کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بڕیاری ماتەمینییەكەی عەفرین چۆن هەڵوەشایەوە؟

Tuesday, 20/03/2018, 14:14


لەپێناو نواندنی وەفایەك بۆ جینۆسایدی عەفرین، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دوای راوێژ لەگەڵ كۆمەڵێ ئەندامی ئەنجومەنەكە، بڕیار درا كە پارێزگاری سلێمانی بە رەسمی ماتەمینیەك بۆ عەفرین رابگەیەنێ و ئاهەنگ گێڕانیش بە بۆنەی نەورۆزەوە رابگرین. 
كارەساتەكە لێرەوە دەست پێئەكات
دوای ئاگاداربوونی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی لەو بریارە، راستەوخۆ لەتیف شێخ عومەری لێپرسراوی مەلبەند لە رێگای چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاوە كە سەر بەیەكێتین و بە كوتلەی مەڵبەند ناسراون، نارەزایی دەربری كە چۆن بەبێ ئاگاداری ئەوان كە بەنیازی ئاگر و ئاهەنگی نەورۆزن ئەو بریارە دراوە؟ 
دوای سوربونی ئەنجومەنی پارێزگا لەسەر بریارەكە، راستەوخۆ لێپرسراوی مەلبەند لەگەڵ ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی دووبارە هاتنەوە سەرخەت كە ئەمە كاریگەری خراپی لەسەر پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا ئەبێ. دواجار بە بریاری ئەنجومەنی وەزیران و دەستوەردانی سەرۆكایەتی هەرێم كە خۆی نایاسایە ماتەمینیەكە هەڵوەشایەوە.
بەڵام كرۆكی مەسەلەكە ئەوەیە:
ئێستا لەتیف شێخ عومەر كە وەكالەتی بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئاڵتونسای توركی هەیە و خاوەنی كۆمپانیایەكی گەشت و گوزاریشە كە ساڵانە هەزاران گەشتیاری كورد لۆ توركیا ئەبات، ئەم ماتەمینە بۆ عەفرین بەرژەوەندی ئابوری و داهاتی ئەخاتە مەترسیەوە، ئەم جارەش تەنانەت نواندنی وەفایەكیش بۆ عەفرین كرا بە قوربانی یەرژەوەندیە ماددیەكانی مەسئولێكی حیزبی.

ئەندامێكی ئەنجومەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە