ئەگەر پارلەمانتارتان بینی
Wednesday, 28/02/2018, 21:41
لە درامای مەم و زین دا، میر دوای مەرگی مەمی ئالان و خاتوو زین، ئینجا بۆی دەردەكەوێ كە بەكر مەرگەوەڕ دەستی لەم مەرگەدا هەیە و بەیەكنەگەیشتنی ئەوان پەیوەندی بە درۆ و بوختانەكانی بەكر مەرگەوەڕەوە هەبووە، میر، ئەژنۆی دەشكێ و لەتاو ئەو كارەساتە بەلادا دەكەوێ و هاوار دەكا: "نەیەڵن بەكۆ دەربازی بێت، كۆچە و كۆڵانی قەڵا بگرن نەیەڵن دەربازی بێت".
ئەمە ڕێك بۆ پارلەمانتاران و بەرپرسانی وڵات دەبێت و با نەیەڵین دەربازیان بێت.
میدیای ئەهلی>
بەناوی ئازادیەوە مەیەڵن ئەم مەخلوقانە بێنە سەر شاشە و مزایەدەمان بەسەردا بكەن.
سایت و بەیجەكان>
نوسین و بەهانەی بێتامی ئەم مەخلوقانە بڵاو مەكەنەوە.
كۆنگرەی نەتەوەیی و پانێڵسازەكانی تر>
واز لەم مرۆڤە ناشرینانە بێنن ئەمانە نەتەوەیان تێكداوە.
خۆپیشاندەرانی ئازیز>
پارلەمانتاران مەهێننە پێشەوە ئەمانە نیەتی تریان هەیە و دەیانەوێت خۆیان پاك بكەنەوە.
مەیەڵن ئەمانە بچن بۆ عەفرین و كوبانی، ئەمانە خاكی ئەوانیش ناشرین دەكەن.
مەیەڵن ڕێكخراوە بێئیشەكان بیانهێننە پشتی مێز و بەشداری پانێڵەكان بكەن.
لە بۆنەكاندا ئەگەر سڵاویان كرد مەڵێن سەرچاو، با چاویەشە بگرن.
كە هاتن بۆ پرسەكانتان پێیان بڵێن ئێوە پێش مردوەكەی ئێمە مردوون.
هەر پارلەمانتار و بەرپرسێكت بینی بڵێ هیوادارم موچە و خانەنشینیەكەت بدەی بە دەرمان.
كۆچە و كۆڵانیان لێبگرن نەیەڵن دەرچن، لە سەربانەوە توێكڵە مۆزیان بۆ هەڵدەن بەڵكو هەڵخلیسكێن.
گوێیان لێ مەگرن هەریەك ئەوی تر تاوانبار دەكات، هەموو تاوانبارن.
هەر ئەم خولەش نا، ئەوانەی پێشو، ئەوانەی بەغدا دابەستەترن.
تیۆری شۆڕشگێڕانە كۆتایی هات و سەردەمی كردەی شۆڕشگێڕانەیە.
لە كەلتوری كوردیدا ئەوەی خراپە بكات سەگی تێبەردەدەن. وەرن سەگ لە پارلەمانتار و بەرپرسان بەردەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست