کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


گه‌ر چوارساڵ كۆیلایه‌تیتان تازه‌ كرده‌وه‌ پیرۆزتان بێت ئه‌مجاره‌ش؟

Friday, 23/02/2018, 10:59


گه‌ر ده‌ڵێم ده‌نگیان پێ مه‌ده‌ن مانای ئه‌وه‌ نیه‌، من خوازیاری مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بم، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه‌، چوو‌نه‌ ناو ئه‌م پرۆسه‌ قێزوونه‌ی چوار ساڵ جارێك جا چ له‌ به‌غدا بێت یان هه‌ولێر هه‌ر یه‌ك شته‌..
زۆرجار براده‌رانی گۆڕان له‌وه‌ نیگه‌ران ده‌بن، هه‌ندێكیان تۆمه‌ت و بوختانیش هه‌ڵده‌به‌ستن، من وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ ناده‌مه‌وه‌..
ته‌نیا پێتان ده‌ڵێم، خه‌ڵكی كوردستان نیوملیۆن ده‌نگی به‌ ئێوه‌دا چوار ساڵی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و چوار سالیش به‌ كنگه‌ خشكێ ناو ده‌سه‌ڵات و ده‌ركردن و قبوڵ كردنی سه‌دان سوكایه‌تی له‌لایه‌ن یه‌كێیه‌تی و پارتی، چ ده‌ست كه‌وتێكتان به‌ده‌ست هێنان ، نه‌ك بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌ ڵكوو بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌ی خۆشتان، بێگوومان هیچ.
كه‌واته‌ كورتو كرمانجی چونه‌ ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ،درێژكردنه‌وه‌ ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌.
گه‌ر به‌هانه‌تان ئه‌وه‌یه‌ ده‌نگه‌كانتان  ده‌به‌ن یاخود كارته‌كانی ئێوه‌ به‌كار ده‌هێنن، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌، به‌شداری بكه‌ن یان نه‌كه‌ن ئه‌وان سدوقه‌كانیان پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌..
له‌ توركیاو ئێرانه‌وه‌ بۆیان دێت به‌ پڕ كراوه‌یه‌یی و به‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ خۆیان ده‌یانه‌وێت.
گریمان چوون و به‌شداریتان كرد..
كوا ده‌ست كه‌وت جگه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی كۆمه‌ڵێك ئه‌ندام په‌رله‌مان و دواتر خانه‌نشین كردنیان بۆ هه‌تاهه‌تایه‌..
كه‌مێك هۆشتان بێنه‌وه‌ به‌ر خۆتان په‌رله‌مان داخستنه‌كه‌تان بیر چوو..
رێگه‌گرتن له‌ دكتۆر یوسفتان بیر چوو؟؟
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هی ئه‌وه‌ نیه‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌رم بكه‌ن.
باشترین چاره‌سه‌ر بایكۆت و به‌شداری نه‌كردنه‌ ڕێگه‌ گرتنه‌ له‌ هێنانی سندوقی ده‌نگدانیش،گه‌ر قسه‌یه‌كتان ماوه‌ ده‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و له‌سه‌ر شه‌قام بكرێت، نه‌ك هۆڵی زه‌ردری په‌رله‌مان.
پاشان  ئێوه‌ش وه‌ك ده‌سه‌ڵات ئه‌و حه‌قه‌ له‌ خه‌ڵك ده‌ستێننه‌وه‌ كه‌ ده‌نگ بدا یاخود نا،
هه‌ركه‌سێك ده‌نگی نه‌دا خاین و خۆ فرۆش و پیاوی ده‌سه‌ڵات نیه‌، ئه‌وه‌ ئێوه‌ن هێشتا له‌ ده‌سه‌ڵاته‌ ڕووزه‌رده‌ خۆجێیه‌كه‌ن،ئه‌وه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ئێوه‌ن له‌ دیوه‌خانه‌كه‌ی جه‌عفه‌ر ئیمنكی و بێگه‌ر تاڵه‌بانین، ده‌بوایه‌ تانه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی دكتۆر یوسف هیچ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكتان نه‌چووبایه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر..
ئه‌وه‌ پارێزگاری ئێوه‌یه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌ڵكی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كات هه‌ركه‌سێك نه‌چێت بۆ بایۆمه‌تریه‌كه‌ پسوڵه‌ی خوراكی ناده‌نه‌وه‌.
سه‌د باره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌..
ده‌نگدان جگه‌ له‌تازه‌كردنه‌وه‌ی  چوار ساڵ كۆیلایه‌تی هیچی تر نیه‌!؟
گه‌ر له‌ چاره‌سه‌ریش ده‌پرسن ته‌نیا هوشیاری خه‌ڵك و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌رامه‌ت بۆ تاك كه‌چیتر بێ مووچه‌یی و كاره‌بایی و قبووڵ نه‌كه‌ن.
به‌جێی ئه‌وه‌ی په‌لامارمان بده‌ن و تۆمه‌تمان بۆ هه‌ڵ ببه‌ستن، سه‌رێك هه‌ڵبڕن بزانن و به‌رپرسه‌كانان هه‌مان سه‌رانی یه‌كێیه‌تی نین  ئه‌وان گه‌ر بیانتوانیبایه‌ گۆڕنكاریان له‌ناو حیزبه‌كه‌ی خۆیان ده‌كرد.
له‌گه‌ڵ رێزی زۆرم بپ گۆڕانخوازه‌ ڕاسته‌قینه‌كان كه‌ ئه‌وانیش بوونه‌ته‌ قوربانی ئه‌م كۆنه‌ یه‌كێیه‌تی و هه‌لپه‌رستانه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە