تورکێک لە دۆزەخەوە چیرۆکی دزێتی ناو بومەلەرزەکەی بۆ گێڕامەوە
Sunday, 25/03/2018, 16:50
گوێ لەباوکی لەیلای قارەمان بگرن ، چۆن وانەی ئەخلاق دەڵێتەوە کە دەچن بۆ شەڕ مەنبەج ، تەنها تفەنگەکان کۆکەنەوە دەست لەهیچ نەیەن .
--------------------------
مەرگی دوا کەرکەدەنی سپی لە"کینیا" مێدیاکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد، ئەوە ئەو ڕووداوە بووکە تراژیدیاتر لە "عەفرین " و جینۆسایدکردنی گەلێک لەشارێکی دێریندا ڕوویدا.
ئەم دنیایە چەندە پۆخڵە ،کەئێمە تێیدا ژیان دەکەین ؟ هەموو یاساو ڕێساکان لاستیکین و تەنها نوسراوی سەر پەڕەیەکی بۆرن ، خۆیان چۆنیان بوێت ئاوا دای دەتاشن و مامەڵەی پێدەکەن . وەک دەڵێن ئەگەر ئەخلاقی مرۆڤ بونی نەبێت ، یاسا بەکەڵکی چیدێت؟
تورکە فاشیەکان بەئاشکرا پاشماوەکانی چەتەکانی داعش هاوشانەکانیان لەسەنگەرەکاندا هەنگاو دەنێن و دەکوژن و دەبڕن و تاڵان دەکەن . بەڵام جیهانی پۆخڵ و بەناو دیمکراسی ئەمە نابینێت ، نایەوێت بیبینێت و چاوی خۆیان لێدەنوقێنن ، دەمی خۆیان دادەخەن گوێکانیان ئەئاخنن . چونکە بەرژەوەنیان لەوەدایە کە وابکەن .
بەر لەچەند ساڵێک لەیەکێک لەبازاڕەکانی ئەم شارەدا لە ڕیستۆرانێک کارم دەکرد ، لەو جێگەیە چەند ڕیستۆران و قاوەخانەی تری تێدابوو ، کوڕێکی تورک کە پیزای دروست دەکرد وەک من بەیانیان زوودەهات و پێکەوە نانی بەیانمان دەخواردوو سەرگەرمی قسەو گفتوگۆ بووین هەربوارمان هەبوایە .
ڕۆژێک لێم پرسی "ساواش" بۆچی هاتوویت بۆ ئێرە ، دەکرێ بزانم چیرۆکی هەڵبژاردنی ئەم غەریبیەت چی یە ؟
هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشاو بەقەدەر پانکەی وەجاخێک هەوای ناوسکی دەرکرد، کەبۆکڕوزی خەمێکی زۆر ڕاستی لێدەهات ، من وام دەزانی چیرۆکی ساواش ، سەمای عەشقێکی شێتانەیە ، بەڵام ئەو لەمنی پرسی تۆ قەت لە جێگەیەک بووی بومەلەرزە وێرانی کردبێت؟
من ووتم : بەڵێ لەجێگەیەک بووم بومەلەرزە لێیی دابێت ، بەڵام خشتێکیشی نە جوڵاندوە . جائەوە چ پەیوەندی بەپرسیارەکەی منەوەیە ؟
ووتی : وەڵامی پرسیارەکەت لێرەوە دەستپێدەکات . لەشارۆچکەکەی ئێمە بومەلەزیەک لایەکی شارەکەی ڕوخاندو خاپورکرد ، پاش کەمێک تەرمەکانی ژێر دارو پەردوەکانیان کۆکردەوەو لەجێگەیەک کردیان بەخاکدا .
لەدڵی خۆمدا ووتم ڕەنگە "ساواش" تەرمی ئەو کچەش کەخۆشی دەوێت کردبێت بەخاکدا لەگۆڕە بەکۆمەڵەکەدا . بەڵام ساواش باسی لەوەکرد کە باوکی پێی ووتوە : کوڕم "ساواش" ئەمە فرسەتە بابچین تاڵانی بێنین لەماڵە داخراوەکاندا ، ئێستا کاتی دەوڵەمەند بوونە ، زۆری خەڵکی شارۆچکە نەڕوخاوەکە خەریکی گەڕان و تاڵانی لا ڕوخاوەکە بوون ، ساواش ووتی: "خواجەی" مزگەوتەکەم دی یەک تورەکە کەبەکۆڵێوەبوو پڕبوو لە شتی ماڵە ڕوخاوەکان ، باوکم هەموونوێژەکانی لەمزگەوت دەکرد دەیووت خێری زۆرترە ، ئیتر دوای ئەو ڕووداوە من بڕیارم دا کە شارۆچکەو ووڵاتەکەم جێبهێڵم . گەر بۆم بکرێت بەسەردانیش نەگەڕێمەوە .
شاواش لەهەردوو چاوەکانیەوە فرمێسک دەباری ، زۆر حەزم دەکرد بم زانیایە دایکو براو خوشکەکانی هەڵوێستیان چۆن بوە بەڵام ، ئەو تێڕوانینی منی قۆستەوە و ووتی : دەزانی ئێمە ئەسڵمان تاتارو مەغۆلە ، ئێمە لەسەر تاڵانی دەژین .
بۆیە کاتێک یەکەمین جار سوپا چنگ سورەکە ی تورک چونە گوندێکی عەفرین چالاکێکەیان قازو قەل و مریشکی گوندێکان بوو کە بەشانازێوە دەیان برد و وەک غەنیمە سەیریان دەکرد . بۆیە لاتان سەیر نەبێت تورکان تاڵانی بکەن ، ئەوان تاڵانی لەخۆیان دەکەن لەلێقەومانەکاندا ، چۆن لەئێمەی ناکەن .
مرۆڤ دەبێت لەڕووداوەکاندا وەک ئاو سادەو گرنگ بێت ، تورکان تاڵانی دەن ئێمە ش لە تێکشکانەکاندا بەبەرچاوی ئەو هەموو فرمێسک و لاشەخوێناویەوە ، سەیران دەکەین و هەڵدەپەڕین و بەودەشت و دەرەرا وەربووین و ماستی تورکیش لەناو خۆراکەکانماندا سەرەتاتکێمان لەگەڵ دەکات و لەگەڵمان هەڵدەپەڕێت . ئێستا تێگەیشتن ئێمە، لەدنیایەکی چەند کوێرو کەڕو ڵاڵدا دەژین ؟
پاولو كويلو ده ليت ، " مروڤيكى باش به ، به لام كاتى خوت به فيرو مه ده بو ئه وه ى بيسه لمينيت "
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست