هونەری جەنگ کردن ژەنەراڵ سونزی تسو
Saturday, 03/03/2018, 21:23
هونەری جەنگ کردن ژەنەراڵ سونزی تسو
کتێبی هونەری جەنگ ٥٠٠ ساڵ پێش مەسیح لە لایەن ژەنەراڵێکی چینی بە ناوی (سونزی تسو)ەوە نوسراوە، ۆنترین و ناسراوترین کتێبە لە جیهاندا لەسەر جەنگ و ئامادەکاریەکان و ستراتیژی جەنگ.
بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە بە کوردی کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
http://www.kurdistanpost.info/kitebxane/Huneri_Ceng.pdfبە ١٣ خاڵ چۆنێتی جەنگ، پێناسەی جەنگکردنی دەستنیشان کردوە، ئەم کتێبە تا ڕۆژی ئەمرۆ سودی لێ وەردەگیرێت بۆ جەگ و دانانی ستراتیژی جەنگ.
سونزی بە 5 خاڵ باس لەوە دەکات چۆن بتوانیت بزانیت کام لایەن ، جەنگەکە دەباتەوە پێش ئەوەی جەنگ دەست پێبکات. ( تێچوونی جەنگ ، ناردنی چەک و خواردن، شوێنی جەنگ، بەکار هێنانی ئاگر و کەڵکوەرگرتن جاسوس بۆ وەرگرتنی زانیاریی).
بڕیاردان، ئەو پێنج خالەی کە دەبنە کلیلی بردنەوەی جەنگ بە هۆی ئەم خاڵانەی خوارەوە کە برینتین لە 13 بەشی گرنگ لە بواری مەیدان، سەرۆکایەتی، شێواز.
1- مەبەست لەم جەنگە دەتەوێت چی بەدەست بهێنیت.
2- مەیدانی جەنگ.
3- ئامادەکاری بۆ هێرش.
4- شوێنە ستراتیژییەکان.
5- سودی ستراتیژی.
6- خاڵە لاوازەکان و خاڵە بەهێزەکان.
7- رووبەڕوبونەوەی چەکدارەکان.
8- خۆگونجاندن بە نۆ خاڵەکەی (پینگ).
9- بەکارێنانی سوپا.
10- دیاری کردی مەیدانی جەنگ.
11- نۆ جۆرەکەی مەیدانی جەنگ.
12- هێرش بکە بە ئاگرەوە.
13- جاسوس بەکار بهێنە.
لەم کورتەیەی ئەم کتێبە بۆمان دەردەکەوێت بۆ لە باشور هەمیشە دۆڕاوین و لە ڕۆژئاوا سەرکەوتن لەسەر سەرکەوتن تۆمار دەکرێت..یەکێک لە خاڵە گرنگەکان ئەوەیە کە ئێمە لە باشور خاوەنی سەرکردەی لێهاتوو نین، نە لە بواری سەربازیی و لە بواری سیاسیدا..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست