حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەرەو كۆێ؟
Wednesday, 07/03/2018, 23:51
لە كوردستانی ئێران ژمارەێەكی زۆر حیزبی بەناو سیاسی هەن كە ڕەنگە لە ٢٠ دانە تێپەڕكات، كەبە داخەوە ئە حزبانە بۆساڵانێكی زۆرە بونەتە كامپ نشین لە عێراق. هەر لەزەمانی ڕژێمی سەدام حسێنەوە هەتا ئێستا ئەم حزبانە كەمترین كارو خەباتیان لەناو خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ماوە. ئەگەر چی خۆیان حاشا لەم ڕاستیە دەكەن. بەڵام ئەمە واقیعێکە ساڵانیكە باسی ئەوە دەكەن كە هاوپیمانێتیەك لەگەڵ یەك ئاوا بكەن، سەرەڕای چەندین دانیشتن و یەكتر بینین، بەڵام هیچ ئەنجامیكی نەبوە و نەك هەرنەیان توانیوە بەرەیەك پێك بێنن، بەڵكو نەیان توانیوە تەنانەت خۆشیان لەدابەش بوون بپارێزن ئێستا كۆمەڵە زیاتر لە سێ حیزبن دیموكرات دوو حیزب و چەند دەستەیەكن خەبات دوو حیزب. پاك بەهەمان شێوە. تەنانەت ئەوانە زۆرن خەڵكی كوردستانی ڕۆژهەڵات ناوی هەندێكیان نازانن. ئەوان ڕوژ لەدوای ڕۆژ زۆرترو زیاتر بچوك دەبنەوە. وەئەم حزبانە ئەوەندەی دژی یەكتری كاردەكەن، ئەوەندە دژی دوژمنە ڕاستەقینەكەیان كە جمهوری ئیسلامی ئێرانە كار ناكەن. كەئەمە جێگای داخە. تەنها پارتێك كە لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە هە تا ئێستا ڕۆژ بە ڕۆژ بە ڕێخستن و بەهێزتر دەبێت پارتی ژیانی ئازادی كوردستانە. ئەم پارتە لەتەواوی كوردستانی ڕۆژهەڵات چالاكی سیاسی و فەرهەنگی و كۆمەڵایەتی و ژینگە پارێزی هەیە. وە هیچ بنكەو بارەگایەكیشی لەژێر كۆنترۆڵی حوكومەتی هەرێمی كوردستاندا نیە. چەندین ساڵە بەوپەڕی پشوو درێژیەوە هەوڵ دەدات حیزبەكانی ڕۆژهەڵات لەبەرەیەكا كۆبكاتەوە، بەڵام لەم كارەدا سەركەوتو نەبوە نەك هەر بەدەنگیەوە نەهاتوون، بگرە هەندێكیان وەك پارتێگی سیاسی ڕۆژهەڵاتیش نایناسن و دانی پێدا نانێن. ئەوەی جێگای داخە كە كامپ نشینی یەکان نەك هەر نەیان توانیوە هیچ بۆ خەڵگی بەش مەینەتی كوردستان بكەن، بگرە نەیان توانیوە تەنانەت خودی خۆشیان بپارێزن لە دوژمن. هەتا ئێستا بەسەدان كادرو پێشمەرگەیان بەدەستی ڕژێمی فاشیستی ئێران تیرۆر كراوە یان تەسلیم كراوەتەوە بەئێران و لە سێدارە دراون. نوێ ترینیان چەند ڕۆژ پێش ئێستا بوو كەلە هەولێر دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستان لەڕێگەی بۆمبەوە بە سەختی بریندار بوون و ئەگەری شەهید بوونی یەکێکیان جدی یە و یەکێک لەو دوانە فەرماندەیە کە جێگای داخە بۆهەمو ئازادی خوازێك. من پێم وایە كەئیتر هەق وایە بیر هەم لەخەڵگی كوردستان بكەنەوەو هەمیش لەخۆیان ئیتر كاتی ئەوەیە هاو پەیمانێتیەك پێك بێنن من ناڵێم ببن بە حیزبێك چونكە ئەمە ڕونادات بەس مادام دوژمنێكی هاوبەشیان هەیە دەكرێت ئەمانیش بەرەیەكی هاوبەشیان هەبێت.
یەکێک لە هەرە پرسیار و بۆچوون گلەیی یەکانی حزبەکانی کامپنشین ئەوەیە کە دەڵێن پژاک سەر بە پەکە کە یە یاخود نیزیکە لەوان. جا ئەوە چ پێوەرێکە بۆ ئەوەی کە پە کە کە نیزیک بێ لە پژاک؟ بۆ مەگەر یەپەگەش نیزیک نی یە لە پە کە کە؟ ئێستا سەرتاسەری کوردستان بە هەر چوار پارچەی کوردستان شانازی دەکەن بە بەرخۆدانەکانی سەرێ کانی و، کۆبانێ و عەفرین؟ تەنانەت ژنانی هەیە لە ژنانی جیهان و ئەوروپایی دەڵێن شانازی بە ژنبوونی خۆیانەوە دەکەن کاتێ دەبینن یەپەژە بەرخۆدان دەکا. دەوڵەتی تورک کە دووەمین گەورەترین هێزی ناتۆیە و بە هەموو شیوەیەک لە لایەن ناتۆوە زۆر وڵاتی تر و لە سەرووی هەموویانەوە ڕوسیا و ئێران پشتیوانی دەکرێ، لە بەرامبەر بەرخۆدانی کوڕان و کچان کوردی ڕۆژئاوا و هەر چوارپارچەی کوردستان بە چۆکدا هاتووە. ئەمە چ عەقڵیەتێکە هێزێکی کوردی بە تەواوی وڵاتانی دونیا لە بن نەیە تۆ بڵێی فڵان حزبە لە پە کە کە نیزیکە؟ وەختێک جیهان بە ناڕاستەوخۆیی و لە ژێرەوە دان دەنێن بە بە هێزی پە کە کە ئاخر کامپ نیشین تۆ چی لە بەرامبەر ئەو هێزە کاریگەرەدا دانی پێدا نەنێی، مەگەر بەهانە ئەوە نەبێ کە ئێوە نە شۆڕشگێڕن، نە نەتەوەیی!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست