Wednesday, 14/03/2018, 22:03
لە ٨ی مارس دا پیرۆزبای خوم ئاراستەی ئافرەتانی جیھان و ئافرەتانی کۆمەڵگاکەی خۆم بە تایبەتی دەکەم ، من دەڵێم ئەم یادە تەنھا ڕۆژێک و قسەیەک نەبێت بۆ ئافرەتان ، بەڵکو دەبێت کرداری لە گەڵدا بێت واتا حکومەت و رێکخراوەکان بە جدی لە سەر مافەکانی ئافرەتان داکۆکی بکەن ، ھەڵبەت دەبێت ئافرەتان خۆیان ڕۆڵی سەرەکیان ھەبێت لە داواکردنی مافە ڕەواکانی خۆیان ، چیتر ئافرەتان وەکو کاڵایەک مامەڵەیان لە گەڵدا نەکرێت و ڕۆڵ و گاریگەریان ھەبێت لە کایە سیاسیەکانی دەوڵەتدا ، وەکو ڕێکخراوەکانی ئافرەتان خۆیان دەڵێن لە داوای ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ ەوە تا ڕادەک حساب بۆ مافەکانی ئافرەتان دەکرێت . بەڵێ ، بەڵام بارودۆخەکە ئە گینا بە ڕای من و تەواوی نوسەران و ئەوانەی لە بواری ئافرەتانا کاریان کردوە وە لای خەڵکیش ئاشکرایە لە دوای ڕاپەڕینەوە ئافرەتان و تاکی کوردی زیاتر گەوجێندراوە ، بە دەلیلی ئەوەی لە دوای ڕاپەرینەوە ھێندەی ئەم چەند ساڵەی ئاخیر وە تاکو ئێستاش مافی تاک و مافەکانی ئافرەتان پێشێل نە کراوە و وە ھێندەی ئێستا ئافرەتان نەکوژراون و نە بونەتە قوربانی . ئەمە گەورەترین سوکایەتیە بە ژنانی وڵاتەکەم دەکرێت ، ئەوە ئەو پەڕی خاڵی بونەوەیە لە ئەخلاق ، چونکە دەسەڵاتدارانی ئێمە بەردەوام ھەلیان ڕەخساندوە بۆ سوکایەتی کردن بە ئافرەتان ، وە گروپ و حیزبە ئیسلامیەکان بە ناوی دینەوە گەورەترین زەڕبەیان گەیاندوە بە رۆڵی ئافرەتان لە کۆمەڵڵگاکەی ڕۆژ ھەڵاتی و کۆمەڵڵگاکەی کوردی بە تایبەتی ، وە گەیشتمە ئەو خاڵەی نەک من ھەر من تەواوی توێژەرەوان لە سەر ئەم قسەیە کۆکن ھیچ سیاسیەک نیە ئەخلاقی ھەبێت لە تەواوی دنیادا واتا خاڵی بونەتەوە لە ئەخلاق . ئەوانەی باس لە ئازادی بۆ ئافرەتان دەکەن ھێندە گەیشتنیان بە ئافرەتان بووە نەک ڕەوایەتی بدات بە ئافرەتان . تۆ سەیری دەسەڵاتدارانی کوردستان بکە کچ و ژنەکانی خۆیان سجن کردوەو لەو لاوە باس لە ئازادی دەکات بۆ ژنان ، وە کاتی خوی لە ڕێگای دەگاکانی پارستنەوە چەندین ژنانیان کوشت ، لە لایەکی ترەوە دەڵێت ئافرەتان نیوەی کۆمەڵڵگان دەبێت ڕێزیان لێ بگیرێت شان بە شانی پیاوان کار بکەن و مافیان ھەبێت ، من دەڵێم تۆی سەرۆک تۆی دەسەڵاتدار تۆی نێر درۆ دەکەیت ببورن خۆێنەرانی بەرێز ئەگەر چی وشەکە بازاڕیە بەڵام جوابی لەو شێوەیە گونجاوە بۆ ئەم کارانە ، تۆ ڕاستگۆ نیت چونکەتۆ ئازادیت بۆ خۆت دەوێت نەک بۆ کچ و ژنی خۆت ، من داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و کۆمڵگا نێودەڵەتیەکان دەکەم ئاوەڕێک لە کوردستان بدرێتەوە چیتر ڕێگا نەدرێت بە ناوی شەرەف و ئەخلاقەوە ژنان بکرێنە قوربانی و ئیھانە بکرێن ، چیتر بە ناوی دین و کلتورەوە ژنان نەکرێنە قوربانی سیاسەتی گڵاوی خۆتان . ئیتر بەسە کۆلایەتی ژنان دەبیت بەژداری کرداریتان ھەبێت لە کاییەی سیاسی دەوڵتدا بێدەنگ نەبن لە ئاست داواکاریە ڕەواکانی خۆتان ، پیرۆزبای ٨ ی مارس لە ھەموو ئافرەتانی جیھان و ئافرەتانی وڵاتەکەم دەکەم بە تایبەتی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست