کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دروشمی خۆپیشاندانه‌كه‌ی 25-3-2018ی سلێمانی

Monday, 26/03/2018, 19:31


خۆپیشاندنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ته‌ندروستكاران و هه‌ندێ له‌ چین و توێژه‌كانی تری سلێمانی قه‌باره‌ی به‌شداری كردنیان زۆر زیاتر بوو له‌ خۆپیشاندانه‌كانی تر، بۆیه‌ فریا نه‌ده‌كه‌وتم هه‌موو دروشمه‌كان بنووسمه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ به‌شێكیه‌تی، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ خۆپیشانده‌ران زۆریان پێخۆشبوو كه‌ شاری عه‌بدوڵا په‌شێو و شه‌هید زه‌رده‌شت عوسمان (هه‌ولێر)ی خۆشه‌ویست هاتنه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ شاری دهۆك و ته‌واوی شارو شارۆچكه‌كانی تریش. هیوادارم ئه‌مه‌ كه‌ره‌سته‌یه‌كی باش بێت بۆ ئه‌وانه‌ی مێژووی ماندووی شارێك ده‌نووسنه‌وه‌. 
1ـ ئه‌ندازیاری تاڵانی – بارزانی و تاڵه‌بانی
2ـ دروستكه‌ری قه‌یرانن – پیاوی توركیاو ئێرانن
3ـ بۆیه‌ ئێمه‌ نابه‌زین – دژی گه‌نده‌ڵی و دزین
4ـ كه‌رتان كرد به‌ بن دیوار- جاشتان كرد به‌ پله‌ دار
5ـ ئێره‌ سلێمانیه‌ - تاپۆی هیچ حیزبێ نیه‌
6ـ هه‌ولێر دهۆك و زاخۆ – شوكر ئێوه‌ش هاتنه‌ گۆ
7ـ خه‌ڵك گه‌لێ توڕه‌یه‌ - له‌و نێچیرو قوبه‌یه‌
8ـ رووی ره‌ش بێ باوك و دایكتان – بۆ پاشه‌كه‌وتێ كردتان
9ـ كوڕانی به‌چكه‌ قه‌ره‌ج – بڕۆنه‌وه‌ بۆ كه‌ره‌ج
10ـ حكومه‌تی بنه‌ماڵه‌ - ئه‌نجامی ئاشبه‌تاڵه‌ 
11ـ حكومه‌تی روبعه‌ موچه‌ - به‌راستی هیچ و چوچه‌
12ـ ڕاپه‌ڕین خه‌ڵك كردی – به‌رهه‌مه‌كه‌ی دز بردی
13ـ هه‌رچی حیزبی كوردیه‌ - بۆ میلله‌ت نه‌گبه‌تیه‌
14ـ حكومه‌تی نه‌خوێنده‌وار – هه‌ر ئه‌تهێنینه‌ ژێر بار
15ـ له‌بایكۆت به‌رده‌وامین – بۆ وانه‌ له‌ شه‌قامین
16ـ نه‌وت و دۆلار په‌رستن – كوێرن كه‌ڕن نابیستن
17ـ حكومه‌تی ناله‌بار – سه‌رتان ئه‌كوتین وه‌ك بزمار
18ـ حكومه‌ت زۆر بێ حه‌یایه‌ - بۆ ده‌نگ كڕین ئازایه‌
19ـ كش كش ده‌سه‌ڵات – ده‌رتان ئه‌كه‌ین له‌ وڵات
20ـ كه‌ركوك و دوزتان جوانه‌ - ڕسوان و ملتان  پانه‌
21ـ ئاشبه‌تاڵه‌ ئاشبه‌تاڵ – وه‌كو ساڵی حه‌فتاو چوار
22ـ ئه‌وه‌ی دژی دزیه‌ - به‌س خه‌ڵكی ناڕازیه‌
23ـ په‌رله‌مان وه‌ك مێگه‌له‌ - به‌ڵایه‌ بۆ ئه‌م گه‌له‌ 
24ـ پاره‌ زۆره‌ له‌م شاره‌ - یا نون كاف تاوانباره‌
25ـ هه‌ر كه‌س بووه‌ به‌ توله‌ - دیاره‌ مه‌عاشی فوله‌
26ـ ئه‌ی یه‌كێتی بێ به‌ڵێن – به‌سه‌ شه‌ڕی خۆ تڕێن
27ـ ئه‌م هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ - قسه‌ی راستیان گۆچانه‌
28ـ دوو بنه‌ماڵه‌ رسواكه‌ن – ده‌ربه‌ده‌ری شاریان كه‌ن
29ـ حكومه‌ت بۆیه‌ تۆقیوه‌‌- توڕه‌یی وای نه‌دیوه‌
30ـ هه‌ر به‌ چه‌پڵه‌و به‌ فیكه‌ - راماڵینتان نزیكه‌
31ـ مامۆستایانی هه‌ولێر – راپه‌ڕیون وه‌كو شێر
32ـ نه‌ترسا سلێمانی – هه‌ولێریش هاته‌ بانی 
33ـ بریندارانی هه‌ولێر – سه‌ربه‌رزن هه‌روه‌كو شێرن
34ـ ئه‌م حیزبه‌ كوردیانه‌ - هه‌ر هه‌ڵپه‌ی كورسیانه‌
35ـ داوه‌شێن ئه‌ی مه‌سته‌كان – بێگانه‌ په‌رسته‌كان
36ـ ئێوه‌ پیروكه‌وته‌ن – له‌رزوتای ئه‌م میلله‌ته‌ن
37ـ ئه‌ی میلله‌تی خه‌واڵوو – له‌ خه‌و هه‌ڵسه‌ زوو به‌ زوو 
38ـ مدیرو موشریفه‌كان – شه‌قێ به‌ن له‌ كورسیه‌كان
39ـ كاسبكارو سنعه‌تكار – باج مه‌ده‌ن به‌ تاڵانكار
40ـ ئه‌ی حكومه‌تی بێ چاره‌ - پاره‌ی وه‌ك گه‌ڵای داره‌ 
41ـ دوو حكومه‌ت و ئیداره‌ - به‌ده‌ست نه‌خوێنده‌واره‌
42ـ حكومه‌ت عه‌مرت نه‌مێنێ – خوا له‌ ئێمه‌ت بسێنێ
43ـ هۆ دایك و باوكی خوێندكار – تۆش هه‌ڵوێستت بخه‌ كار
44ـ ئه‌ی حكومه‌تی ناحاڵی – دیاره‌ تۆ كه‌ڕو لاڵی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە