپ دەردەخەن،لەم شوینانە ستراکچەری ئۆتۆکراتی سەختربوون.
(2 )دیموکراسی لە ژێر گوشاردا
4,2 ملیارد خەڵک لە71 وڵاتدا دەژین لەسایەی دیموکراسی دا، هێشتا زیاترن لە 3,3 ملیارد کە لە ئۆتۆکراتیدا دەژین. لەگەڵ ئەوەشدا بارودۆخی زۆر وڵات هێشتا مایەی نیگەرانییە.
+ لە هەر یەک لە چوار وڵاتی دیموکراتیدا(١٨ لە ٧١) دامودەزگای دامەزراوی دیموکراتی پەسەندکراو، بەهۆی هەلومەرجی مامەڵەی سیاسییەوە لە مەیدان دا لە پاشەکشەدایە.
+ ٩ لە ٧١ lدیموکراتییەکان لە 2015 وە داد و ئازادی هەڵبژاردنیان کەمکردۆتەوە، 12 لەوانە یەکگرتن و ئازادی کۆبوونەوەیان بەرتەسک کردۆتەوە.
+ گەشەکردنی نەرێنی بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی ئەفریکا و ناوەڕاستی رۆژهەڵاتی ئەوەروپا و ئەمەریکای ناوەندی و رۆژهەڵاتی ناوین.
پسپۆر و نووسەرەکان بۆ ئەم بارودۆخە کۆمەڵێ هۆو هۆکاری زۆر ریز دەکەن: لە لایەک زۆر لە حکومەتەکانی ئامادەیی چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگەیان بە هاوبەشی لەگەڵ خەڵک دا لە 58 وڵاتدا کەمی کردووە. جارێک هەڵدەبژێردرێن، ئیدی دەسەڵاتداران مافی خەڵکەکە بۆ فراونکردنی دەسەڵاتی خۆیان بەکاردێنن. لەلایەکی ترەوە گەشەکردنی ئابووری ئەرێنی ڕۆڵێکی سەرەکی دەلێزێ، لە دروستکردنی ستراکچەری دیموکراسیدا . لە 72 وڵاتی تازەپێگەیشتوودا هەژاری و نابەرامبەری کۆمەڵایەتی بەرچاو دەکەون و ئەمەش ڕێگای بەرەو دیموکراسی دژوار دەکەن.
(3) تورکیا وەک دۆڕاوێک
خانەی یەکەم،لە لەدەستدانی دیموکراتی بە پێی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکە تورکیا داگیری دەکات. ئەمەش ئاکامێکی کتوپڕ و لەناکاو نییە. پسپۆڕەکان تورکیا دەخەنە خانەی بەرەودواوە گەڕانەوەی دیموکراسی کە بەتایبەتی لەم دوو ساڵەی ڕابووردوودا زۆر خراپ بووە.
نموونەی zig دەیسەلمێنێ،دوای سەرنەکەوتنی کودەتا سەربازییەکە سەرۆکی دەوڵەترەجەب تەیب ئەردۆغان بە چڕی دژی ئۆپۆزیسیۆن میدیا وەستاوەتەوە و لە ڕێگای گۆڕینی دەستوورەوە دەسەڵاتێکی زۆری بۆ خۆی دابین کردووە. هەزاران کارمەندی ناخۆشەویستی دەرکردووە.
10 Top دۆڕاوەکانی ـ دیموکراتی
دیموکراتی ـ ئاقاری گشتی گەشەسەندن،خاڵ ـ لەدەستدان،لە ئیندێکسی بەراورد بە ٢٠١٦
دۆڕاوەکانی ـ دیموکراتی باشترین ١٠
بەپێی توێژینەوەکە دۆڕاوەکانی تر، وڵاتانی ئۆگەندا و مۆزەمبیق،کە زۆر بە هێزەوە بەرەو ئۆتۆکراتی گەشە دەکەن. هەروەها وڵاتانی تری ئەوروپایی ناوی پۆلۆنیا لە ریزبەندی پێنجەم دا دێت ـ لێرە حکومەت بەرنامەی ناسیۆنالیستانەی خۆی بەڕیوە دەبات. چەندین بڕیاریی دادگایی پێوەندی نێوان وارشۆ و EU/ یەکێتی ئەوروپای بەرەو ڕکەبەرایەتی و دوژمنایەتی بردووە. وەک دۆڕاو، توێژینەوەکە ناوی چەند وڵاتێکی تریش دێنێ، وەک یەمەن،یاخود باشووری سودان: بە پێی لێکۆڵینەوەکە لە دوا ساتەکاندا دوا شوێنەواری دیمنوکراسی و سراکچەری دەوڵەت نەماون.
(4) نیگاتیشکێ
بورکینا فاسۆ و سیریلانکا. دوو نموونەی ئەرێنین، ئەگەر بێت و قسە لەسەر گەشەکردنی دیموکراسی بێت: هەردوو وڵات تا ئێستاش وەک ئۆتۆکراتی تەماشا دەکران، توێژینەوەکە لەسەر بنچینەی ئەو بەرەوپێشچوونە نوێیانە گۆڕانکاری دەبێنێ.
+ لە بورکینا فاسۆ ناڕەزایی چڕ و پڕ ، سەرۆک Blaise Compaore2014 ناچار کرد،دوای 27 ساڵ حوکم وا لە دەسەڵات بهێنێ.
+ لە سیریلانکا سەرۆک Mahinda Rajapaska2015, دوای دە ساڵ حوکمداری لە هەڵبژاردنەکاندا دۆڕاندی.
+ لە هەردوو وڵاتەکەدا لە 2015 وە حکومەتی نوێ لە دەسەڵاتدان، کە هەنگاوبەهەنگاو لەگەڵ دروستکردنەوەی دیموکراسی و دەوڵەتی یاسادان . هاوکات بارودۆخەکە هێشتا جێی پرسیارە، هەرا و کێشە وەک ئەوەی سیریلاندا، ئەگەری هەڵگیرساندنەوەی هەیە. هەردوو وڵات هێشتا لە دیموکراتییەکی چەسپاو و تۆکمەوە دوورن.
براوەکانی ـ دیموکراسی باشترین ١٠
میتۆدیک : لە BTI هەڵسەنگاندنەکان لەلایەن 250 پسپۆڕی دەوڵەتیەوە. لە زانکۆ و Think Tanks، ڕیزبەندکراون . ئەوان بڕیار دەدەن لەسەر چەندایەتی دیموکراسی، بازاڕی ئابووری،و بەڕێوەبردنی حکومەت لە 129 وڵاتی بەرەپێشچوو و نرخاندنەکانیان دەخەنە سەر پێوەر 1 زۆر لاوازە/ لەبەردەستدا نییە هەتا 10 زۆر باشە. زانیاری زیاتر لەسەر لاپەڕەی BTI دەبینین.
سەرچاوە:
سایتی دێر شپیگل ئۆنلاین. ٢٢/٣/٢٠١٨
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست