ئه‌و بریارانه‌ی به‌غدا بۆ گۆشه‌گیركردنی كوردستان چاوه‌رێی كاتی گونجاوی خۆیانن!
Tuesday, 06/03/2018, 23:49
واعیراقی عه‌بادی له‌م كاته‌دا به شێوه‌یه‌كی زۆر ورد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی دیاری ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین كاریگه‌ری نێو هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی ناوچه‌كه واته سعودیا و ئێران ده‌كات و وڵاتانی زلهێزیش له‌ولاوه بوه‌ستێت، كه چۆن له‌م لایه‌نه‌وه یاری خۆیان ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه تا ئێستا عه‌بادی به جوانی مانۆر و یاری و ته‌كتیكی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌مووان له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه به‌كارهێناوه و چه‌ندین هه‌نگاوی بۆ سه‌پاندنی ناوه‌ندێتی زۆر به ئاسانی ناوه. بۆ دوای هه‌ڵبژاردنیش هه‌ڵوێستی هه‌ردوو وڵاته‌كه ئێران و سعودیا له‌مه‌ر كه‌سی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ری عیراق رۆلێكی گرنگ ده‌بینێت. بێگومان ئێران بۆی بكرێت ده‌ستبه‌رداری مالكی نابێت و بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م وڵاته بخاته ژێر ركێڤی خۆیه‌وه و بوار بۆ مامه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌مسه‌ره‌كه‌دا نه‌هێڵێته‌وه تا دواهه‌ناسه پێداگری له‌سه‌ر دووباره وه‌رگتنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له لایه‌ن مالكیه‌وه ده‌كات و ئه‌گه‌ر هاوكێشه‌كان به پێی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان فشاری بۆ دروست نه‌كه‌ن و وڵاتانی تر بواری رێگریكردنیان نه‌مێنێت وه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو، ئه‌وا ئێران ئه‌ڵه‌ته‌رناتیڤی عه‌بادی ئاماده‌یه.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا و به نه‌بونی كارت و وه‌زعی قه‌یراناوی ئابووری سیاسی كوردستان و گه‌رانه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی پێش روخانی سه‌دام، ئاماده‌باشی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی و ئه‌و سیاسه‌ته گونجاوه‌ی كورد بۆ ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای حوكمی سه‌ره‌كوه‌زیرانی تازه‌ی عیراق چۆن بێت باشه ؟ من به‌خۆم گه‌شبین نیم كه به‌م پێكهاته‌ی حوكمرانیه و به‌م كاره‌كته‌ره شكستخواردوه‌ی ئێستاوه و به‌م هاوكێشه و په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان و بارودۆخی نێوخۆوه و به‌م عه‌قلیه‌تانه‌وه، بۆ راستكردنه‌وه‌ی باری لاری حوكمرانی خۆمان هیچ هه‌نگاوێكی راست بنرێت و هیچ بكرێت.
ئه‌و ره‌فتار هه‌نوكه‌ییه پێویسته بۆ راسته‌رێكردنی سیاسه‌تی كورد چین كه نه‌هێڵن له‌مه زیاتر بگه‌رێینه دواوه؟
*كه تا ئێستا ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن دیاری نیه و خالێكی زۆر سه‌لبی گه‌وره‌یه له سیستمی سیاسی كوردستان و له‌م وه‌زعه كه خه‌تی سوور و به‌رژه‌وه‌ندی باڵا له لایه‌ن بچوكترین پیگه‌ی سیاسیه‌وه پێشێل ده‌كرێت، بواری ئه‌وه‌نادات له‌و باروه‌ره بین كه بتوانین داوای هه‌ماهه‌نگیان لێ بكه‌ین. بۆیه دوو زلهێزه‌كه ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی گه‌وره‌یان له‌سه‌ره له‌م قۆناغه‌دا خه‌تی گه‌رانه‌وه بۆ دوای هه‌ڵبژاردن دانێن و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ سه‌ری هه‌ردوو حه‌مسه‌ره ناوچه‌ییه‌كه توندوتۆڵبكه‌ن و واز له توركیا بهێنن كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له قازانجی كورد نیه پشتی پێ ببه‌ستێت وه‌ك لایه‌نی تا راده‌یه‌ك بێ كاریگه‌ری گشتی جه‌مسه‌رێك و، ته‌نها هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت خۆمان له‌شه‌ری لاده‌ین و رۆژ به‌رێبكرێت بۆ راگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ كوردستان كه ئه‌ركی هه‌نوكه‌یی كورده چی له توانایدا بێت بیكات.
* له سایه‌ی نه‌بونی یه‌كگرتوویی و بونی ناكۆكی هه‌مه‌چه‌شنی نێوخۆیی لایه‌نه‌كانی كوردستان و بۆ بیركردنه‌وه له دابه‌شكردنی ئه‌ركه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه تا ئه‌مرۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌م ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه خۆیان بواردووه، ده‌بێت مامه‌ڵه‌كانما رێكبخه‌ین له‌گه‌ڵ وه‌زعی عیراق و كوردستانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانه‌كانیاندا . به چی رێگایه‌كدا، ئه‌مه‌ش دره‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێگه‌كان روون ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه تا ئه‌و كاته‌د؛ ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ردوو جه‌مسه‌ری ناوچه‌كه كاربكات و په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی ئێران و سعودیا به‌شێوه‌یه‌ك له نێوان خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن كه وه‌زعه‌كه‌ی پاش هه‌ڵبژاردن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بكه‌وێته‌وه؛ كورد گۆره‌پانێكی به‌ده‌سته‌وه بمێنێته‌وه یاری خۆی تێیدا بكات، واته چاوی له هه‌ردوولابێت و هه‌موو هێلكه‌كانی خۆی نه‌خاته سه‌به‌ته‌ی سه‌رجه‌مسه‌رێكه‌وه به ته‌نها، وه‌كو تا ئێستا به سیاسه‌ته زۆر هه‌ڵه و شێواوه‌كانی خۆیان كردویانه.
* له ئاستی عیراق ده‌بێت كورد چاوه‌رێی ئه‌وه بكات كه له پاش هه‌ڵبژاردن سیاسه‌تی زۆرینه و كه‌مینه و به‌هێز به‌رامبه‌ر بێهێز په‌یره‌و ده‌كرێت و له‌م نێوه‌نده‌دا حاڵی كوردستان له‌م حاڵه‌ی ئێستای كه له پاش په‌یوه‌ندیه بینراوه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ سعودیه و ئێران باشتر نابێت، كه سونه و شیعه له‌سه‌ر زۆرێك له بابه‌ته چاره‌نوسسازه‌كان یه‌كیانگیرن، وه‌ك چۆن له‌سه‌ر نه‌وته‌كه‌ی كوردستان و ریفراندۆم و كه‌ركوك و یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ بوون. بۆیه سیاسه‌تی نمونه‌یی كورد له پاش هه‌ڵبژاردنی عیراق به‌م وه‌زع و لاوازیه‌وه په‌یوه‌سته به چاككردنی بارودۆخی نێوخۆییه‌وه زیاتر له‌وه‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی عیراقدا وه‌ستابێت. بۆیه ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌بینرێت له هه‌ڵوێستی ناجۆر و شێواوی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه له به‌غدا و ره‌فتاری هه‌ندێك كۆله‌كه سیاسی سودفه‌ی كورد كه ململانێ نابه‌جێكان به‌رزی كردونه‌ته‌وه، تا ئێستا وه‌ك دوژمن له‌گه‌ڵ یه‌كدا ره‌فتار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هیچ گه‌شبینمان ناكات ئه‌گه‌ر بهێڵرێی له دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌و كاره‌كته‌ره نامۆیانه كه گه‌وره‌ترین خاڵی لاوازی كوردن له به‌غدا دووباره ببنه‌وه.
*پێش هه‌ڵبژاردن دوو رێگا له‌به‌رده‌م كورد خۆی قوتده‌كاته‌وه كه هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ویتر نادروسترن :
1-كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی و به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردن به هه‌موو لایه‌نه‌كان كه ئه‌مه‌ش زۆر قورسه كۆده‌نگی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بكرێت جگه له په‌راوێزبون وه‌ك سونه‌ی دوای 2003 هیچ شتێكی تری به‌رناكه‌وێت؛ چونكه توانای ناوه‌كی كوردستان له رووی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌لایه‌تیه‌وه ریگه نادات كه وه‌كو پێش روخانی سه‌دام له‌و ناوچه‌یه‌ی هه‌مانبوو كاروباری خۆمان به‌رێوه‌به‌رین، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت سه‌ركیشی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كان بێت، ئه‌مه‌ش به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بكه‌وێته‌وه له‌م حاڵه‌ته‌دا.
2- یان ده‌بێت خۆمان بۆ شۆرشێكی چه‌كداری نوێ ئاماده بكه‌ین، ئه‌میش به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك ده‌بێت به پێی ئه‌م حاڵه‌ته سیاسی و جوگارفیایه‌ی تێیداین په‌یره‌و بكرێت:
ا-شه‌ری چه‌كداری هه‌مه‌گیری گشتی كه ئه‌مه له مه‌حاڵه‌كانه له‌به‌ر نه‌بونی ئه‌و وره و متمانه‌یه‌ی میله‌ت له‌پاش ئه‌م وه‌زعه‌ی كه ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ریدا سه‌پاندویه‌تی و ئه‌و گه‌نده‌ڵی و ناعه‌دله‌تی و نادادپه‌روه‌ریه‌ی كه خولقاندونی له لایه‌كه‌وه و نه‌بونی ئه‌گه‌ری پشتگیری ده‌ره‌كیش له لایه‌كی تره‌وه. بۆیه ئه‌م ئه‌گه‌ره زۆر لاوازه مه‌گه‌ر چاوه‌رێ بین ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆری ده‌وێت گۆرانكاری له هاوكێشه‌كاندا رێگه‌ی پێده‌دات، ئه‌گه‌ر بكرێت.
ب- سیاسه‌تی كات كوشتن و فشاری بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری و موخابه‌راتی نهێنی له لایه‌ن كورده‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه فشاری زۆر بخاته سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی عراق، له رێگه‌ی پێكهێنانی كۆمه‌ڵی چه‌كدار له سنوره‌كانی جێگه ناكۆكه‌كان و جێبه‌جێكردنی كرده‌وه‌ی عه‌سكه‌ری چه‌ته‌گه‌ریانه و خوڵقاندنی نا ئارامی و ملنه‌دان به هێزی ناوه‌ندی عیراق، كه ئه‌مه‌ش توانا و ویستی گه‌وره‌ی ده‌وێت.
3- یان بریاری دابران و به‌شداری نه‌كردن له پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردن و سنور تۆكمه‌كردن و گه‌رانه‌وه بۆ خودبه‌رێوه‌به‌ری ولاته‌ریكی به‌هه‌مان شێوه‌ی قۆناغی پێش روخانی سه‌دام، به‌ڵام بێ هیچ جوڵه‌یكی سیاسی و چاوه‌رێی ده‌ستی ده‌ره‌كی و جه‌مسه‌ره‌كان هه‌ڵوێستیان له‌مه‌ر وه‌زعێكی بایكۆت و مانگرتن ئاسای گه‌وره هه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش سه‌ركێشیه و ده‌یان ئه‌گه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
*ئه‌وه‌ی چاوه‌رێ ده‌كرێت؛ وه‌زعی نێوخۆیی و ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی پاڵ به‌وه ده‌نێن كه به‌غداد رووه‌و حوكمێكی ناوه‌ندی توند بروات و ئه‌و دوو چه‌كه واته عه‌سكه‌ری و ئابووری به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، كه ئه‌مه‌ش ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه بۆ قۆناغی پاش داعش له عیراق و ناوچه‌كه و گرنگترین ئامانجی گشتی ناوچه‌یی و جیهانی له‌مه‌دا له‌و روانگه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه شه‌ری تیرۆر به‌وشێوه‌یه‌ی پێشووی له‌م حاڵه‌ته‌دا دروست نابێته‌وه. بۆیه له‌م باره‌وه كورد بواری یاریكردنی كه‌متر ده‌بێت و مانۆری ئه‌وتۆی به‌ده‌سته‌وه نامێنێت و ده‌بێت چاوه‌رێی ده‌ستی ناوه‌ند بكات له‌و دووبواره‌دا، ئه‌مه‌ش عه‌قڵیه‌تێكی عه‌ره‌بی عیراقی له ئارادایه له‌سه‌ر كورد تۆنتری ده‌كاته‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی گۆشه‌گیری ده‌دات و، ئه‌م پلانه‌ش به‌دوور له هۆكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم هه‌ر له‌برینی بودجه و دواتر ئابڵوقه‌ی ئابووری و گوشار خستنه‌سه‌رهه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ناوه‌نده‌وه ده‌ستی پێكردووه . ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه زۆر بریاریتر هه‌ن له‌سه‌ر مێزی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند دانراون بۆ گۆشه‌گیری كورد چاوه‌رێی كاتی دیاریكراوی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنیان ئه‌گه‌ر كورد وه‌ك ئه‌مرۆ گیرۆده و موبته‌لای كێشه نێوخۆیه‌كان و گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی عه‌قڵێكی باڵا له ریزه‌كانی دسه‌ڵاته‌كه‌یدابێت و وا به‌رده‌وام بێت.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه به ئاسانی جێبه‌جیكردنی ئه‌م پیلانه‌ی ناوه‌ند و ده‌وروبه‌ر و زه‌مینه‌سازیه‌ی بۆ كراوه زیاتر بۆ وه‌زعی نێوخۆی كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه له‌وه‌ی نیازی ناوه‌ند چی بووه و بریاره‌كانی ئاماده‌باشی بۆ كراوه، ئه‌مه‌ش له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه هاتووه كه هیچ هه‌نگاوێكی به‌رگری سیاسی و ئابووری و عه‌سكه‌ری له‌هه‌مبه‌ر رێگریكردن له‌م ئاراسته‌یه‌ی ناوه‌ندله لایه‌ن كوردستانه‌وه نه‌نواندووه و به‌ڵكو رێخۆشكه‌ری بۆ كردووه، بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێت و، خه‌ریكی ململانێی حزبی و شه‌خسی و شتی لاوه‌كی خۆخۆری و په‌رشوبڵاوی لایه‌نه‌كانی بووه، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌ده‌سته‌وه ماوه زۆر كه‌مه و بواری نه‌هیشتنی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م بریاره نهێنی و ره‌فتارانه‌ی ناوه‌ند له‌به‌رده‌م ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شكستخواردووه به‌م پێكاهته‌یه‌وه زۆر كه‌مه. بۆیه كورد پێویستی به یاری جوانی ده‌ره‌كیش ده‌كات له ئاست ئه‌وگۆرانكاریه‌ی له ناوچه‌كه و مامه‌ڵه‌ی عیراق له‌گه‌ڵیدا له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌نی ناوچه‌یی و جیهانی ده‌ره‌كیه‌وه فشار زیاتر دروست بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كارتێكی به‌ده‌ست خۆیه‌وه نه‌ماوه، كه‌چی كورد به خۆی گیرۆده‌ی كیشه نێوخۆییه‌كانێتی و هیچ بیرێكی به‌لای ئه‌وه‌دا نه‌چووه. بۆیه بریارگه‌لێكی هه‌مه‌جۆر له‌سه‌ر مێزی ناوه‌ندهی عیراق به نهێنی و ئاشكرا و له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و به ره‌زامه‌ندی ده‌وروبه‌ر هه‌یه و هه‌وڵی ده‌رخستنی ده‌درێت و رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی ئاسان ده‌كرێت و هه‌ماهه‌نگی دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی ناوچه‌كه له گه‌ڵ عیراقدا به هه‌بونی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی یاریكه‌ری گونجاو، جێبه‌جێكردنی ئه‌و بریارانه له ئانوساتی خۆیدا مه‌یسه‌ر ده‌كات. داخه‌كه‌م كوردیش بێ پلان و بێخه‌مه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست