کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە من ئەدەی حەیا تکاو!؟

Tuesday, 27/03/2018, 19:05


----------
----------
----------
----------
----------
----------
----------
----------
----------
----------
----------
----------

لە من دەدەی؟
لە من دەدەی حەیا تکاو؟....
هەی بێ شکۆی شەرم شکاو؟...
جەللادی پەروەردەکراو ...
سەگی دەرگای 
مەسئولێکی گەورەکراو...
تێرت نەخوارد
لە ماستاو و زەهر و  چڵکاو؟...

لەکێ دەدەی؟
لە مامۆستای موچەبڕاو ؟...
دایکی پیری یەخە دڕاو؟...
لە منداڵی برسیکراو؟...
لە داکۆکیکاری قوتو نەوتی دزراو؟....

تف لە خۆت و حکومەتەکەت
تف لە کۆیلەی بێ ڕێزکراو...
تفێکی تر
لە سەرکردەی  فوتێکراو...
لە گەندەڵیی حەیابراو....
حکومەتێکی بەشودراو...
تفێکی تر
لەو کۆیلانەی 
بونەتە سەگی پێ سوتاو....
هەرهەمووی بێت بەقوربانی 
دلێکی پڕ ژان و زوخاو...
بەقوربانی بەڵغەمی 
پیرەمێردێکی پشت چەماو.
 
بەقوربانی  یەک دەقیقەی 
مێزەری مەلای سەر شکاو
 بە قوربانی یەک قۆنەرەی 
مامۆستایەکی مافخوراو
 
بەقوربانی تکێ میزی
مناڵێکی برسیکراو...

بیرم نەچێ ئەخیر تفیش
لە کەناڵی میتی ڕووداو...


دكتۆر هاوكار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە