دوو بنەکەی سەربازیی ئەمریکی( ئەنچرەلیک و سێنتکۆم) لە تورکیا و قەتەر دەگوازرێنەوە
Sunday, 25/03/2018, 12:33
دیفێنس، دەنووسێت،
ترامپ، سەڕۆکی ئەمریکا لەگەڵ مەلیک موحەمەد بن سەلمان، لە ٢٠/٣/٢٠١٨دا لە کۆشکی سپی کۆبونەوە. بڕیاریان دا بۆ پەلە کردن لە گواستنەوەی بنەکەی (یوئێس، سێنتکۆم) لە قەتەرەوە بۆ سعودیە. شایەنی باسە، دیبەکفایەلس، کە سەرچاوەیەکی سەربازییە ئاماژەی بەوەدا کە ئیدارەی ترامپ، بڕیاری گواستنەوەی بنەکەی ئینجرەلیکیشی داوە لە تورکیا، کە گەورەترین بنکەی
سەربازی ئەمریکەییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. پینتاگۆن لە هەوڵی ئەوەدایە کە بنەکەی سەربازی ئینچرلیک لە "ئەندراڤیدا"ی یۆنان جێگیر بکات.
____________________________________
گواستنەوەی بنەکەی سەربازی لە قەتەر و تورکیا بۆ سعودیە و یۆنان، ڕەنگدانەوەی پەیوەندییەکانی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئاماژەیەکە، دەریدەخات کە ئەو پەیوەندییەی تورکیا بۆ ساڵانێکی درێژە خۆی پێ هەڵکێش و داکێش دەکات، گۆڕانکاری بەسەردا دێت. پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ قەتەر و تورکیا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و وەک جاران پەیوەندییەکی نزیکی، گەرموگوڕی پڕ لە متمانە نامێنێت، کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی نزیک بوونەوەی زیاتری قەتەر و تورکیا, هەروها گواستنەوەی بنەکەی سەربازی ئەمریکی بۆ سعودیە، دەبێتە هۆی نیگەرانی ئیران، ئاماژەیەکە کە ئیدارەی ترامپ پشتیوانی لە سعودیە دەکات لە کێشەکانی دژ بە ئیران.
سەرچاوە:
https://defence.pk/pdf/threads/us-ready-to-leave-incirlik-and-qatar-airbases.549933/
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست