Saturday, 17/03/2018, 22:24
لە کیمیا بارانی ھەڵەبجەدا کە دەگەرێتەوە بۆ ٣٠ ساڵ لەمەو پێش ، کە لە ١٦ ی ئازاری ساڵی ١٩٨٨ دا حکوومەتی دیکتاتۆری رژێمی بەعس کە ( ڵدام حسین ) سەرۆک بوو . ٣٠ ساڵ بەر لە ئێستا رژێمی بەعس بە چەکی کیمیای و ناپاڵم ھێرشێکی دڕاندانەی کردە سەر شاری ھەڵەبجە ، کە ئەم کارەش سپێردرا بوو بە ( علی حسن المجید ) ناسراو بوو بە ( علی کیمیا ) ی . لە ١٦ ی مانگی ئازاری ساڵی ١٩٨٨ دا لە کە ھێرشێکی دڕندانەدا بە تەیارە و ڕشاندنی گازەکە بە سەر شارەکەدا خاپوور کردنی شارەکە بووە کە بووە ھۆی کوژرانی پێنج ھەزار مرۆڤ پێنج ھەزار پەپولە بونە قوربانی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون . ئەمە لە کاتێکدا ڕویدا کە ئەمریکا و ئەوروپا ی لێ ئاگادار بوون وە ھاوکاریش بوون ، بۆ پێدانی چەکی کیمیای ، وە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەڵەتیەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش کەسیان ورتەیەکیان لە دەم نەھاتە دەرێ ، کە لە بەرانبەر ئەو تاوانە نا مرۆڤانەیەی دەرحەق بە میلەتی کورد کرا . وە کەسیان سەر کۆنەی ئەو کارەشیان نە کرد . ئێستاش ئاسەواری ئەو چەکە لە ناوچەکە و لە سەر جەستە و لە سەر دل و دەرونی ھاوڵاتیانی شارەکەدا ماوە ، ژانی ئەو مەرگەساتە ئێستاش ھەر دەکولێتەوە و ئەو برینە تا ئێستاش ھەر خوێنی لێ دەچۆڕێت ، دەسەڵاتدارانی کوریش نەیانتوانی ئەو ڕۆڵە بگیرێن ، کە دەبوو ئەو کارە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وە گەیاندنی ئەو کەیسە گرنگە بە دادگای نێودەڵەتی ، دەسەڵاتی پاوانخوازی و دو ئیداری و بنەماڵەکی وایکرد لە شکۆی کارەساتەکەی کەمکردەوە ، ئەوان ھێندەی بە دوای دەسەڵات و کۆکردنەوەی سامان و پلەو پایەدا بوون ھێندە بە دوای دۆزی ڕەوای گەلی کوردا نەبوون . وەکو دەبینین ساڵانە بە ناوی ١٦ ی ئازارەوە بڕە پارەیەکی باش دەخورێت وای نیشان دەدەن کە ئەوان دلسۆزی داکی شەھیدانن ، فرمێسکی تیمساحی دەسڕن ، وە بە یاد کردنەوەیەکی سارد و سڕ و ھەمان قسەو قەوان بۆ خەڵکی لێ دەدەنەوە و وە بە بەڵێنی درۆیانەیان یادەکە بەرێ دەکەن ، دەیانەوێت ھەرچۆنێک بێت تێی پەڕێنن تاوەکو خەڵکی لە بیری بکەن . ئێمە ھێشتا برین و زامی ھەڵەبجەمان ساڕێژ نەبوە وا کومەڵکوژیەکی تری کوردانی ڕۆژ ئاواش ھاتە سەری ، دیسان بە چەکی کیمیای و بە قورسترین چەکی دنیا لە کوردان دەدرێت ، بەڵام کۆڵنەدان بەشی ئێمەیە ، تورکیای کەمالی فاشست زۆر بێ ویژدانانە ھێرشێکی ناڕەوای دەرحەق بە گەلی ڕۆژ ئاوا گرتووەتە بەر ، بە پێش چاوی زلھێزانی دنیا و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ھێرش دەکا و ئەوانیش ڕێگایان داوە ببێتە قەسابخانە بێ ئەوەی ورتەیان لێوە بێت ، وەکو بڵیت چیبووە چی ڕویداوە ئەمە پلانێکی بۆ داڕێژراوە وەکو ھەڵەبجە چی لێ ھات لێرەدا سیناریۆیکە دوو بارە بۆیەوە درحەق بە گەلی کورد . ھەر بۆیە سیاسیەکانی ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێ کوردیان وەکو داشی دامە لێکردوە بۆ خۆیان ، لە کوێدا کاریان پێی بێت بە کاریان دەھێنن دواتر ھەر خۆشیان توشی داویان دەکەن ، بۆ وان ؟ چونکە بە درێژای مێژوی کورد بێ سێبەر نەبووە یا خود رونتر بیڵێم جاشی وڵاتان نەبوونە قەد خاوەنی خۆیان نەبوونە ئیلا خاوەنیان ھەبووە . داوا کارم چیتر خەڵکی ھەڵەبجە بروا بە درۆکانی ئەم دزو مافیانە نەکەن بەس کاتی ھەڵبژاردن شارەکەیان ببین ئەویش دەنگی خۆیانی پێ بە دەست بێنن بگەن بە ئامانجەکانی خۆیان ،ئیتر میلەت چی دەکات با بیکات ، وەکو کابرا وتی خۆم و کورەکەم سەید بین ئتر چیەو چی نیە گرنگ نیە ، ئەوە رێک مافیاکانی لای ئێمەیە ، لێرەوە لە یادی ١٦ ی ئازاردا سەری ڕێز و نەوازش دا ئەنوێنم لە سەر گۆری شەھیدانی ھەڵەبجە و شەھیدانی کوردانی ھەر چوارپاچەی کوردستان ، ھیوادارم دوبارە ھەڵەبجە دوبارە نەبێتەوە لە عەفرین ، سەر شۆری بۆ دوژمنانی کورد .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست