کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاپەرین وەک ئامرازێکی دیکتاتۆری

Tuesday, 06/03/2018, 23:15


ئەگەر بمانەوێت بەشێوەیەکی عەقلانی قسە لەسەر روداوەکانی بەهاری  1991 باشوری کوردستان  بکەین کە پێی دەوترێت ڕاپەرین ، ئەوە روون دەبێتەوە کە ئەو رووداوانە بەرهەمی گۆرانکاری هاوکێشە سیاسیە نێو دەولەتیەکان بوو نەک بەرهەمی شۆرش و هێزە چەکدارەکان بێت.
حکومەتی بەعس دەسەڵاتێکی  عەسکەرتاری بوو. کەبەدڕێژایی هەشت ساڵی شەری ئێران و عێراق ، چۆکی بۆ وڵاتێک دانەدا بوو کەلە رووبەر و دانیشتوانەکەشی سێ هێندەی عێراق بوو، لەکۆتایی شەرەکەشدا ئێران نەیتوانی شارۆچکەیەک یان گوندێکی عێراق داگیربـــکات. لەکۆتایی جەنگی ئێران و عێراق رووداوەکانی ئەنفاڵ و هەلەبجە بەسەر کوردا ڕوویاندا کە کورد هیچ پشتگیریەکی دەرەکی نەبوو، ئۆمید و ئیرادەی گەلی کورد ڵاوازبوو ، بزوتنە شۆرشگێرییە کوردییەکان پوکانەوە. پاش ئەوەی ئەو رووداوە گەوڕانە بەسەر سەدامدا بەئاسانی تێپەرین، سەدام پەڵاماری کــۆیت داو  ئەم رووداوە بوو بەمۆتەکەی تــــا کۆتایی بەژیانی هێنا. لەدرێژکراوەی رووداوە سەرکێشیەکانی سەدام حسێن  لە جەنگی کەنداودا سوپاکەی تێکشکێنراو ، هەر بۆیە تەواوی ئەو سوپایەشی لەنێو خاکی کوردستان بوو پاشەکشەی پێکرد بۆ شەری کەنداو ، خەلک پەلاماری دەزکا داپلوسێنرەکانی بەعسیانداو  و حکومەتی عێراق لەکودستان هەرەسی هێنا. دواتر پاش گۆرانی هاوکێشە سیاسیەکان حکومەتی عێراقی گەرایەوە  کوردستان  و هێزە چەکدارەکان هەلهاتنەوە بۆ شاخ لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا. دواتر نەتەوەیەکگرتووەکان بەهۆی هاوسۆزی بۆ قوربانیەکانی کورد لەئەنفال و هەلەبجە بەبریارێک کورد دەکاتە خاوەن قەوارەیەکی سیاسی دابڕاو لەعێراق ، حکومەتی بەعس پابەندی بریارەکە دەبێت.  کاتێک بەلوژیک لەرووداوەکان دەروانین تێدەگەین کە کورد لەپێگەیەکدا نەبووە  کە بتوانێت بە دوو هەزار پێشمەرگە و چەند کڵاشینکۆفە شرێک و بەو ئیڕادە لاوازەوە حکومەتی بەعس تێک بشکێنێت کە ئێران نەیتوانی تێکی بشکێنێت. 
لەفەرهەنکی شۆرشی چەکداری کوردستانی باشور   هونەر و توانای بەرگری ئەزمون نەکراوە،  هێزە کوردییەکانی باشور بەدرێژایی مێژوو بەرگری ـیان نەکردووە، وەک ئەوەی لەعەفرین بەرخودان و بەرگری دەکرێت،  تەنها شەری پارتیزانیان کردووە، بەمانای هەرکاتێک لەشکر کێشی  هێز روویداوە و  چەکدارێکی زۆر رووی تێکردبێتن پاشەکشەیان کردووە، بەڵام لەهەر شوێنێک هێز کەم بووبێت، زەفەرییان پێبردووە.
لەپاش دروستکردنی  قەوارەیەک لەلایەن ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ کوردی باشور  ، ئەم رووداوانانە ناونرا ڕاپەرین.
دەکرێت ئێستا بپرسن ، ئایا ئەم رووداوانە ڕاپەرین بوو؟  ئایا بۆچی ناونڕا ڕاپەرین ؟ ئایا مەبەست لەم تێکدانی ڕاستیانە چی بوو؟
ئەو رووداوانەی  کەلەم نوسینەدا باسم کردوون هەرگیز ناکرێت ناوی لێ بنرێت ڕاپەرین،  بەلکو وشەی ڕاپەرین بەکارهێنڕا تا  وشەی ڕاپەرین بکەن بەئامڕازی دیکتاتۆری ، دەسەڵاتی خۆیان بەسەر خەلکی ستەم دیدەی کوردستان بسەپێنن... ڕاپەرین ئەو پەیژەیە بوو کە هەردوو بنەماڵە پێیدا سەرکەوتن بۆ گڕتنە دەستی دەسەڵات . ئەم دووحیزبە لەژێر  وشەی ڕاپەرین هەندێک رۆلیان بەخەلک و بەشێکیش گەورەیان بە خۆیان بەخشی لە ئازادکردنی کوردستان و خۆیانکرد بە خاوەنی گەلی کورد... هەر پاش ئازادبوونی کوردستان لەلایەن ئەمەریکا و نەتەوە یەککرتووەکانەوە  پارتی و یەکێتی هەلبژاردنێکی پر تەزوریریان ئەنجامدا بۆ رازیکردنی وڵاتانی دەروەو و حیزبەکانی ناوخۆی هەرێم...  ئیتر لێڕەوە ئەزموونی تاڵانی و ئیرهابی هەرێمی کوردستان دروستبوو، لێڕەوە شەری ناوخۆ  و فرۆشتنی ولات بوو بەئەزمون، خیانەت و جاشایەتی بوو بەنیشتیمان پەروەری... بۆیە دەبێت یادی ڕاپەرین تێکبشکێنین کە ئامرازێکبوو بۆ دروستکردنی دیکتاتۆر لەکوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە