کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ کەسی یەکەمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە؟

Thursday, 22/02/2018, 22:56


ئیسڕاییل ناخوازێ دەگەڵ رووسیە رووبەڕوو ببێتەوە:
ڕای گشتی رووسیە بە هێرشی قورسی ئیسڕاییل بە سوریە لە رۆژی شەممەی رابوردوودا بۆ پێگەی سەربازیی وهەوایی / تی... ٤ / ، ئەو شوێنەی کە روسەکان لەوێ حوزووریان هەیە، بەرپەرچدانەوەی لە خۆی نیشاندا. وەزیری بەرگری روسیە هیچی نەگووت. وەزاڕەتی دەرەوەش تەنیا راگەیاندنێکی بڵاو کردوە وگوتی: دروستبونی هەڕەشەی نیزامی بە دژی بەڕێوەبەر وکارگێڕانی نیزامی روسیە لە سوریە قەبوڵ ناکرێ.ئێمە هۆی ئەو گرفتانە ئێستێ دەزانین.
بۆیە / پوتین / بە نەهێنی بارودۆخەکەی کۆنترۆڵ کردوە. هەروەها،، هائازتێز،،ئاوای شڕۆفە کردوە: سەرۆک کۆماری روسیە ولادیمیر پوتین بە رووبەرووبوونەوی ئێران وئیسڕاییلی لە سوریە کۆتایی پێهێنا وهەردووک لا بۆچوونەکانی ئەویان قەبوڵ کردوە.ئەوە پێشکەوتنێکی ئاشکرایە کە دوای ئەو هەمووە رووداوانەی کە روویان داوە.
دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە، دوای بۆمبارانی دووهەمی بۆ سەر ئامانجەکان سوریە وپێگەکانی ئێڕان لەو وڵاتە لە لایان هیزی ئاسمانیی دەوڵەتی ئیسڕاییل،بەرپرسێکی باڵای ئیسڕاییل رایگەیاند کە ئەو وڵاتە پێداگرە لە سەر رێوشوێنی نیزامی ودرێژەی پێدەدا. بەڵام ئەو باسە زۆری نەخایاند، چونکی پەیوەندی تەلەفونی لە نێوان پوتین وناتانیاهو کۆتایی بەو کردوەکانی ئیسڕاییل هێنا.
بە راگەیاندنی وەزاڕەتی دەرەوەی روسیە هێرشی ئاسمانی بۆ سوریە لە لایان ئیسڕاییل وهەروەها هێرشی ئاسمانی ئێڕان بۆ ئیسڕاییل لە بەر چاو نەگیران وچاوپۆشیان لێکرا.! لە وتوووێژی تەلەفونی پوتین وناتانیاهوهۆشداری دووبارە بونەوەی مەترسیەکان، پێشی لێگیرا.روسەکان داییم نیگەرانی بۆمبارانی ئیسڕاییلەکانن بۆ ئەو ناوچانەی کە سەربازەکان وڕاوێژکارەکانی روسیە بونیان هەیە.
/ پێگەی تی... ٤ / لە نزیکی ( پاڵمیر) یەکێکە لەو ناوچانە.ئەو پێگەیە شوێنێکە کە ئێڕان لە وێ حوزووری هەیە وخاوەنی موشيکی دژە هەواییە کە لەو پێگەیەڕا مەبەستەکان دەپێکێ. دوای پەیوەندیی تەلەفونی / پوتین وناتانیاهو / جارێکی دیکە روون بۆوە کە بەرپرسی / رۆژهەڵاتی ناوەڕاست / کام کەسە./ و: مەبەست پووتینە /. لە حالێکدا ئامریکا لە ناوچەکەدا ماوەتەوە تا پێگەیەک بۆ خۆی دابین بکا.
لە حاڵێکدا سیاسەتی دەرەوەیی ئەو وڵاتە / ئامریکا / ئاشکرا و راستەوڕاست وروون نییە،روسیە وڵاتێكە کە تەواوی رێگاکانی ئاواڵا دەکاو دەیان سەلمێنێ وبارودۆخۆورێکارەکان روون دەکاتەوە. بۆیە هەزینەیەکی زۆری تەرخان کردوە بۆ مانەوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە ساڵانی رابوردوودا. هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ئیزن نادا دەوڵەتی ئیسڕاییل پڕۆژە ستڕاتیژییەکانی تێك بدا. دەتوانین ئاوای بۆ بچین کە پەیوەندیی تەلەفونی پوتین وناتانیاهو بەو مانایە نییە کە دەوڵەتی ئیسڕاییل توانای چەنە لێدانی نییە یانژی ناخوازێ وەرچەرخانێکی دڕاماتیکیی دیکەی روسیە رووبدا. بەڵام ناتانیاهو کەیف خۆش نییە بە رووبەڕوو بوونەوەی دەگەڵ روسیە. بەڵام رووبەڕووبوونەوەی دەگەڵ ئێڕان بۆدەوڵەتی ئیسڕاییل بەسسە.

لە نووسینی: رێ ئێستێف
وەرگێڕانەوە بۆ کوردی: جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە