ئەو یاسایەی رێگا بە وڵاتانی ئەوروپا دەدات كە ساڵح موسلیم رادەستی توركیا بكەن
Thursday, 08/03/2018, 13:44
لەم چەند رۆژەی دوایدا، ده‌ستگیركردنی به‌ڕێز ساڵح موسلیم ( كۆبانێ- 1951) له‌وڵاتی چیك یه‌كێك بوو لەو كابوسانه‌ی كه ئێمه هه‌موو ڕۆژێك به دڵه‌ڕاوكێوه چاودێری هەوڵاكانمان دەكرد، تا ئاستێك كه تووشی فۆبیای هه‌واڵ ببوین.
ده‌ستگیركردنی موسلیم كارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوبوو له‌وڵاتێك كه‌سه‌ر به‌یه‌كێتی ئه‌وروپایە، بۆیه زۆرترین قسه‌وباسی له‌نێو خه‌ڵكیدا دروستكرد و كه‌سانێكی زۆر كه‌وتنه ڕه‌خنه‌گردن و جوێن دان به‌هه‌موو ئه‌وروپا. دیمه‌نه‌كه‌یان واده‌بینی كه ئه‌مه پلانێكی قێزه‌وه‌نی توركیا و ئه‌وروپایه. ئێستاش بۆ زۆر كه‌س ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئایه هیچ یاسایه‌ك هه‌یه وابكات كه توركیا بتوانێت به شێوه‌یه‌كی یاسایی داوای موسلیم یان هەر داواكارییه‌ك له‌وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات؟
به‌ڵێ، یاسایه‌ك هه‌یه كه له‌ڕێگایه‌وه توركیا ده‌توانێت داوای مه‌سلیم بكات، به‌ڵكو له‌ڕێگای هەمان یاساوە هەتا ئێستا ده‌یان كه‌سایه‌تی تورك له ئه‌وروپاوه ڕادەستی توركیا كراونتەوە.
وڵاتی چیك بە پشتبه‌ستن به‌یاساكانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا ساڵح موسلیمی ده‌ستگیركرد و هه‌ر بە پێی هەمان یاساكانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا، چیك بۆی هەبوو موسلیم ڕاده‌ستی توركیا بكات، بەڵام له‌ژێر باڵی هه‌مان یاسا ئازادی كرد.
ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا (Council of Europe)، ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تییه كە پێكهاتووه له‌وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا، له‌ساڵێ (1949)دا له‌شاری ستراسبۆرگی فه‌ره‌نسا دامه‌زراوه. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه په‌یوه‌ندی نییه به یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌و هەروەها پەیوەندی به‌ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپاشەوە نییە. له ده‌ستكه‌وته هه‌ره‌دیاره‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، په‌یماننامەی ئه‌وروپایه بۆ مافه‌كانی مرۆڤ (1950) كه‌بیناخه‌ی دامه‌زراندنی (دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ) بوو.
ڕاسته كه توركیا و وڵاتی چیك هیچ ڕێكه‌وتنێكی دووقۆڵی بۆ ڕاده‌ستكردنی گومانلێكراوان (داواكراو) له‌نێوانیاندا نییه، به‌ڵام هه‌ردوو وڵات واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه كردووه كه له‌چوارچێوای ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپادا له‌ساڵی (1957)دا ئاماده‌كرا بۆ ڕاده‌ستكردنی گومانلێكراوان له‌نێو وڵاتانی ئەندام لەم ئه‌نجومه‌نه‌دا.
توركیا له‌ساڵی (1960)دا واژۆی له‌سه‌ر ئه‌م ڕێكه‌وتنه كرد و خستێ باری جێبه‌جێكردنه‌وه، وڵاتی چیك له‌ساڵى (1992)دا، له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌هه‌مان ساڵ بووبه ئه‌ندامی ئه‌نجمه‌نی ئه‌وروپا، واژۆی له‌سه‌ر ئه‌م ڕێكه‌وتنه كردووه‌و ساڵی (1993)دا چووه‌باری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ی نێوان وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا بۆ ڕاده‌ستكردنی گومانلێكراوان له‌نێوانیاندا له‌ساڵانی (1975)و (1978)و (2010)و (2014)دا، چوارجار تازه‌كراوه‌ته‌وه‌و پرۆتۆكۆلی زیاده‌ی بۆ دانراوه.
توركیا هه‌موو ئه‌م پرۆتۆكۆلانه‌شی واژۆ كردووه، به‌ڵام وڵاتی چیك ته‌نها سێ پرۆتۆكۆله‌كه‌ی یه‌كه‌می واژۆ كردووه. ئێستا به‌پێی ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌و پرۆتۆكۆله‌كانی له ئه‌وروپا، گومانلێكراوان ڕاده‌ستی یه‌كتری ده‌كه‌ن.
كەواته به گوێره‌ی ئه‌م ڕێكه‌وتنه بێت، هه‌ر كه‌سێك له یه‌كێك له‌م وڵاتانه‌ی كە ئه‌ندامی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه گومان‌لێكراو بێت و نشته‌جێی وڵاتێكی تری ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بێت، ئه‌وه له‌ڕێگای دادگاوه وڵاتی یه‌كه‌م ده‌توانێت داوای ڕاده‌ستكردنی گومانلێكراوه‌كه بكات.
بۆیه توركیاش له‌ڕێگای دادگای باڵای توركیاوه، به‌پێی ئه‌م رێكه‌وتنه، داوای له‌دادگای چیك كردووه كه به‌ڕێز موسلیم ڕاده‌ستی دادگاكانی توركیا بكات، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه ئایه موسلیم هەڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی چی وڵاتێكە. كەواته ئه‌وه هه‌ڵه‌یه كه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه باس له‌وه ده‌كرا كه ناكرێ موسلیم ڕاده‌ستی توركیا بكرێت چونكه خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركی نییه، ئۆجه‌لان بۆیه ڕاده‌ستی توركیا كرا چونكه خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركییه.
له‌ڕاستیدا كه‌یسی ئۆجه‌لان و مه‌سلیم دوو كه‌یسی جیاوازن، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر به‌ڕێز ئۆجه‌لاندا هات ڕه‌فاندنێكی نایاسای و مافیایی بوو له‌لایه‌ن با‌ندێكی میتی توركیاوه له‌وڵاتێكی ئه‌فریقایدا. به‌ڵام ئه‌م كه‌یسه‌ی موسلیم له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی ئه‌وروپادا جێبه‌چێ ده‌كرێت، وه له‌ڕێگای دادگای باڵای توركیاوه داوای ڕاده‌ستكردنی له‌وڵاتی چیك كراوه كه ئەم دوو وڵاتە واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه كردووه كه بەپێی یاسای رێككەوتنەكە بۆیان هەیە گومانلێكراوان ڕاده‌ستی یه‌كتری بكه‌نەوە.
به‌ڕێز ساڵح موسلیم سوودی له‌به‌ندێكی ئه‌م ڕێكه‌وتنه وه‌رگردووه كه تیایدا ده‌ڵێت نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گومانلێكراوی سیاسی ڕاده‌ست بكرێن، لەبەر ئەوەی موسلیم وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێك له‌لایه‌ن دادگای وڵاتی چیكه‌وه پێناسه‌كراوه، هەر لەبەر ئەوە ئازادكرا.
هه‌رچه‌نده جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی (ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا بۆ ڕاده‌ستكردنی گومانلێكراوان) له‌هه‌ندێ جار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیاری وڵاته‌كان خۆیان، به‌ڵام لەگەڵ ئەوەشدا ده‌بێت هه‌میشه ڕه‌چاوی ئامۆژگارێكانی (دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ)بكه‌ن. دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت نابێت گومان‌لێكراو ڕاده‌ستی ئه‌و وڵاتانه بكرێن كه‌سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێده‌كه‌ن‌و له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت زۆر به‌ووردی لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسانه بكرێت كه‌خاوه‌نه‌كانی ڕووبه‌ڕووی سزای قورس دەبنەوە له‌لایه‌ن وڵاتی داواكارەوە، بۆنمونە زیندانی ئه‌به‌دی. بۆیه توركیا هه‌ر زوو ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كرد كاتێ زمناحاڵی فەرمی وڵاتی توركیا باسیان له‌زیندانی ئه‌به‌دی ده‌كرد بۆ ساڵح موسلیم. كەخۆی لە خۆیدا ئه‌م كرداره‌ی توركیا ته‌واو پێچه‌وانه‌ی داواكارێكانی دادگای ئه‌وروپایه بۆ مافه‌كانی مرۆڤ.
بۆیە دادگای وڵاتی چیك ساڵح موسلیمی ئازاد كرد چونكه سیاسه‌تمه‌داره‌و كه‌یسه‌كه‌ی سیاسییه‌و له‌هه‌مان كاتدا له‌توركیا ڕووبه‌ڕووی سزای قورس ده‌بووه، لێرە دادگای چیك داوای له ساڵح موسلیم كرد كه له سنوری یه‌كێتی ئه‌وروپادا بمێنێته‌وه تاكو له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپادا بتوانێت ڕووبه‌ڕووی داواكارێكانی توركیا ببێته‌وه. بەم شێوەیە وڵاتی چیك تۆپه‌كه‌ی فڕێدایه ناو یاریگای ئه‌وروپاوه‌و، كێشەكەی كرد بە كێشەی هەموو یه‌كێتی ئه‌وروپا، نه‌وه‌ك كێشەیەكی دووقۆڵی نێوان توركیا و چیك.
توركیا ئه‌مه یه‌كه‌م جاری نییه كه داوای رادەستكرنی گومانلێكراوان بكا لە وڵاتانی ئه‌ندام لە ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه كردووه كه ده‌بێت گومانلێكراوان ڕاده‌ستی یه‌كتری بكه‌ن، چونكه ئه‌م ڕێكه‌وتنه هه‌لێكی باشه بۆ توركیا تا بتوانێ داوای ئه‌و كه‌سانه بكات كه له توركیا هه‌ڵهاتوون، به‌ڵام زۆربه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن كه توركیا پابه‌ند نابێت به‌یاساكانی مافی مرۆڤ و داواكارێكانی دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بۆیه زۆربه‌ی داواكارێكانی دادگای باڵای توركیا جێبه‌جێ ناكه‌ن و لە پێش به‌ڕێز ساڵح موسلیم توركیا داوای ئه‌و هه‌شت ئه‌فسه‌ره‌شی له‌وڵاتی یونان كردووه كه له ڕۆژی ئینقلابه‌كه‌ی ته‌موزی ساڵی (2016)دا به‌فڕۆكه‌یه‌ك به‌ره‌و یونان هه‌ڵهاتون. له‌وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا به ده‌یان كه‌سایه‌تی هه‌ن كه‌داواكراون له‌توركیا به‌ڵام به‌رلین و پاریس نه‌ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن و نه‌دادگایی، چونكه ئه‌مان چاك ده‌زانن كه كه‌سانی داواكراو ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌و دادگایه‌كی نادادپه‌روەرانە ده‌بنه‌وه .
بێگومان وڵاتی چیك ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه ده‌چێته ئه‌م گه‌مه گه‌وره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا و چاوه‌ڕوانی ئه‌م ده‌نگدانەوە گه‌وره‌یه نه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ڕاگه‌یاندنه‌كان و جه‌ماوه‌ری كورد و ئه‌وروپاییەكان. به‌تایبه‌ت وڵاتی چیك تاكو ئێستا چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی توركی ڕاده‌ستی توركیا كردۆتەوە و، هیچ هه‌رایه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی ئێستای درووستنه كردوە، بۆیه هه‌ر زوو كه‌یسه‌كه‌ی داخست و خۆی له سەرزەنشت و ڕه‌خنه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا وجیهان ڕزگار كرد و ئه‌مەی بۆ بوو به ده‌رسێك.
توركیای ئۆردوگان پێی‌خۆش‌بوو وڵاتی چیكی سه‌رده‌می چیكسلوڤاكیا ببینێت كه یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ تیایدا هیچ به‌هایه‌كی نه‌بوو. به‌ڵام بینی كە وڵاتی چیك له‌و ڕۆژه‌وه بووه به‌ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا (01.05.2004) ئه‌و چیكه‌ی جاران نه‌ماوه‌و دادگاكانی هه‌مان ئه‌و پره‌نسیپانه جێبه‌چێ ده‌كه‌ن كه له وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌وروپادا باڵاده‌سته.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست