بەهرۆز گەڵاڵی دەڵێت پەکەکە تیرۆریستە، با یەکێتی پشتی تورکیا بەرنەدات
Thursday, 22/03/2018, 23:16
بەهرۆز گەڵاڵیش منداڵی وردە
لەشانۆگەری(جەنابی موفەتیش)دا،قایمقام داوا لە جەنابی موفەتیش ئەکا لەسەر چەند کەموکوڕیەك سزای نەدا و ئەڵێ مناڵم ووردە قوربان. واتە وەك پاڕانەوە و ناڵانەوە. ئەمە لەکاتێکدا موفەتیش خۆی کەسێکی ساختەچی و قۆڵ بڕو قەرزاربار ، لەسەرو ئەوانەشەوە ،تەنها کارمەندێکی دەوڵەوتەو موفەتیش نەبوو. بەهرۆز گەڵالیش رێک وەکو ئەو کابرایە وایە و لە ترسی لەدەستدانی پۆست و پلەی خۆی لە تورکیا داوادەکات کە یەکێتی دەکات کە دڵی تورکەکان لە خۆی نەڕەنجێنێت، هەڵبەت بەهرۆز شینی هەریسەکە دەکات، نەک حەسەن و حوسێن، لە کۆتاییدا نامەکەی بخوێننەوە.
------------------------
بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری کۆمپانیاکانی ماڵی جەلال و کۆسرەت و یەکێتیەکان لە ئەنکەرە داوا لە کۆسرەت و هێرۆ و دەڵاڵەکانی تر ئەکا کە نەیەڵن چەند کەسێك لە دوکانەکەی یەکێتی و خەڵکانی تر لە تەلەفیزۆنەکەی هێرۆوە هێرش بکەنە سەر تورکیا و نەیەڵن کەس باسی عەفرین بکا و زەرەر لە بەرژەوەندیەکانی ماڵی جەلال و تورکیا بگەیەنێ.
کاتی خۆی، کە پەکەکە توانی سیخوڕەکانی میت لە دوکان قۆڵبەست بکەن و بەرەو قەندیلیان بەرن، ئەم بەهرۆزە زۆر زوو باڕەی لێهەڵسا و ماوەیەك ناردیانەوە بۆ سلێمانی و ویستیان فشار بخەنە سەر ماڵی جەلال بۆ ئەوەی ئەو میتانەیان بۆ ڕزگار بکەن، بەڵام ئەوە پەکەکە نیە بەو ئاسانیە بکەوێتە داوی ماڵی جەلال و چەورەکانی ناو یەکێتی، لەکاتێکدا ئەمان ڕێنیشاندەر و دەڵاڵی میتی تورکیش بوون.
ئەمە هەر ئەوەی بیرهێنانەوە، قوبادی کوڕە نازادارەکەی هێرۆش وویستی لەڕێگای هەلیکۆپەرێکەوە هەڵکووتنە سەر قەندیل و ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ میت ساز بدەن بۆ ڕفاندنی سەرکردەکانی پەکەکە، دواتریش شکستی هێنا. جا ئەمانە لە مێژە پیاوی تورك و عەجەم و عەرەبن و کاریان تەنها سیخوڕی و خیانەتکردن بووە لە کورد.
بەهرۆز هاواری لێهەڵساوە و دەیەوێت ئۆفیسەکەی لە تورکیا دانەخەن، دەسەڵات و پۆستەکەی لە کیس نەچێت، جار بە جەهەنەم عەفرین دەسوتێت، کورد لەناو دەبرێت، ئەم هەر دەیەوێت خۆی لە ئەنقەرە بمێنێت و یەکێتییش جاشایەتی خۆی بۆ داگیرکەران نوێ بکاتەوە.
ئەو نامە شەرمەزارییەی بەهرۆز بخوێننەوە، کە چۆن خیانەت و ناپاکی و چاشایەتیی لێدەچۆڕێت.
-----------------------
دەقی نامەکەی بەهرۆز گەڵاڵی
زور بەریز كاك كوسرەت جیگری سكرتیری گشتی
خوشكی گەورەم هێرۆخان
هەڤالانی سەركردایەتی بەریز
بەریز مەكتەبی پەیوەندیەكان
سلاویكی گەرم
هاوپیچ بەشیكی لێدوانی ئەمرۆی وەزیری دەرەوەی توركیاتان بودەنیرم كە بەئاشكرا دەلی یەكیتی دەعمی پەكەكە دەكات . ئەو لێدوانە زۆر ترسناكە. ئەمەش ئەنجامی لیدوانی هەندێ كەسی ناو یەكیتی یە كە كامێرای تەلەفزیون ، دەبینن ،خویان و بەرژەوەندی یەكێیتی و ئەو ناوچەیەی یەكیتی لەبیر دەكەن . باسی هیزناردن بۆ عەفرین دەكەن . لیدوانتان نەدابایە،فەرمو گەر هیزتان هەیە بو ناینیرن بو عەفرین ؟ هەلگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنە!بو مالی كوردو یەكیتی بەس بە قسە ویران دەكەن . كەستان لە مام جەلال بەقوەترنین . بە حەیاتی خوی لیدوانی وای نەداوە بڵی من هیز دەنیرم بو بەرانبەر جەیشی فلانە وولات .
گەر دژایەتی ولاتیكی كردبێ بە مەنتیق و ستراتیژ كردویەتی ؟تكایە با موزایەداتی سیاسی و هەلویست فروشتن لەسەر حسابی فەقیرو هەژار بەس بیت . تكایە سنوریك دابنین بو ئەو سیاسییانەی كە ناتوانن دواروژو بەرچاوی خویان تەنانەت بو هەفتەیەكیش ببینن ؟ دەزانن ئەولیدوانەی چاوش ئوغلو چیلیدە خوینریتەوە؟ بە بیروای رای من توركیا لای خویەوە یەكیتی داخیلی لیستی تیرور بكات ؟ مانای وایە دەتوانی بیت بو سنوری پاریزگای سلیمانی ؟ تكایە با لە مەلیك مەلیكتر نەبین . بیموزایەدە. من پشتیوانی دوزی رەوای كوردم لە ایران لە توركیا لە سوریا . بەلام (هەموو شتیك بەخوی ! خویش بە مەعنا ).ئیمە لە ژیر روشنایی سیاسەتی جەنابی مامجەلال سەدان و هەزاران شتمان كردوە هەم بو پروسەی ئاشتی نیوان كوردو تورك .هەمیش بو پشتیوانی لە دۆزی رەوای گەلی باكور .بەلام قەت مام موزایەدەی بە لیدوانەكانی نەكردوە. كەچی دوای مام پەیوەندی نیوان یەكیتی و توركیا روژ بە روژ زیاتر روو لە خراپییە. خەریكە هەر نەمینیت ؟ تكایە كاك كوسرەت و هێروخان هەقە سنوریك دابنین بو ئەوانەی لە سەر حسابی سیاسەتی گشتی یەكیتی و شەهیدو بریندارو كادرەكانی و بی لیكدانەوە و حیسابات ناكەن و لیدوانی نەگونجاو دەدەن دور لە تاقەت و توانای سیاسی و عەسكەری یەكیتی نیشتمانی كوردستان ..
یەكیتی نیشتمانی كوردستان هەمیشە لە دژی تیرو رو تیروریزم خەباتی كردوە. بەلام قەت نەیتوانیوە بیدەنگ بیت لە پشتیوانیكردن لە خواستو ویستو داخوازیە رەواكانی گەلی كورد لە هەمو پارچەكانی كوردستان . تكایە كاریكی وا بكەن لیدوانی بیئەنجام و نەگونجاو رابگرن .
یەكیتی وتەبیژی خوی هەیە. ئیتر ئەو پاشا گەردانییە چیە؟ با بەس بیت . گەر دلمان بو كوردو یەكیتی دەسوتی! با واز لە قسە و لیدوانی نەگونجاو بینین و یەكیتی ناو یەكیتی بەهیزبكەینەوە و هەولی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانمان بدەینەوە هەم لەگەل بەغدا وە هەمیش لە گەڵ توركیاو ئیران . بەلی واقیعیكی تالە كورد مەحكومی جوگرافیایەكە، كە تا ماوین دەبی دەرگای حوار لە نیوان كوردو عەرەبو فارس و تورك دانەخەین و دانەخات . بویە پیشنیاری بە پەلەم ئەوەیە یەكیتی وەفدیك بنیری بو توركیا بو ریگرتن لە كارەساتی گەورەتر .
بەداخەوە یەكێتی نە وایكردووە پەكەكە ھاوكاری بكات نە واشیكردووە پەیوەندی دبلۆماسی لەگەڵ توركیا ھەبێت.
لە گەل ریزماندا
بەهروز گەلالی
نوینەری یەكیتی نیشتمانی كوردستان
٢٢-٣-٢٠١٨
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست