کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


له‌ نێوان شه‌رمه‌زاریی و شانازیدا

Monday, 26/02/2018, 18:45


له‌سه‌ر پێناسه‌كه‌ی نوسراوه‌ (پێشمه‌رگه‌)،چه‌كداری حیزبێكه‌،یان سه‌ر به‌هێزه‌كانی (٧٠)یه‌ یان (٨٠)،جارێ (٩٠) دروست نه‌بووه‌؟
پێناسه‌ شتێكه‌و پێناس شتێكی تر..
چه‌كداری حیزبێكه‌ و پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌یه‌ك، یاخود چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك!؟
پاسه‌وانی دزێكه‌،به‌جێ ئه‌وه‌ی پاسه‌وانی نیشتیمان بێت!؟
نیشتیمان بێ پاسه‌وانه‌ كه‌چی تاڵانچیه‌كانی نیشتیمان ماڵه‌كانیان ، باره‌گاكانیان پڕن له‌ پاسه‌وان، ده‌رگه‌وان.
له‌هه‌مووشی شۆك تر..
سبه‌ی خه‌ڵكانێك دێن داوای دادگایی دزه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ پێشی هه‌ر كه‌سێك ئه‌و پاسه‌وانانه‌ رزگار ده‌كه‌ن، كه‌چی هه‌مان پاسه‌وان به‌كار ده‌هێنن بۆ سه‌ركوتی ده‌نگه‌ ناڕازیی و حه‌ق بێژه‌كان.
دره‌نگ یان زوو ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ ده‌بێت بگۆڕێت.
ئه‌م چیرۆكه‌ وه‌ك خۆی\
به‌یانیه‌كی زوو نزیك میوانخانه‌یه‌كی دزێك له‌م شاره‌ چاوه‌ڕێیی تاكسیم ده‌كرد،
به‌یانی باشم له‌ پاسه‌وانه‌كه‌ كرد،ووتم چه‌ند ناخۆشه‌ به‌م به‌یانیه‌ زووه‌ پاسه‌وان بیت،
پاسه‌وانه‌كه‌ هیلاك و خه‌واڵوو دیار بوو..
تاكسی دیار نه‌بوو، منیش درێژه‌م دا به‌ قسه‌كانم و پاسه‌وانه‌كه‌ نزیكتر بۆوه‌ لێم.
پێم ووت كاتی خۆی ناخۆشترین شت لام (حه‌ره‌سیات) بوو، واته‌ ئێشكر گری، هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ به‌خواستی خۆمان و به‌ حیساب بۆ به‌رگری كردن له‌ خاك و نیشتیمان له‌ چیایه‌ بوون و چه‌ككمان له‌شان بوو..
پاسه‌وانه‌كه‌ ووتی..
ڕاسته‌ زۆر ناخۆشه‌ حه‌ره‌سیات، منیش رقم لێیه‌تی به‌ڵام چی بكه‌م ئه‌مه‌ واجیبه‌.
ووتم ڕاسته‌ واجیبه‌، به‌ڵام تۆ ده‌زانی ئێستا پاسه‌وانی كێیت؟
ووتی به‌ڵێ..
ووتم تۆ پاسه‌وانی دزێكی..چه‌ند ئه‌ستمه‌ پاسه‌وان دز بیت، خۆت ڕه‌نگه‌ زۆر له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری دزیه‌كانی بیت..
ووتی به‌ڵێ ئه‌وه‌ ده‌زانم، به‌ڵام قوتی ژیان وای لێكردووم، گه‌ر ئه‌وه‌نه‌كه‌م چیبكه‌م
تائه‌و قسه‌باسانه‌مان كرد، تاكسیه‌ك ده‌ركه‌وت،به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ ووتم..
ئه‌م قسانه‌ باس مه‌كه‌ هه‌ر به‌ینی خۆمان بێت..
ئه‌ویش ووتی خۆتۆ له‌ ته‌لفزینیش ئه‌وقسانه‌ ده‌كه‌یت..
تاكسیه‌كه‌ هات و ماڵااواییم له‌ پاسه‌وانه‌ك خواست.
هه‌ر كاتێك ئه‌م پاسه‌وانه‌و سه‌دانی تر ده‌بینم له‌به‌ر ده‌رگای دزێك، میوانخانه‌یك، باخێك، نه‌فره‌ت له‌دزو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌كه‌م كه‌ ئاوا به‌به‌رنامه‌ كه‌رامه‌تی تاكی كوردی تێك شكاندووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە