Wednesday, 14/03/2018, 22:18
فەرماندەى ئۆپراسۆنى دیجلە هەمان فەرماندەى ئۆپراسیۆنى الله اکبرى 31ى ئابى ساڵى( 1996)ە
شەڕو پێکدادنەکانى توزخورماتو لە رۆژى هەینى 1611 لە نێوان پاسەوانەکانى بەرپرسێکى حیزبى فەرمانرەوا لەگەڵ پۆلیسەکانى هێزى دجلە نەک هەر سەرتایەکى نوێى ئاراستەى پێچى ململانێکانى نێوان بەغداو هەولێر بوو بەڵکو سەرتایەکى دارشتنەوەى ئاراستەى ململانێکانى نێوان یەکێتى وپارتی بەرامبەر بەیەکتر لەلایەک وبەرامبەر بە ئۆپۆزسیۆنیش لەڵایەکى ترەوە بوو.
وەک نزیک بونەوەیەک لە هاوسەنگکردنى هاوکێشەى سیاسىو هۆکارى گواستنەوەى ملکلانێ سیاسیەکان بۆ ململانێیەکى عەسکرى پێویستى بە خوێندنەوەیەکى هەمەلایەنەى هەیە ،سەرەتاکەى بە ناسینى کەسایەتى عبدولئەمیر زەیدى فەرماندەى ئۆپراسیۆنى هێزى دیجلە دەست پێ دەکەین کە عبدولئەمیرزەیدى فەرماندەى ئۆپراسۆنى دجلە هەمان فەرماندەى ئۆپراسیۆنى الله اکبرى 31ى ئابى ساڵى 1996 کە هەولێرى لەژێر دەسەڵاتى یەکێتى نیشتمانى دەرهێنایەوە بۆ بەرژەوەندى پارتى دیموکرات کوردستانەوە ،وتا ئەم کات ساتەش ناوبراوى فەرماندەى دیجلە یەکێکە لە لەم تۆمەتبارنەى کە لە داداگاى فیدرالى تۆمەتبارکراوە بە بێ سەرو شوێنى چەندین کەسایەتى موعارزەى شیعە ئەگەرچى ئەم کەیسە وەستێنراوە، ئەم تۆمەتە هاوشێوەى ئەم تۆمەتەیە کە پەرلەمانتار یاسین مجید لە لیستى دەولەتى یاسا لەکاتى گەرمەى کێشەکەى تاریق هاشمى خستیە پاڵ بەرێز سەرۆکى هەرێمەوە ،بۆیە تا ئەم کاتەش کەمێک لە بەرپرسانى دەسەڵات کە بۆم دوان واى بۆ ئەچن کە فەرماندەى دیجلە پەیوەندیەکەى ساڵى 96 تا ئێستا درێژەى هەیە و بەرداوەم هاتوچۆى ژێر بەژێرى هەیە، وئەوەى لە دەوروبەرى کەرکوک ئەگوزەرێت تەنیا شانۆگەریێکە کە دووبارە سیناریۆکانى بە رووداوى هەقیقى نمایش ئەکرێتەوە،بە شێوەیەک هەرلە تێکى دەسەڵاتی کوردى سیناریۆکى تایبەت بە خۆى هەیە بۆ ئەوەى تر ولەکۆى ئەمانەش سیناریۆیەکى هاوبەش هەیە بەرامبەر بە موعارەزە وجەماوەرى نمایشەکەش خەڵکى کوردستانەو لە کۆتایى شانۆگەریەش بە هەر ئەنجامێکەوە بێـت تیایدا بردنەوەى دەسەڵاتە بەسەر موعارەزە کەئەمە ئەم پەیامە شاراویە بۆ خەڵکى کوردستان کە تەنیا هێز کە بتوانێت کوردستان بپارێزیت لە مەترسیەکانى دەرکى هێزى پێشمەرگەیە کە ئەمانیش تەنیا پێشمەرگەى یەکێتى وپارتین ودەسکەوتەکانیش تەنیا بۆ ئەمانە نەک موعارزە ئەمە سیناریۆى دەسەڵاتە بەرامبەر بە موعارەزە ،ئەم شانۆگەریە کە پڕە لە رووداوو جولەى هەقیقى عەسکرى نەک هەر خەڵکى کوردستانى هێنایە جۆش وهەستى نەتەوایەتى فڕاند بەڵکو هێزى موعارەزەشى خستە ناو بازنەى حیکمەتەکانى سیناریۆى شانۆگەریەک کە تیایدا وەک کارەکتەرەکانى بەرنامەى کامیرەى شاراوە ئیشیان لەسەر ئەکرێت بەڵام نازانرێت کەى پێان ئەڵین کە ئەمە تەڵە بوو ئەمەش محاڵە پیان بوترێت چونە ئەمە سیاسەتە نەک بەرنامەى کامیراەوەى شاراوە ،ئەوەتا لەوەتەى رووداوەکانى 17ى شوبات کۆتایى هات دەورەکانى سیاسەت کردن عەکس بۆیەوە بۆ بەرژەوەندى دەسەڵات تا گەیشتنیە ئەم رۆژە کە خەڵکى کوردستان هەر رۆژەو بە شتێک ئەترسێنن ئەنجامەکشى بەرزکردەوە بڵانسى یەکێتـى وپارتیە .
سەبارەت بە خوێندنەوەى سیاسەتەکانى هەردوو حیزبى فەرمان رەوا بەرامبەر بەیەکتر بۆ روداوو جولە عەسکریەکانى سەر سنورى تەماسى هەرێم لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ تا ئێستاش بە یەک هێزو یەک فەرماندە نەجوڵاون وتا ئێستا هەڵوێستى حیزبیان لە بارەگاکانیان وەک یەک نیە کە بەچاوەى گومانەوە سەیرى جوڵەو هەڵوێستى یەکتر ئەکەن.لەکاتێک بەرێز سەرۆکى هەرێم لەگەڵ لایەنى تر خەریکى لێسەندنەوەى متمانە بون لە بەرێز مالیکى بەرێز سەرۆک کۆمار لە ئەلمانیا خەریکى چارەسەر بوو بەجۆریکى تر هەلوێستى یەکێتى نیشتمانى شکستی بە لێسەندنەوەى متمانەى بەرێز مالیکى هێنا وئێستاش ئەم کێشەیەى کە خەریکە مۆرکێکى عەسکرى وەر ئەگرێت رێک لە ناوچەى ئیدارەى سەوزە هەربۆیە بەچەندین شێوە ویستیان رووداوەکە بخنەوە قاڵبى مەدنى چونکە هەرگیز نە بەرێز مالیکى نە بەرێز مام جەلال سکرتێرى یەکێتى نیشتمانى ئامادەیى ئەوەیان نیە لەم کات وساتەدا سیاسەت دژ بەیەکتر بکەن لە چاکە زیاتر،لەم لاوەش دوو رۆژ لەمەو پێش فەرماندەى دجلە پێشنیارى کشانەوەى هێزى عیراقى کردبوو بۆ بەرێز مالیکى کەواتە شتەکان تێکلاون نە یەک هەڵویستى جددى نە جولەى پێشمەرگەیەکى یەکگرتوى کوردستان لە ئارادا نیە ئەوەى هەیە جولەى جیا جیایە تەنیا ئەوە نەبێـت هەموو حیزب وخەڵکى کوردستان دژى مەترسیەکانن بۆ سەر کوردستان ، بۆیە محاڵە شەڕ روو بدات ،لەم لاوەش جولاندنى هێز لەلاین کوردەوە باشترین ریکلامە بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو وبچوکردنەوەى قەوراەى موعارەزە و تەسفیەى حیسابات لە نێوان یەکێتى وپارتى لە دەڤەرەکە لە پەناى ئیتفاقیەى ستراتیجیەوە بە پارستنى قازانی دو لایانە کە بلانسى یەکێتى وپارتى پێ بەرز دەبێتەوە لەسەر حسابى موعارزە ،ئەمە رووە سەلبیەکەى بەڵام رووە ئیجابیەکەى مونسیفانە کۆى ئەمانە هێزێک ئەبەخشێ وئەنوێنێ بەرامبەر بە بەغدا کە، ئەگەر ناخۆشیەکە بکەوێتە بوارى جددیەوە ئێمە یەک هەڵوێستین ئەنجامەکەشى دڵى خەڵى کوردستانى پێ خوۆش ئەبێت کوردستان بە یەکێتى وپارتى یەکسان ئەکات کە ئەمە پەیامى شاراوەى سیاسەتى جولەى عەسکریە و موعارەزەش یان ئەبێت سەر لەنوێ دەست پێ بکاتەوە یان بیر لە چارەسەریک بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست