کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا ڕۆڵی دادگا لە کوردستان بەرەو بێ دەسەڵاتی یەکجارەکی ناچێت!؟

Thursday, 22/02/2018, 23:10


لای ھەموان ئاشکرایە بەدرێژای حوکمی بیست و شەش ساڵەیحیزبی کوردی،  حوکمڕانی حیزبەکان بەتایبەت ھەردوو حیزبیدەسەلاتدار (یەکێتی و پارتی) بەتەواوی دژ بە پرەنسیپەکانییاساسەروەری و شکۆدانان بوە بۆ دادگاکانی کوردستان. 
سەرەڕای ئەوەی دەسەلاتی یەکێتی و پارتی نفوزیان ھەبوە بەسەردادگاکانی کوردستانەوە ئەوا ڕێژەیەکی بەرچاو لە کادیر و ئەندامە نەخوێنەوارەکانیشیان خزاندۆتە ناو کایەکان و فەرمانگەکانی دادەەرییەوە و، بە سەدان کەسیشیان بەشەھادەی قبوڵ خاسی یاسا لە دامەزراوە گرنگەکانی دادوەریداناوە.      
ھەموو ئەو دەستخستنە ناو دادگاکان و بڕیارەکانی دادگاکان لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە وای کردووە ڕۆژ بە دوای ڕۆژ تاوان و تاوانکاریی لە کۆمەڵگاکەمان پەرە بسەنێت، بە جۆرێک لەحاڵەتەوە نەک ھەر بووەتە دیاردە بگرە وەختە دەشبێتە باو!  
بۆ نمونە گەر پێوەرێک وەربگرین بۆ سەلماندنی بۆچوونەکانی ناو ئەم بابەتەمان ئەوا دەبێت بە ڕێژەوە باسەکە دەوڵەمەندتر بکەین. 
ئەگەر تەماشای ڕێژەی تاوان و کوشتن و لە یاسادەرچون بکەین لەپارێزگایەکی وەکو ھەڵەبجەی شەھید دا، ئەوا نەک ھەر تاوان و سەرپێچییە یاساییەکان بەڕێژەیەکی زۆر زیادی کردوە و ھەزارانئۆتۆمبێل و ماتۆڕی بێ مۆڵەت و بێ ڕەقەم ھێنراونەتە ناو پارێزگاکەوە و ڕۆژانە دەیان تاوان و سەرپێچی یاسایی ئەنجامدەدەن، بگرە دەیان لاومان دوچاری حەبی مادە ھۆشبەرەکان و خواردنەوە کحولیەکان لە دەرەوەی ڕێنماییە یاساییەکان بوون، تەنانەت ئەم زیادبوونە بەرچاوەی تاوان و لە یاسا دەرچوون لەمپارێزگایەدا گەشتۆتە ئاستێک کە تاوانی گەورەی کوشتنی بەئەنقەست زۆر زیادی کردووە، ئیدی با ئەوەش بووەستێت کەڕێژەیەکی بەرچاویش لە حاڵەتی خۆکوشتن بەھەمان شێوە لەزیادبوون دایە!    
باسکردنی پارێزگای ھەڵەبجەی شەھید تەنھا وەک نموونەیەکە،ئەگینا لە سەرجەم پارێزگاکان و شاروشارۆچکەکانی وەک (کەلار،دەربەندیخان، ڕانیە، زاخۆ، سەیدسادق، چەمچەماڵ  و زۆرینەیشاروشارۆچکەکانی تری ھەرێم) ڕێژەی تاوانکاریی و دەرچون لەیاسا و، تا دەگات بە خۆکوشتن لە ھەڵکشان و زیادبوون دایە!
یەکێک لە ترسناکترین ئەو ھەنگاوە حیزبیانەش کە ڕۆڵی دادگاکان و ھێزە ئەمنیەکانی کەم کردۆتەوە ھەبوونی ھێزی حیزبییە، کەدۆخێکی خولقاندووە نەک ھەر بەرپرسەکان بە ئاشکرا یاساپێشێل دەکەن و ھێزی حیزبی پاسەوانیان دەکات، بگرەپاسەوانەکانیشیان و ئەوانەشی خۆیان بەو بەرپرسانەداھەڵواسیووە کاری نایاسایی دەکەن و کاتێک ھێزە ئەمنیەکاندەیانەوێت دەستگیریان بکەن و بیانھێننە بەردەم دادگاکان، ئەواتەقە لە ھێزە ئەمنیەکان دەکەن و ڕوبەڕویان دەبنەوە، کە دەیاننموونەمان ھەر لە پارێزگای ھەڵەبجەوە تا ئەگات بە پارێزگایدھۆک ھەیە، دەیان نمونەشمان ھەیە کە پاسەوانی بەرپسەکانھاولاتیانیان کوشتوە و دواتر بەرپرسەکە نەی ھێشتوە کەپاسەوانەکەی بدرێتە دەست حوکمی دادوەریی! تەنانەت وای لێھاتووە بەرپرس ھەیە سەر بە دەوڵەتە ئیقلیمیەکانە و ئێران ھەرفەرمانێکی پێ بکات لە تیرۆر و ڕفاندن بۆی جێ بە جێدەکات، نەک ھەر ئەوە، بگرە دیمان کە تەنانەت شاری کەرکوکیکوردان ھەر بە فەرمانی ئێران لەلایەن چەند بەرپرسێکیحیزبییەوە درایە دەست حەشدی شەعبی.
کێشەی سەرکی لە بەردەم دەسەلاتی دادگا و دادوەری لە ھەرێم دا ئەوەیە لە لایەک نابێت بە ھیچ جۆرێک ھێزی حیزبی ھەبێت، لەلایەکی دیکەش دەبێت دەسەلاتی  دادوەری خاوەن ھێزێکیمەشقدیتوی یاساسەروەر بێت کە ھەر کات ویسترا دادگاکان بتوانن بەکاری بھێنن بۆ کاری یاساسەروەری و دژایەتی تاوانکاران. ئەگینا چ لۆژیکێکی تێدایە کە پاسەوانی بەرپرس ھەیە تەقە لەھێزەکانی ئاسایش ئەکا و دواتریش بە فەرمانی مەڵبەندەکانناگیرێت، ئایا ئەمە ئەوە ناسەلمێنێت کە مەلبەندەکان دەسەلاتیانبەسەر ئاسایش و پۆلیس دا ھەیە؟ ئایا ئەمە بەو مانایە نیە کەئیدی دەسەلاتی دادوەری پێویستی بەھێزێکی تایبەت بە خۆیھەیە وەک لە ولاتانی پێشکەوتودا ھەیانە.
کەوابوو، ڕێگری کردن لەوەی کە حوکمی یاسا و دامەزراوە دادوەریو ئەمنیەکان بەکارەکانی خۆیان ھەستن و کاریگەری حیزبەدەسەلاتدارەکان لەسەر پێگەی دادگاکان و ڕێکارەیاساییەکان،وەختە کەشێک دەقولقێت کە بە تەواوی ڕۆڵی دادگاکان بێدەسەڵات دەکرێن لە ھەرێم دا، ئەمەش یەکێک لە ترسناکترین ئەودۆخانە لە کۆمەڵگاکەمان دێنێتە کایەوە کە نە پارێزەر و دادوەرەکانبتوانن بە دەست کراوەیی بەڕۆڵی خۆیان ھەستن و، نەتاوانکارانیش سڵ بکەنەوە لە ئەنجامدانی تاوان.

نووسینی: پارێزەری ڕاوێژکار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە