Tuesday, 13/03/2018, 23:25
ڕۆیتەرس ١٤/٣/٢٠١٨: وەزیری دەرەوەی فرەنسا، ڕۆژی سێشەمە ڕایگەیاند کە لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر میلیشیا کوردەکان ناڕەوا بوو. ئەمە بۆ یەکەم جارە، فرەنسا، بە توندی دژ بە تورکیای هاوپەیمان لە ناتۆ، لێدوان بدات.
دەنگی ناڕەزا و ڕەخنەی توند لە نێو گەلی فرەنسادا بەرزبۆتەوە دژ بە حکومەتی فرەنسا، کە بێ دەنگ و هەڵوێست بووە دژ بە لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین، کە دوو مانگە لە ژێر ناونیشانی "چڵە زەیتون" تورکیا ئەو لە شکرکێشیەی دژ بە میللەتی کورد ئەنجام دەدا، بە مەبەستی دوور خستنەوە و لەناو بردنیان.
جین-یڤەس لەی درایەن، دارێژەری یاسا، لە پەرلەمانی فرەنسا ڕایگەیاند و گوتی " ڕاستە، نیگەرانی دەربارەی ئاسایشی سنوور، بابەتێکی یاسای و ڕەوایە، بەڵام مانای ئەوە نییە کە تورکیا لەشکرکێشی بۆ نێو قوڵای شاری عەفرین درێژ بکات، بارودۆخەکە زۆر هەستیار و جدیە. هەروها ڕاشیگەیاند کە هێڕشەکانی تورکیا، بووە هۆکاری لاوازی بەرەکانی شەڕی دژ بە داعش".
فرەنسا ئەمریکا ئاسا، هێزی سەربازیەکەی مەشقی بە هێزی یەپەگە دەکرد و گەلێک هێزی دی لە ناوچەکەدا هەیە.
ئەم هەڵوێستەی فرەنسا، دوای ئەوە هات کە فرانسوا هۆڵەند، لە ڕۆژی دووشەمە هاتە دەنگ و چرای سەوزی هەڵکرد بۆ فرەنسا بۆ ئەوەی پشتیوانی لە کوردەکان بکات.
لە کۆتاییدا لی درایەن گوتی" هۆی سەڕەکی بۆ دوان لەسەر ئەو بابەتە ئەوەیە کە ئێمە پەیونەدییەکی دێرینمان هەیە لەگەڵ کوردەکان و دەوریان بەرز دەنرخێنین لە بەشداریان لە جەنگی دژ بە داعش لە رەقە".
___________________________________________________
ئەم لێدوانەی فرەنسا، دوای ئەوەیە کە تورکیا دوو مانگە، بە ئارەزووی دڵی, بەربۆتە گیان کوردان، فرەنسا و بریتانیا و ئەڵمانیا، کوردیان لە ژێر ڕەحمەتی سوپای تورکیا و بەکرێگێراوانی جێهێشت. دوو مانگە بە دۆزینەوەی هۆی بێ بنەما, هەموویان متەقیان لەخۆ بڕی و چاوپۆشیان کرد لە تاوانەکانی ڕەجەب کە ئەنجامی دەدا دژ بە میللەتی کورد لە ڕۆژئاوا. شایەنی باسە ئەم جارە دەبێت کورد، سوودمەند بێت لە ئەزموونی عەفرین و لە جاران وریاتر بێت، بە قسەی خۆش، دڕۆ و لێدوانی هیچ زلهێزێک بڕوا نەکات. پلان، ستراتیژیەت و ئامانجی سیاسیی نیشتمانیی و نەتەوەیی خۆی لە خزمەت هیچ یەکیان بەکارنەهێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست