کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بندیوار و سه‌ردیوار

Thursday, 15/03/2018, 13:48


هه‌مومان زانیمان بندیواره‌كان كێن وكێ نین و كێ سپۆنه‌سه‌ریه‌تی. و ئێستاش به‌ فشاری خه‌ڵكه‌وه‌یه‌ شه‌ری بۆ ده‌كرێت تا نه‌هێلدرێت به‌ڵام تا ئێستا ناوی سه‌ردیواره‌كان نه‌هاتووه‌ كه‌ هیچ جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان نیه‌ له‌گه‌ل بندیواره‌كان ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت بندیواره‌كان شاره‌وه‌ن و سه‌ردیواره‌كان هه‌موو رۆژێك له‌ شاشه‌كان ئه‌بنیرێن لێمان بونه‌ته‌ پاڵه‌وانی شاشه‌و به‌رگریكاری میلله‌ت و له‌م لاوه‌ش سه‌رچاوه‌ی داهاتیان له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی موچه‌ی بندبواره‌كانه‌ یه‌ك شوێنه‌.... بندیوار ئه‌و سوپا ده‌نگده‌ره‌ نهێنیه‌یه‌ و شاگردی ئاغاكانیه‌تی تا سامان و موڵك ده‌سه‌ڵاتی سپۆنسه‌ریان به‌ردده‌وام بێت.بندیواره‌كان موچه‌ی به‌ خۆرایی و به‌ ناوی خه‌بات و تێكۆشه‌ری بۆ حزبێك له‌ سامانی گشتی وه‌ر ئه‌گرن و ئه‌خۆن به‌رامبه‌ر ده‌نگیان 
باشه‌ ئه‌مانه‌ چ جیاوازیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سوپا راگه‌یاندنكاراندكارو دامه‌زراوه‌ میدیایانه‌ی كه‌ وه‌ك ئاش پاره‌و سامانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌هارن وه‌ك سوته‌مه‌نی ئه‌ی سوتێنن و به‌ هه‌ده‌ری ده‌ده‌ن تا ده‌نگ بۆ حزب كۆبكه‌نه‌وه‌ و مسۆگه‌ری به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی سپۆنسه‌ری بندیواره‌كان و سه‌ردیواره‌كان بده‌ن. باشه‌ بۆ باسی ئه‌م تۆره‌ میدیایه‌ زه‌بڵاحانه‌ی ئه‌م حزبانه‌ ناكه‌ن كه‌ له‌ سه‌ر حیسابی قوتی خه‌ڵك له‌ حیسابی بوددجه‌ی حكومه‌ت به‌ریوه‌ ده‌چن و به‌ره‌سمی و به‌ نوسراوی هاوشێوه‌ی ته‌عین و خانه‌نشینی بتدیوار پاره‌ی بۆ سه‌رف ده‌كرێت باشه‌ بۆ راگه‌یاندكارێك مانگانه‌ 10- 20- 30...تا 100 گه‌ڵا وه‌ر بگرێت له‌ خه‌زینه‌ی هه‌رێمی كوردستان وسامانی گشتی بۆ خزمه‌تی حزبێك له‌ كاتێك موچه‌ خۆرێك به‌ خزمه‌تی 20 سالیه‌وه‌ بۆ رۆله‌ و خاكی ئه‌م كوردستانه‌ 5 گه‌لاش وه‌رنه‌گرێت، باشه‌ خۆشه‌ویستان كاتی ئه‌مه نه‌هاتووه‌ به‌دواداچون لێپرسینه‌وه‌ دلنیابونه‌وه‌ بكرێت له‌ داهات و موچه‌ی سه‌ردیواره‌كانیش كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه‌ كه‌ بزانرێت كه‌ ئایا بندیوار و سه‌ردیوار یه‌ك ماهیه‌تی و یه‌ك سه‌رچاوه‌و یه‌ك نوسراوی ره‌سمی پاره‌ی بۆ سه‌رف كردون، كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ ئه‌وه‌ی پاره‌و قوتی خه‌ڵكه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە