بەهۆی لێدانی خەستی پاڤێلەوە عیماد ئەحمەد لە جێگادا دەکەوێت
Thursday, 01/03/2018, 21:16
لە کاتێکدا کوردانی باکور و رۆژئاوا بەرەو رووی گەورەترین داگیرکەری کوردستان(تورکیا) وەستاونەتەوە، لە پێناو کڕینەوەی کەرامەت و سەروەری بۆ کورد دەجەنگن، ئەوەی، کە دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور بە کوردیان نەهێشتووە، ئەوەتا لەو کاتەدا دزەکانی باشوور، مافیا و بەدڕەوشتەکانی بنەماڵە و پەرلەمەنتارە بێشەرمەکان خەریکی پلانی دزی و دەستکەوتیی زیاتری خۆیانن، خەمی ئەو خەڵکە برسیی و بێ موچە و بێپارانەیان نییە، کە زیاتر بۆ ساڵێک دەچێت موچەی تەواوەتیی نادەن و خەڵکیان رەزیل و سەرشۆڕکردووە.
لەگەرمەی ئەم هەموو رووداوانەدا وا چەتەکان کەوتوونەتە گیانی یەکتر. لە هەواڵێکدا لەلایەن کەسێکی نزیکی بنەماڵەی تالەبانی بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە ماوەیەک لەمەوپێش، پاڤێلی کوری جەلال تالەبانی، بە سەختی لە عیماد ئەحمەدی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی داوە، بەشێوەیەک لەناو جێگادا خستوویەتی، سەرچاوەکە دەڵێت هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، ئەو کاتەی عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆکوەزیران بوو، بە سپۆنسەری جەلال تالەبانی بڕێک پارەی زۆری لە بودجەی هەرێم دزی، دوای نەخۆشکەوتنی تالەبانی، عیماد دەستی بەسەر ئەو پارەیەدا گرت. سەرچاوەکە دەڵێت هەرچەندە چەند جارێک هێرۆ داوای لێکردۆتەوە ، بەڵام عیماد هەموو جارێک بە بیانوویەک خۆی لێدزیوەتەوە، ئەو بڕە پارەیەش بریتییە لە (130) ملیۆن دۆلار! بۆ ئەمە لەم کاتەشدا؟
سەرچاوەکە وەلام دەداتەوە و دەڵێت لەبەر ئەوەی زۆربەی سەرچاوەی دزیی و تاڵانیی ئەم چەتانە کەمبوونەتەوە بۆیە لە عیمادیان هەڵپێچا، تا ئەو پارەیە بگەڕێنێتەوە، تا دواجار پاڤێل دەچێتە سەری زۆر بە خراپی دارکاریی دەکات.
شایانی باسە چونکە عیماد لە هەمانکاتدا سەر بە ئیتیلاعاتە و قونسوڵی ئێرانیش لەو مەسەلەیە ئاگادارکراوەتەوە. هەرچەندە سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا، کە لەپاڵ ئەم هەموو دزییەدا عیماد ئەحمەد ژمارەیەکی زۆر لە زەویی و خانووی داگیرکردووە، لەوانە چەند خانوویەک لە گەڕەکی عەقاری، پشت و پێشی مالەکەی خۆی چەند خانوویەکی دیکەی داگیرکردووە بۆ پاسەوان و حیمایەکانی . کوڕەکەشی ئیستا لە پەیمانگەی کۆمپیتەر دەخوێنێت، بەسەیارەی جامڕەشی (BMW) هاتوچۆ دەکات، کە خۆی بۆ خوێندکارەکانی باسکردووە بە 17 دەفتەر دۆلار باوکی بۆی کڕیوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست