کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


پڕ له‌ گوومان

Thursday, 01/03/2018, 18:50


مێژووه‌كه‌ی هێنده‌ دوور نیه‌ تاكوو بیرمان چووبێته‌وه‌،كاتێك ده‌بابه‌كانی (٣١)ی ئابیان هێنایه‌ سه‌ر حه‌ره‌می بێ حه‌ره‌می ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ دزو تاڵانچیه‌!؟
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر  وه‌ك (ناوه‌ندی چاك) داوامان له‌ ملپانه‌كانی دیوه‌خانه‌كه‌ی عه‌دنای موفتی كرد كه‌ مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هید و ئه‌نفال زیاد بكه‌ن،كه‌چی ڕێك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌،دوای پشووی هاوینه‌ له‌یه‌كه‌م دانیشتنیاندا مووچه‌ شه‌رمه‌زاریه‌كی خۆاین زیاد كرد.
هه‌ر چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سوپای توركیا ئه‌و سوپایه‌ی كه‌ تائێستاش ته‌نیا هه‌ژده‌ باره‌گای له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان ماوه‌، له‌ هێرشێك بۆسه‌ر هه‌رێم به‌بیانووی بونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ تانزیك هه‌ولێر هات، ئه‌وسا ئه‌م دیواه‌خانه‌ی ته‌رسه‌لان بایز سه‌رقاڵی پڕۆژه‌ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی كێشانی جگه‌ره‌ بوو له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان.
هه‌ر بۆ هه‌مان بۆنه‌ش سه‌رۆكی سه‌ر هه‌ڵگرتوو ڕایگه‌یاند..
گه‌ر سوپای توركیای زیاتر بێته‌ پێشه‌وه‌ ئه‌وه‌ جه‌نابی وه‌ك پێشمه‌رگه‌ تاقم و تفه‌نگه‌ی ده‌به‌ستێ و تا شه‌هید بوون یان گه‌ڕانه‌وه‌ سوپای داگیر كه‌ر ناگه‌ڕێته‌وه‌.
ئه‌م سه‌رۆكه‌ی پێشوومان كه‌ گوایه‌ هه‌موو جیهان له‌م بێده‌نگه‌یه‌ تۆقیوه‌  پێش ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ٢٠١٧ ش هه‌ر هه‌مان شتی ووت، ته‌نانه‌ت ده‌لێن ته‌له‌فۆنی بۆ وه‌ستا ڕه‌سوڵ كردووه‌، ووتویه‌تی خۆشم دێم بۆ شه‌ڕ!؟
له‌  بینا پڕ گوومانه‌ی كه‌ جگه‌ له‌ به‌یاسایی كردنی دزوی و تاڵانی حیزبه‌كان هیچ سودێكی بۆ خه‌ڵك نیه‌، به‌ ئاشكرا ڕه‌گریان كردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌وسای
ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دكتۆر یوسف ده‌ستی بۆ كورسیه‌كه‌ی سه‌رۆك بردبوو، ئه‌ی گه‌ر خوانه‌كات ده‌ستی بۆ شوێنێكی تری بردبا ده‌باوایه‌ چییان كردبایه‌.
په‌رله‌مان وه‌ك شه‌رعی ترین دام و ده‌زگای ده‌سه‌ڵات داخرا!
حیزبه‌كانی تر جگه‌ له‌ پرته‌و بۆڵه‌ هیچیان نه‌ووت، ته‌نانه‌ت خودی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به‌رامه‌به‌ به‌م هه‌موو سوكایه‌تی و بێڕزیه‌،نه‌یانتوانی ١٠ كه‌س بهێننه‌ سه‌ر شه‌قام.
به‌ڵام له‌ به‌سره‌ كۆمه‌ڵێك دۆستی كورد له‌ گردبوونه‌یه‌كدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتیان شه‌رمه‌زار كرد.
ڕۆژ هات و چوو ئه‌م دیوه‌خانه‌ كرایه‌وه‌..به‌هه‌ر پێنج حیزبه‌كه‌وه‌..كه‌چی له‌ ڕۆژی واز هێنانی سه‌رۆكدا سه‌دان زیره‌ڤانی و هێزی چه‌كداریان كرده‌ سه‌ر حه‌ره‌میان.
دیسان ئه‌م رووداوه‌ش وه‌ك سه‌دانی تر دیزه‌ به‌ ده‌رخۆنه‌ كراو له‌بیركرا.
ئێستا جارێكی تر دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینان، جارێكی تر ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ ڕووی دزێوی خۆیان نیشنانی ده‌نگده‌رانیان دایه‌وه‌، شه‌ڕێ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ له‌سه‌ر جیاوازی مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه‌ ئه‌وان پێیان یێژن پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ،كه‌ (٣٠٠) هه‌زار دیناره‌و مووچه‌ی خانه‌نشینی خۆشیان واته‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان (٤) ملیۆنی  هینه‌.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ بوترێ هه‌رچه‌نده‌ دووباره‌یه‌..
كێ ده‌نگی به‌م گه‌نده‌ڵكارانه‌ داوه‌،هه‌ر خودی ئه‌م خه‌ڵكه‌یه‌ كه‌ بیست و حه‌وت ساڵه‌ ئه‌م حیزبابه‌ هه‌ر ڕۆژه‌ به‌ڕه‌نگ و قه‌باره‌ی جیاو حیزبی جیاو سێبه‌ری هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌یان خه‌ڵه‌تێنن و ئه‌م خه‌ڵكه‌ش نایانسان، جارێكی تر ده‌نگیان ه‌ ده‌ده‌ن و چوار ساڵ كۆیلایه‌تی خۆیان تازه‌ده‌كه‌نه‌وه‌.
په‌رله‌مان و ئه‌ندامه‌كانیان ده‌بێ بخرێنه‌‌  زبڵدانی مێژووه‌..
چارسه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌م حیزبانه‌یه‌ كه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ ژماره‌یان زیاد ده‌كات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە