کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەوڵەتی تورکیا دەدرێتە دادگا

Wednesday, 14/03/2018, 20:00


(Permanent Peoples’ Tribunal) دادگای هەمیشەییی خەڵک
دانیشتنێک لەسەر تورکیا و کورد لە ١٥ و ١٦ ی مانگی سێدا لە شاری پاریس بەڕێوە دەبات. ئەم دەزگایە دەزگایەکی یاسایی نێونەتەوەیی ناحکومی مافی مرۆڤە و بە هیچ دەوڵەتێکەوە نەبەستراوە. سوود لە یاسا دەوڵەتیەکان وەردەگرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەیسانەی کە دێنە بەردەستی. لەبەر ئەوەی کە سەر بە هیچ دەوڵەتێک نیە، دەتوانێت لە دەرەوەی گەمەی سیاسی نێونەتەوەییدا کار بکات و داکۆکی لەو خەڵکانە بکات کە دەوڵەت و دەزگا نێودەوڵەتیەکان ناتوانن داکۆکیان لێبکەن. ئەم دادگایە لە ١٩٧٩ و سەرەتای دامەزراندنیەوە هەتاوەکو ئێستا دانیشتنی بۆ ٤٤ کەیس کردووە. دانیشتنی ڕۆژی ١٥ و ١٦ ی مانگ دانیشتنێکی گرنگە بۆ کورد لەبەر ئەوەی کە تێیدا بە کورتی سەیری دوو بابەتی سەرەکی دەکرێت.
١. تاوانی جەنگ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دژی کورد بە تایبەت لە ناوچەکانی جەزیرە، دیاربەکر و شیرناخ لە نێوان ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٧ دا.
٢. کوشتنی نوێنەوانی کورد لە دەرەوە و ناوەوەی تورکیادا.
ئەم دانیشتنە لەسەر پێشنیازی چوار دەزگاوە بەڕێوە دەبرێت کە یەکێکیان ئینستیتیوتی کوردە لە برۆکسل وئەوانی تر دەزگای تری جیهانین لە بواری مافی مرۆڤدا. ئەنجامی دانیشتنەکە نزیکی دوای دوو مانگ لە پەرلەمانی ئەوروپی ڕادەگەیەنرێت. لەبەر ئەوەی دەزگاکە سەر بە هیچ دەوڵەتێک نیە، بۆیە بڕیارەکانی ناتوانرێت بەسەر هیچ لایەنەێکدا بسەپێنرێت لە هەمان کاتدا لەبەر ئەوەی دەزگایەکی یاسایی بڕواپێکراوی نێونەتەوەییە، بڕیارەکانی شەرعیەتی یاسایی دەدەن بەو کەیسانەی کە بڕیاری لەسەر دەدەن. ئەمڕۆ کە کورد بەهۆی هاوپەیمانیە دەوڵەتیەکان کەس نیە داکۆکی لێبکات، بڕیاری دەزگای لەم جۆرە شەرعیەت و پاڵپشتی دەدات بە مەسەلەکەی بە تایبەت کوردانی باکور و بە دڵنیایی ئەنجامەکەشی کاریگەری لەسەر ڕۆژئاواش دەبێت، هەرچەندە کەیسەکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەوانەوە نیە. کورد دەبێت لە هەموو بوارێکدا کە بڕەخسێت هەوڵ و کۆششی خۆی بدات و ئەم بوارەش جۆرێکە لە پشتگیری یاسایی بۆ عەدالەتیی کەیسی کورد و دەرخستن و ئیدانەکردنی تاوانی دەوڵەتی تورک. هەتاوەکو ئێستا چەندین کەسایەتی جیهانی پشتگیری خۆیان بۆ ئەو دادگاییکردنە ڕاگەیاندووە. . 
هەروەها لەم پەیجەدا دەبینیت چەندین کەسایەتی جیهانی پشتگیری لەو دادگایکردنە دەکەن. خوێنەری بەڕێز تۆش وەک پشتیگریەک لەم لینکەی خوارەوەدا دەتوانیت لایکی پەیجی ئەو دەزگایە لەسەر فەیسبوک بکەیت و شەیریشی بکەیت:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە