Wednesday, 14/03/2018, 22:09
شینی ڕوحێکی خێر له‌خۆ نه‌دیوی هه‌ڵه‌بجە
هه‌ڵه‌بجه ..! من کوفه‌یی نیم ..!
عاشورای درۆت بۆ سازده‌م ..!
بۆچاوبه‌سته‌ی نه‌وه‌ی نوێمان ..!
به‌سه‌ر ڕاستێکاندا بازده‌م ..!
شینی تۆ ناکه‌م به په‌رژین ..!
وه‌ك ئه‌وانه‌ی چه‌ندین ساڵه ، به عاشوورای تۆوه ده‌ژین ..!
چه‌ندین ساڵه گوێڕایه‌ڵین
زۆر به‌تاسه وئاواته‌وه ..!
له‌میدیای خۆماڵی ده‌سته‌ڵاته‌وه ..!
هه‌واڵی ئاوه‌دانکاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ببیستین
وتیان گه‌لۆ چاوه‌ڕوان بن ..!
ها که‌زانیت .. هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ین بە پاریس ..!
سه‌دان کۆشك و باڵه‌خانه‌ی سه‌رله‌هه‌وری تیا ده‌چێنین ..!
ڕازاوه‌تر له‌وانه‌ی خۆمان هه‌مانه ..!
له پایته‌خته جوانه‌کانی ئه‌وروپای شیرین وئازیز ..!
زۆرمان بیست‌و ..؟ زۆریان چڕی ..!
به‌ڵام نه‌بینرا به‌رپرسێك ، په‌تی پڕۆژه‌یه‌ك ببڕی ..!؟
هه‌ڵه‌بجه‌که‌م :
به شه‌هیدانی ژێر خاکت ، سوێندت ده‌ده‌م
به‌هه‌رچی پیرۆزه له‌لات ..!
به گۆڕی دێوانه‌که‌ی شه‌م ..!
به‌و- عاشورا‌یه دڵخۆشیت..؟ که ساڵانه ..!؟
له‌نێو بازاڕ وکۆڵانا ..!
عاشورا ڕادەگەیێنن ..!
لافیته‌ی بۆ ده‌نه‌خشێنن ..!
به‌ناو عاشورای گازه‌وه ..!
به‌سه‌دان نه‌خشه‌ی سازه‌وه ..!
له بانکی پڕ له دۆلاری میری گه‌وره ..!
خه‌رجی ده‌رماڵه ده‌ردێنن ..!
چون دڵنیان ، که بۆ ئه‌وان
حه‌تمه‌ن پاروویه‌کی چه‌وره ..!
هۆ خه‌ڵکینه..! ئێمه و ئه‌وان باش ده‌زانین ..!
هه‌ڵه‌بجه..شاری به‌گزاده و سه‌رچاوه‌ی موڵکی بابانه
کۆنه میرنشین و کانی کولتووری گشت کوردستانه
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ك : [ئه‌حمه‌د موختار، تاهیربه‌گ ، مه‌وله‌وی] لێ بوو
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ك : قه‌ڵه‌م له ئاستیا شه‌رمنده ..!
لاپه‌ڕه‌ی مێژووی ئه‌عرابی بێچوه شه‌یتانی خسته‌ڕوو ..!
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ك:
به سۆزی یارسانه‌وه ..!
به ته‌مبووری عیرفانه‌وه ..!
به خوێندنی قورئانه‌وه ..!
نزای به‌ره‌و ئاسمان چوو ..!
ئه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یه ، پێویسته موقه‌ده‌س بێ ..!
نه‌ك بنێشته تاڵه‌ی زاری ، گه‌نده‌ڵی خاوه‌ن مه‌به‌ست بێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست