کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی ئێران (ئە، نە، کە، ئێران)

Wednesday, 07/03/2018, 23:55


بەرایی:
هیچ کەس خۆی فریو نەدا. ناردنی هێزی پێشمەرگەی باشووری کوردستان لە خاکی تورکیەوە / چەکداری بارزانی /  دوای چوارحەوتوو شەڕی دژواری گریلای قارەمان دەگەڵ داعشی دڕندە لە کۆبانی لە بەر هەستی نیشتمانپەروەریی بارزانی نەبوو.ئەوە پیلانێکی ئەردۆغان،داعش،مەسعود بارزانی بوو،کە چەند مەبەستی تایبەتی لە خۆی دەگرت.
پیلانی سێ قۆڵی ئەردۆغان وئەبوبەکری بەغدادی وبارزانی بۆ ئەوە بووکە رۆژئاوای کوردستانیش بە دەردی باشوری کوردستان بەرن. دەوڵەتی تورکیە بەو جۆرە دەیخواست کە هەم هەڕەشە لە / ناتۆ / بکا وهەمیش لە روسیە نزیک بێتەوە. یەکەم هەنگاو بۆ مەبەستە گڵاوە دوو بابەت بوو.
یەک: دروستکردنی هێزێکی کوێلە، لە کەسانی شڕە خۆرولۆمپەن لە سەر ناوی پێشمەرگەکان رۆژ وپاشآن پیلانی چوار قۆڵی: ئەردۆغان و کۆماری ئیسلامی وبنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بۆ پارچەکردنی رۆژئاوای کوردستان.
دوو: دامەزراندنی گرووپێک کە پێکهاتبون لە کەسانی نۆکەر سفەت وخۆفرۆش لە سەر ناوی / ئە،نە،کە،سە/ بۆ دوارۆژی رۆژئاوای کوردستان وبەرقەرار کردنی سیستمی چوار ئیدارەیی لەو بەشە لە وڵات.
گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نەفتیی بنەماڵەی بارزانی دەگەڵ ئەردۆغان تەنیا لە باشوری کوردستان نەدەمایەوە.فرۆشی ژێرخانی ئابوری رۆژئاواو بە کویلە کردنی خەڵكی رۆژئاوا مەبەستێکی دیکەی ئەو خۆفرۆشآنەبوو.تائێڕە هەردووک رێکار شکستیان هێنا. هێرشکردنە سەر عەفرینیش لەو ماوەیەدا ترسێکی مێژوویی ئەردۆغان بوولە سەر سەرکەوتنی کۆبانی  کە سەرکەوتنی عەفرینیشی هاتە سەر.بۆیە عەفرین تا ئێڕە سەرکەوتووە. ئەوڕێکخراوەیەی کە ناوی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریە  / ئە،نە کە ،سە / دروستکرابوو لە حاڵی حازردا وەک پەڕۆ بە گووی لێها‌تەوە کە کەس دەستی ناداتێ. دەڵێن قوونی رەش وسپی لە حەمام دەردەکەوێ،بۆیە هی ئیووەش هەر وا دەرکەوتووە.
"قسەی گووتار"
ناخوازم کای کۆن بە باکەم. دوێنێ ( ١/٣/٢٠١٨) لە دەورووبەری شآری هەولێڕ / ئەو شآرەی کە بنەماڵەی بارزانی داگیریان کردوە / تەقینەوەیەک لە ناو سەیارەیەکدا روویدا یەکێک لە ئەندامانی باڵای حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ئێڕان وکوڕەکەی بوونە قوربانی کە بە داخەوە کوڕەکەی شەهید کرا / رەوانی شآد بێ/. ئەوەی کە جێگای داخ وکەسەرە ئەوەیە کە لە کاتی بە خاک سپاردنی ئەو کوڕە گەنجەدا لە گۆڕستان پەیامنێرێک وتووێژێکی کورتی دەگەڵ مستەفای هیجری/ لێپرسراوی یەکەی لەتە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان / کردوە.
کاک مستەفا هیجری گووتی: ئێمە وەک حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان، کۆماری ئیسلامی بە هۆکاری ئەو ترۆرە دادەنێن چون لە رابوودوشدا زۆر کەسمان بەو شێوەیە ترۆرکراون! هەروەها رایگەیاند داوامان لە بەرپرسانی ئاسایشی باشووری کوردستان کردوە ئەوکەسانەی کە بوونە هۆی ئەو کارە دەستگیر بکەن / بە تەمای قاسمی تێناوە / !بۆ خۆشمان لێکۆلێنەوەی پێویست ئەنجام دەدەین!( لێکۆلێنەوە لە سەر باردۆخی حیزبەکەی خۆتان بکەن باشترە ).
مرۆڤی کورد دەبێ چەندە ساویلکە بێ کە باوەڕبەو قسانە بکا کە بە ناچاری لە زار دێنە دەرێ؟ ئەوکەسانەی کە لە ساڵانی پێشودا ترۆر کران، بکوژەکانیان گیران؟ رادەستی ئێووە کران؟ تا ئەوانەشتان رادەست بکەن.!قسەووتاروهەڵویستی هەر بەر پرسێکی سیاسی پەیوەندیی بەو شوێنە هەیە کە لێی دەژی، بەوواتایە بوێری لە وتار دەربڕێن لە پێگەی هێز وڕامانی سیاسی دێتە دەرێ.ئێوە دیل ویەخسیری بنەماڵەی بارزانین چۆن دەتوانن ئاوا درۆ دەگەڵ خەڵک بکەن؟ پەیامی ئەو تڕۆڕە ولە داهاتوشدا تڕۆری دیکە، ئەوەیە کە لە کەمپەکاندا نابێ سەر وەدەربنێن! چارە چییە؟ بۆخۆتان دەزانن.
ئەگەر لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا، هەروەک چۆن / شآی / ئێرانیان بۆ رووخاندین، کۆماری ئیسلامیمان بۆ بڕووخێن، یەکەم کەسانێک کە دەچنە رکێف ماچکردنی ئەسپی دەسەڵاتی داهاتووی ئێڕان لە تاران، بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دەبن!ئەوانە بۆ گزیریی ومل شۆڕی دروست بون. چۆنیان قەول داوە بە کۆماری ئیسلامی ،ئاواش قەرار لە سەر ئێووە دەدەن ،کە ئیزن نەدەن لە کەمپەکانتاندا جووڵەتان هەبێ. ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریە / ئە،نە کە، سە / دەستکردی ئەردۆغان وبارزانییە بۆ بە لاڕێ بردنی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان، ئێوەش بۆ هەمان سیاسەت بەکار دێنن تەنیا لە ناودا تۆزێک جیاوازیتان هەیە، بە قسەی ئیوە ئەوان کوردی سوریەن، ئێوەش خۆتان بە کوردی ئێڕان دەزانن.
ڕۆڵی ئێوە لە سەرهەڵدانی گەلانی ئێڕان چی بووە لە رووخاندنی شآی ئێراندا چی بووە ؟ ئێوە پۆل پۆل هاتنەوە بۆ سەر خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان.پێش هاتنەوەتان تژی بون لە رق ودووبەرەکی بەرانبەر بە یەکتر. بە سەر هیزوورەیەکی پیرۆزی خەڵكی وەفاداری ئەو بەشە لە وڵاتدا کەوتن کە نەتانتوانی کەڵی لە وزەوورەی خەڵک وەربگرن. یەکەم سیاسەتی ئێوە دەگەڵ کۆمەڵە بوو کە شەڕێکی ناخواستە وقڕێژتان پێکەوە دەست پێکرد. سەدان منداڵی کوردتان بە کوشتدا تا ببنە جێگای باوەڕ بۆ دەسەڵاتی تازە پێگەیشتووی کۆماری ئیسلامی! هیچ پڕۆژەیەکی کوردخوازانەتان دە هەمبانەی سیاسی خۆتاندا بە دی نەدەکرد.لە یەکەم هێرشدا لە لایان بەسیج وپاسدارەکان  پێکهات، وڵاتتان جێ هیشت ورووتان لە ژیانی خۆش نشینی وقسەی پووچ وبێ مانا کرد.
مێژوو مرۆڤەکان دەینووسنەوە. کەسانی لێزان وبوێر پێ لە سەر رێکاری مێژوودەنێن وگیانی خۆیان فیدا دەکەن تا لاپەڕەکانی ئەو دیرۆکە تۆمار بکەن بۆ نەوەکانی داهاتوو. ئێوە لەو ٣٨ ساڵەدا کام مێژووتان تۆمار کردوە؟با پێتان بڵێـم: مێژووی رق و کینە، لێکترازان، کڕووزانەوە لە بەر کۆماری ئیسلامی وبارزانی وتاڵەبانی .جگە لە خۆتان دەگەڵ هەر کەسی دیکە باوەش ئاواڵا بون! کۆمەڵەکانیش چەپ وراست تووشی سیخواری درنگ وەختی پاییز هاتن وبوونەتە ٥و٦! ئێووە ناوی دێمۆکڕاتتان لە سەر خۆتان ناوە، کەچی لە سەر ناوی حیزبەکەتان وێک ناکەن!
بەو کارنامەیەی کە پڕە لە شەرم وبێدەنگی وبێ حورمەتی بە بنە ماڵەی شەهیدان ونەتەوەی کورد، دەخوازن لە کاتی خۆیدا بگەڕێنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و وڵات بەڕێوە بەرن؟لە جوغڕآفیای بەر تەسکی کەمپەکاندا پێکەوە هەڵناکەن، لە رۆژهەڵاتی وڵات چۆن پڕۆژە دادەڕێژن بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد؟
بۆ چۆنیەتی دابەزینتان لە قەندیل بۆ ڕای گشتی ئاشکرا ناکەن؟ کێ ئێوەی لە قەندیل هێنایەخوارێ ودەگژ یەکی بەردان؟ هۆیەکانی لێکترازانتان بە فیتی کێ بووە؟ ناکا ئەو ماوەیەی کە جێگاتان تەختەپەینە ولۆدە لۆدە دەئاخفن، وەک مێژووی خەبات وتێکۆشان پێمان بفرۆشنەوە؟ 
ئێوە ماوەیەکی دوورودرێژ بۆ فریودانی خەڵک وخۆدزینەوە لە بە دیلگرتنی خۆتان بە چەنگ بارزانی وتاڵەبانی، دەتانگووت: بۆیە کۆماری ئیسلامی ناڕووخێنن وشەڕی چەکداریان راگرتووە تا رێز لە ئەزموونی باشووری کوردستان بگرین! مرۆڤی ئاسایی دەتوانێ درۆ بکا، بەڵام حیزبی خاوەن ٧٢ ساڵ تەمەنی حیزبی ئەگەر درۆی کورد داوەشێ چاکترە. پشتیوانیتان لە رێفڕاندۆمی بارزانی... ئەردۆغان کرد! بە بێ ئەوەی هیچ لێکدانەوەیەکی سیاسیتان هەبێ بۆ دوارۆژی خۆتان لاپەڕەیەکی دیکەی لاوازی دیرۆکی بوو کە تۆمارتان کرد!
ئێوە هەرکات کارنامەی ئەو چەند ساڵەی خۆتان بۆ گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان روون کردوە، هەرکات بڕیاری شەڕی ناوخۆییتان روون کردوە،هەرکات ناوی ئەو کەسانەی کە لە شەڕی خۆدڕێنی ناوخۆییتان بۆ خەڵک ئاشکراکرد، هەر کات بە خەڵکتان گووت: کێ ئێوەی لە قەندیل دابەزاند زەمینگیری کەمپەکانی کردن، هەر کات هۆی لێکترازان وناهومێد کردنی خەڵکتان بۆ گەل ئاشکرا کرد، هەرکات بوونەوە یەک حیزب وبوونە ستڕاتیژیەکی هاوبەشی نەتەوەیی بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەوکات خۆتان بە نوێنەری کورد لەو بەشە لە وڵات دابنێن.
" کۆتایی"
لەوەتی هەن قەت نە حیزبی سیاسی بون، نە مرۆڤی سیاسی. سیاسەت گووتن بە زارەکی بەرێوە ناچێ. ئەقڵی سیاسی هەمووتان ئەقڵێکی زارەکی ودوور لە ئەقڵانییەتی ستڕآتیژیکی بووە.ئیووە لە بابەتێکی مەترسیداردا دەسکەوتی مەترسیدارتان بۆ حیزب وبۆ پلەی حیزبی بە دەست هێناوە. ئەویش بە کوشت دانی منداڵە ساویلکە وهەژارانی ناو کۆمەڵگا بووە.ئەوەش واتای بازەرگانی کردنە بە خوێنی ئەو کەسانەی کە وایاندەزانی ئێوە رزگاریدەرن. ئەو حیزبانەی کە خۆیان بە لایەنگری رەنجدەروزەحمەتکێش دەزان / کۆمەڵەکان / ، تووشی پەتای چەپی سوننەتی بون لە کەمپەکانی زڕگوێزەڵەدا کەوتوونە بەر رەحمی بنەماڵەی تاڵەبانی کە رادەستی کۆماری ئیسلامیتان نەکاتەوە!
دانیشتوانی کەمپەکانی کۆی سەنجەقیش / دێمۆکڕاتەکان / دووچاری تەڵەی بنەماڵەی بارزانی بون کە بە کەڵەگایی وزەبروزەنگی چەکدارەکانیان و یارمەتی راستەوڕاستی کۆماری ئیسلامی خەریکن ئەو یەک ساڵەی مێژوویەی کۆمارتان لێ بسڕنەوەوبیکەنە هی خۆیان ، گۆیا مەلامستەفای باوکیان ئاڵای کوردستانی لە دەستی قازی موحەممەد وەگرتووە پێی گوتووە ها تۆ بی پارێزە!
ئێوە توانای رووخاندنی کۆماری ئیسلامیتان نییە،چون توانای یەکگرتووییتان نییە.هەرکات یەکیش بگرنەوە ئەو هیزەتان نییە کە حێسابتان لە سەر بکرێ. سیاسەتەکانی جیهانی ئاڵۆگۆڕی مەزنی جیهانی پێک دێنن.ئێستێ ٢ دێمۆکڕات و٥یان٦ کۆمەڵەن، ئەگەر هاتوو کۆماری ئیسلامی تووشی غەزەبی سیاسی زلهێزەکان هات، ئێووەش گەڕآنەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، من دەزانم جەهەننەمێک دروست دەبێ کە ٢٦ ساڵ تەمەنی دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستانی دەبێ لە مزگێنی بدەین وبڵێن: هەزار خۆزگەم بە کفن دزی یەکەم.
ئێوە نوێنەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان نین.نوێنەرایەتی ئەو گەلە بە کەسانێک دەکرێ کە لە شەڕی کۆبانیدا سەرکەوتن وئێستیش لە عەفرین دەگەڵ دڕنەدەی سەردەم / ئەردۆغآن/ لە شەڕدان.شەڕاب تا کۆن بێ تاموچێژی خۆشترە، حیزب ئەگەر کۆن بوووتوانای نوێ بوونەوەی نەما وەلانرێ باشترە.رۆژهەڵاتی کوردستان چاوەڕوانی داهاتوویەکی پڕ لە نەهامەتییە، ئەگەر ئێووە بگەڕێنەوە.!بەڵگەی دیکەش بۆ ئەوەی رۆڵی / ئە،نە،کە،ئیڕان / بدرێ بەئێوە دروستبون پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستانە ( پژاک ) ە.ئەو ڕێبازە نوێیە بۆ چآرەسەریی کێشەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان وئێڕان قسەی پێیە.ئێوە زەمینگیری کەمپەکانن کە چی بە شیوەیەکی نەهێنی پەیوەندی دەگەڵ بەرپرسانی نیزامی کۆماری ئیسلامی دەگرن! بەڵام حازر نین دەگەڵ پژاک ستڕاتیژییەکی هاوبەشی چآرەسەری داڕێژن.دوارۆژ پێمان دەڵێ: رۆژهەڵاتی کوردستان دەدەست کێ دا دەمێنێتەوە کێ بەڕێوەی دەبا.
جەعفەر کەریمی
سندوقی: کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە