کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازادکردنی عێراق و تێوری موئامەرە.

Friday, 02/03/2018, 1:01


عێراق لەژێر دەستی دەسەلاتێکی داپلۆسێنەر و تێروریست و مجرمی  دیکتاتۆردایە، کە  دەسەڵاتی سەدام حسێنە. ئەم دەسەڵاتە مەترسیە بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و  ئیسرائیل . سەدام حسێن هەمیشە یاری بەهەستی عروبە دەکرد و لەخەونی هەلگیرسانی شەری گەورەدا بوو... سەدام حسێن بەجۆرێک شاراوە دەستی تێکەڵکردبوو لەگەڵ گروپە تێروریستیەکەی قاعیدە. سەدام حسێن لەشەری ئێران و عێراق کە ماوەی هەشت سالی خایاند هیچ وانەیەکی لەشەر و کوشتار وەرنەگرتبوو، هەمیشە وەک پلنگێکی بریندار لەخەونی پەڵاماردانی وڵاتانی تر بوو،  تا لەسالی 1991 پەڵاماری وڵاتی کۆیتی داو تەواوی ئەو وڵاتەی خاپوور کرد. ئەم پەڵامارە بوو بەهۆی هەلگیرسانی شەری کەنداو کە سوپای عێراق تێدا شکستی هێنا، ئەم سەرکێشیەی سەدام بوو بەهۆی نەهامەتی و باردۆخێکی نالەبار بۆ عێراق، بەشێکی وڵاتەکەی لەژێر دەستی سەندرایەوە، کە هەرێمی کوردستان بوو، گەمارۆی ئابوری خرایە سەر عێراق، ئەم گەمارۆ ئابوریە بوو بە هۆی تێکشکاندنی کەسایەتی و عزەتی تاکی عێراقی.
لە  درێژکراوەی تۆلەی رووداوەکانی 11ـی سێپتەمبەر 2001 ، بەهاری سالی 2003 ئەمەریکا کەوتە سەر کەڵکەلەی ئەو بیرۆکەیەی کە پێویستە رژێمی سەدام لەناو ببرێت. لە 19ـی مارچ 2003 شەر دەستی پێکرد، سوپای ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی سوپای عێـــراقیان بە ماوەی 23 رۆژ تێکشکاند،  بەغدادی پایتەختی عێراق کەوتە ژێر هەژموونی ئەمەریکا.
لەپاش تێکشکاندنی حوکمی سەدام حسێن گەلی عێراق چاوەرێی دروستبوونی دەولەتانی هاوشێوەی (ئیمارات ، کۆیت ، سعودیە) بوون کە تێدا خەلک بە خۆشگوزەرانی بژێن. بەهۆی داخراوی کۆمەلگای عێراق لەسەردەمی سەدام  بەرووی میدیای جیهانیدا لەگەل کرانەوە و ئازاد بووندا ، خەلکی عێراق توشی سەر لێشێوان بوونەوە،لەم وێستگەیەشدا رەوتە ئیسلامییەکان کەوتنە پیسکردنی ناوی ئەمریکا  لەعێراقدا، بە کافر و داگیر کەر  ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لەقەڵەمدا ،کەنالی جزیرە لەو کەین و بەینەدا رۆلێکی گەورەی بینی، کەئەمەش بووە هۆی سەرەتای کاوڵکاری لەعێراقی نوێدا.
ئەمەریکا لەیەکەم هەنگاویدا هەوڵیدا دیموکراتی بکاتە بنەما لەعێراقدا. لێروەوە لەگەڵ دروستکردنی سیستەمێکی دیموکراسی ، هەموو وڵاتە
دیکتاتۆرەکان و وڵاتانی دڕاوسێ کەوتنە دژایەتیکردنی ئەم دیموکراتیە کە رەنگ ببێتە مەترسی بۆ وڵاتانی ئەوان. ئێران ویستێکی گەورەی هەبوو لەتێکشکاندن و ناشرینکردنی پرۆژەکەی ئەمەریکا لەعێراق، بۆ ئەوەی بە وڵاتەکەی خوی پیشانبدات کە ئەمەریکا دوژمنێکی ئەزەلیە، رژێمی سوریا بەشێوەیەکی کرداری کەوتە دژایەتیکردنی  ئەم مۆدێل نوێیەی حکومداری لەعێراق. رژێمی سوریا بەشێوەی کرداری و کەنالی جەزیرە بەشێوەی راگەیاندن و ئێرانیش وەک خاوەن بیرۆکەکە لەرێگەی تیرۆر  تۆقاندنەوە ، توانیان شکست بەو مودێلە حوکمرانیە بهێنن، کە خواستی خەلک و ئەمەریکا بوو. لەگەڵ دەستپێکردنی تەقاندنەوە و تیرۆر گەندەلی و ناعەدالەتی گەورە لەعێراق دروستبوو، کەئەمەش هاوسۆزی خەلکی زیاتر راکێشا و خەلکی خستە ئەو خەیاڵەی دروسکردنی دەولەتی ئیسلامی و خەڵافەت دەتوانێت کۆتایی بەم ناعەدالەتیە بهێنێت. ئەمەش وایکرد خەلکی زیاتر روو بکەنە نێو رێکخستنەکانی ئەو گروپە ئیسڵامییە تیرۆریستانەی کەلەعێراق تەقینەوە و تیرۆرییان ئەنجامدەدا.
لەکۆتای سالی 2011 دا هێزەکانی ئەمەریکا لەعێراق پاشەکشەیانکرد، دەرگای بۆ گۆرانکاری گەورەی سەربازی کردەوە لەعێراقدا.  لە کاتێکدا گروپە تیرۆریستە جیهادییەکان تەواوی کۆمەلگای عێراقیان چنیبوو، لەیەکەم چالاکیدا بەیارمەتی خەلکی عەشەیار  لە ئەنبار دەستیان گڕت بەسەر شارەکەدا، دواتر شارۆچکەی فەلوجەشیان خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە. حکومەتی عێراق بە هێزی ئالتونی هێرشی کردە سەریان و تێکی شکاندن، تیرۆریستەکان پاشەکشەیان کردە نێو سوریا. لەپاش بەهێز بوونی گروپە تیرۆریستەکان گەرانەوە ئەنبار و پەلاماری موسل دراو، داگیریانکرد.
دواتر بەیارمەتی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانی دژی داعش، تیرۆریستەکان تێکشێنران. راستی رووداوەکا بەمشێوەیە بوو، وەلی ئەفسوس تەنانەت خەلک  رۆشنبیر و شیکەرەوە سیاسیەکانی وڵاتی ئێمە کەوتونەتە ژێر شیکاری بازاری بۆ رووداوە سیاسیەکان، بەجۆرێک راستی و دروستی ڕووداوەکان لەیەک جوداناکرێتەوە.
یەکێک لەو هۆکاڕانەی کە عێراقی نوێ تێکشکاند "تێوری موئامەرە" بوو، کە بەهۆیەوە گروپە تیرۆریستەکان تەنانەت ئەو تەقینەوانەی ئەنجامیان دەدا و سەربازی ئەمریکی تێدا دەکوژرا،دەیانخستە ئەستۆی ئەمەریکا . چەندین بیرو بۆچونی نارەوا و دەربارەی ئەوروپا و ئەمەریکا لەنێو خەلکدا بڵاوە پێکرا، کەدەزگا جاسوسیەکانی گروپە تیرۆریستەکان لەنێو خەلکدا بڵاوەیان پێدەکرد. هەر لەداوای دروستبوونی داعش کاریگەری ئەم تێورە لەنێو خەلکی کوردستانیش درێژبووەتەوە، کە رەنگە دەرئەنجامی خراپ دروستبکات بۆ ئەم میڵلەتەی ئێمەش. شیواندنی راستیەکان هەمیشە کاری دەزگا سیخوریەکانی تیرۆریستانە. ئەرکی رۆشنیرە کە تێگەیشتنی سیاسی بۆ خەلک دروستبکات، نەوەک ڕێگە بدرێت دەزگا سیخوریەکانی تیرۆریستان لەنێو خەلکدا تێگەیشتنی شێوێنڕاو دروستبکات، کەئەمەش دەبێت هۆی دروستکردنی چارەنوسێکی ڕەش بۆ میڵلەت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە