سیاسه‌ت و پرسى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه: هه‌ندێک سه‌رنج و ڕا له‌سه‌ر "لیستى نیشتیمان"
Saturday, 17/02/2018, 20:41
به شێوه‌یه‌کى گشتیى له دونیادا زیاد له تهعریفهیهک بۆ چه‌مکى سیاسه‌ت بوونى هه‌یه. یه‌کێک له‌و ته‌عریفانه که له دونیاى واقعى سیاسیی‌دا بوونى هه‌یه و، ئێمه‌ش ده‌کرێت تا ئاستێکى باش باوه‌ڕمان پێى بێت خودى ئه‌و جۆره له گوزاره‌یه که ده‌گوترێت: سیاسه‌ت له یه‌ک کاتدا هه‌م کێبڕکێ هه‌م ململانێى پڕاگماتیکییانهى به‌ده‌ستهێنانى هێز و ئهنتى-هێزه. له‌نێو ئه‌م گه‌ڕان و ڕکابهرییهشدا، ئاشکرایه تۆ ده‌بێت هه‌م ئامانجت هه‌بێ و هه‌م که‌ره‌سته و ئامڕازى ده‌ستخستنى واقعییانهى ئامانج. گرنگ نییه که‌ره‌سته‌ى به‌رده‌ست له هه‌نگاوى یه‌که‌مدا له هه‌ندێک ڕووه‌وه چییه، کام میتۆد و کام جۆره له تاکتیکه، گرنگ ئه‌نجامى به‌ده‌ستخستنى جۆرى حه‌قیقه‌تى ئامانجه، که ترۆتسکیى وتهنیى به‌و مه‌رجه‌ى دواجار له واقعدا شتێک هه‌بێت–(حه‌قیقه‌تى واقعییانهى ئامانج)–بتوانێت "پاساوى باڵا بۆ ئه‌نجامى کۆتایى کاره‌که بهێنێته‌وه".
ئه‌مڕۆ، هه‌مووان ناکرێت ئه‌و ڕاستییه ساده‌یه نه‌زانین که سیاسه‌ت کردن له بارى پڕاکتیکدا شتێک و قسه‌کردن له‌سه‌ر سیاسه‌ت شتێکى تره. قسه‌کردن له‌سه‌ر سیاسه‌ت تا ڕاده‌یه‌ک وه‌سف و لێکدانه‌وه‌ى ڕووت و که‌سییه و، قسه‌کردنه له‌سه‌ر مانا بانمێژوویى و ناشوێنییهکانى سیاسه‌ت، له‌کاتێکدا واقعى سیاسه‌ت کردن به جۆرێک خاوه‌ن مانایه‌کى تره. سیاسه‌ت کردن ئاماژه و هه‌لومه‌رجى بۆشایى-کات–(شوێن-کات)–ى خۆى هه‌یه و، هێما و مه‌دلولى ئیمکانى واقعییانهى کارکردنه له‌سه‌ر ژینگه‌ى جوگرافیاى ناوچه‌یى، پان-ناوچه‌یى و دونیاى هه‌نووکه‌یى سیاسه‌تى زاڵ. له‌م باره‌دا، ده‌شێت بۆ هه‌ریه‌ک له ئێمه له بارى تیۆردا جۆرێک ڕوئیا و دونیابینیى تایبه‌ت له‌پشته‌وه ئاماده‌یى هه‌بێت، که له‌گه‌ڵ هیچ گروپ، ڕه‌وت و بزووتنه‌وه‌یه‌کى دیینیى و نادیینیى سیاسیى ناوچه‌که له بنه‌ماوه تهبانهیهتهوه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى بار و زه‌مینه‌ى واقعى سیاسه‌ت کردن ئیدى ئه‌گه‌ر و ئیمکانێکى تره، ڕه‌نگه لێره‌دا ناچاربیت—یان تاکتیکییانهش بێت—ئهندازهیهکى بخیتهناو جۆرێک چوارچێوه‌ى دیبلۆماسیى سۆسیۆلۆجیى-سیاسیى واقعه‌وه، ئه‌و واقعه سیاسییه‌ى که هه‌ڵکه‌وته و لهباریى دۆخى خراپى ژێرخان و سه‌رخانى کلتوریى-کۆمه‌ڵایه‌تیى و ئابوورییه‌که‌ى زیاتر و زیاتر به ده‌ست هه‌ردوو ئۆرگانیزم و به‌ره هێزى سیمبایۆتیک یه‌کتر-ڕاگرى سیاسیى-میلیتاریزمى بنه‌ماڵه‌یى و عائیلیى ناوچه‌که–(پارتیى-یه‌کێتیى)– مه‌سخ و ههلاههلابووه، به چه‌شنێک که ئێستا جگه له چاره‌نووسى پێکهوهییبوونى "ستراتیجى" به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان له به‌ره‌یه‌ک، هه‌موو شتێک له به‌رامبه‌ردا ته‌نانه‌ت له ئاستى لانیکه‌مى جۆرێک لهڕووداوهستانهوهى هاوبه‌ش و به‌ره‌ى بهرههڵستکاریى سیاسیى ڕادیکاڵانه‌ى"سیسته‌م" (به زمانه مێتافۆڕییهکه)، په‌رشوبڵاو، فره‌سه‌ر، ناجێگیر و ناکارابووه. هه‌ر ئه‌م دۆخى ئیگۆیزم و شێوهپێکهاتنه سۆسیۆلۆجیى-سیاسیى تراژیدیى و شهرمهێنهشه بۆ هه‌مووان واى کردووه تۆ ڕه‌خنه‌ى ڕه‌وتى مێژووى سیاسیى خۆت له ماوه‌یه‌ک له ماوه‌کانى ڕابردوودا به جۆرێک بکه‌یت (له‌وباره‌یه‌وه پۆسته نووسراوێکى سه‌ر ئه‌كاونتى فه‌یسبووکمان له سێپهتهمبهرى 2015:"مێژوومان هاوجمکى خۆمانه!")، له‌سه‌ر که‌مێک که‌لێنى واقعى له‌م ڕووه‌وه سه‌رنج بگرى و، به هۆیه‌وه دواتر و له ڕۆژمێرێکى تردا داواى پێکهێنانى جۆرێک کامپ و به‌ره‌یه‌کى سیاسیى جددیى ڕادیکاڵ و هێزگر له به‌ره سیاسیى-میلیتاریزمه زاڵه‌که بکه‌یت. ئه‌م داواکارییه سه‌ره‌تایى و ساده‌یه‌ش داواکاریى ئێستاى ته‌نیا که‌س و لایه‌نێک نییه و، به دڵنیاییه‌وه به‌ر له هه‌ر که‌س و ده‌نگێک سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ئه‌م پرسه له کۆتایى نووسینێکدا به ڕوونیى ووروژێنرا و باسى لێکراوه (نووسراوێکى تر لێره‌وه له نۆڤه‌مبه‌رى 2016: "له‌باره‌ى کارى ڕاسته‌قینه‌ى ئێستاى میدیا و چێککردنى فلاشباکى هه‌ندێک ڕوودا و پێشهات ...").
ئێستا وه‌ک دیاره ده‌زانرێت پێشنیار له‌سه‌ر پێکهێنانى پێویستیى جۆرێک به‌ره‌ى سیاسیى بۆ ناوچه‌که له هه‌رکاتێک زیاتر له بره‌ودایه و، ئه‌م پرسه‌ش زیاتر له هه‌ر پرس و شتێکى تر، ئینکارناکرێت، بۆ ستراتیجێتى کارى سیاسیى ئه‌م قۆناغه له ئیمکانى واقعدایه. گوترا "به‌ره و گروپ"ى سیاسیى لێره و له‌وێ له ئاستى گشتیی‌دا ته‌شکیل بووه و، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵاتى باوى ناوچه‌که–( پارتیى-یه‌کێتیى)–گوایه له جۆرێک ئهنتاگۆنیزمى سیاسیى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى "مێژوویى"دایه?! ئه‌و "به‌ره"یه‌ش، له سه‌رووى هه‌ر گروپ و شتێکى تر، دیاره لێره‌دا مه‌به‌ست له هه‌ریه‌ک له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، هاوپه‌یمانیى بۆ دیموکراسیى و دادپه‌روه‌ریى و کۆمه‌ڵى ئیسلامییه و، نماینده‌ى سه‌ره‌کیى نێوهندهکهیه. لیستێکى سیاسیى-ئینتیخابییان له زۆنێکدا کڵێشهکردووه و، ده‌خوازن له ئاستى بهرچاوودا نوێنه‌رایه‌تیى لێ بکه‌ن. ئێمه لێره‌دا و له‌م باره‌یه‌وه به گشتیى، سه‌ربارى هه‌ر سه‌رنج و ڕه‌خنه‌یه‌ک له پڕۆسێسى تهکویین، ستراکتۆر و ناوه‌ڕۆکى دژبهرییانهى تهشکیلهکهى، که هه‌مان بێت، به‌جیا پێکهێنانى کۆکتێلى ئه‌م لیسته له کاتى ئێستادا هێشتا به خراپ نازانین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که ده‌شزانرێت ئه‌م "به‌ره"یه لیستى ئینتیخابییه و له ڕووبه‌رێکى دیاریکراویشدا بڕیارى له‌سه‌ر دراوه، که ناوچه کوردستانییه کێشهلهسهرهکانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه ("ناوچه جێگا ناکۆکه‌کان": ده‌قه ده‌ستوورییه‌که). ئه‌م ناوچانه بۆ هه‌ریه‌ک له ئێمه چه‌شنێک بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندیى خۆیانیان هه‌یه و، له‌و ڕووه‌شه‌وه ده‌کرێت ئه‌و لیسته له ئاست جۆرێک مکۆمکردنهوهى پێگه و نوێنه‌رایه‌تیى سیاسیى لاى خۆیه‌وه گرنگیى خۆى تا ئاستێک هه‌بێت، ئه‌گه‌رچى هه‌م خودى پێگه‌که و هه‌م ماهییه‌تى نوێنه‌رایه‌تیى سیاسییه‌که‌ش له ئێستا و له ڕابردوو بۆ ئێمه جێگه‌ى له‌سه‌ر وه‌ستان و پرسیارى جددیى له‌سه‌ر کردنیش بووبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى که ئیدى لێره به دواوه واده‌کات دواجار ئێمه جیاواز له هه‌ر که‌س و ده‌نگێکى دى نه‌توانین پتر ته‌نویر و به جۆرێک ته‌رویجى سیاسیى له‌و ڕووه‌وه بده‌ین، بوه‌ستین و ئومێدى قه‌به له‌سه‌ر گوایه ئه‌و "به‌ره" و "بلۆکى مێژوویى" سیاسییه دروست نه‌که‌ین وه‌ک هه‌ر که‌سێکى دى، هۆکار ده‌شێت ئه‌م چه‌ند سه‌رنج و خاڵه ساده‌یه‌ى خواره‌وه بێت به کورتیى:
1- ئه‌وه‌ى هه‌یه وه‌ک گوزاره یان ده‌گوترێت به ناوى "به‌ره"ى سیاسییه‌وه لێره و له‌وێ ڕاستییه‌که‌ى له کۆنتێکستى واقعدا و به مانا میتۆدۆلۆجیى سیاسییه‌که‌ى بوونى "به‌ره"نییه. وه‌ک ئه‌وه‌ى به ماناى حهرفیى هه‌یه، ئه‌وانه ته‌نیا بوونى لیست و جۆرێک کوالیسیۆنى سیاسیى-ئینتیخابیى کاتیى و شکڵیین. له زۆنێکى ناوچه‌یى دیاریکراوى ده‌ره‌وه‌ى ئێستاى هه‌رێمى باشووره و، مه‌به‌ست لێى به پله‌ى یه‌ک به‌ئامانجگرتنى خودى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ڕووت و ده‌ستخستنى ده‌ستکه‌وتى پشت نوێنه‌رایه‌تیى سیاسیى-بیرۆکراتیى په‌رله‌مانیى و ئه‌نجام جۆرێک نماینده‌ى گوتارى کارى سیاسیى-ئیداریى ڕۆتینیى و ڕواڵه‌تییه.
2- پڕۆژه‌ى دروستکردنى یه‌ک کامپ یان یه‌ک به‌ره‌ى سیاسیى جددیى گشتگیر و گوتار ڕادیکاڵ له ئاست ئه‌وله‌ویه‌تى پێویستیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و بهچۆکداهێنانى ژیانى ده‌سته‌ڵاتى سیاسیى له هه‌رێمى باشوور له واقعى ستراتیجى کارکردنى باڵاى سیاسیی‌دا بوونى نییه. ئه‌وه‌ى هه‌یه تا ئێستا له لایه‌ک فه‌وزا و ته‌که‌تولێک له گوتار و قسه‌ى په‌تیى ئه‌بستراکت و مه‌جازییه و له لایه‌کى دى کارکردنه به پێوه‌رى پۆپۆلیزیمى سیاسیى ڕۆژ و نمایشى پڕۆژه‌ى په‌رله‌مانیى-فراکسیۆنیى بیرۆکراتیى نێو هه‌مان درێژه‌ى ژیانى ژینگه سیاسیى میلیتاریزمه باوه‌که.
3- کاراکته‌ره‌کانى ئه‌م جۆرانه له لیست و کوالیسیۆنهکان تایپى پتر هۆشیاریى سیاسیى-کۆنسێرڤاتۆترانهى درێژه‌پێده‌رى ژینگه‌ى کلتوریى-سیاسیى ده‌سته‌ڵاتى زاڵن و، له ئاستى فیکر و دونیابینیى سۆسۆلۆجیى-سیاسیى و سیاسیى-ئابووریى سه‌ر به هه‌مان دۆخى سایکۆسۆسیۆلۆجیى ژینگه‌ى کلتوریى-سیاسیى باون. "دژایه‌تیى و نه‌یارێتیان" بۆ ژینگه‌ى کلتوریى-سیاسیى باو–("سیسته‌مى باو")−ڕه‌خنه‌ى ویژدانیى-ئه‌خلاقیى و گوتارى ریفۆرمیستییانهى جوزئیى و شکڵییه و، پریڤهتیزم−(privatism: دهستهبهکڵاوى خۆوهگرتن)–و کارکردنه له‌نێو هه‌مان ژینگه‌ى سیاسیى بنده‌ستى ده‌سته‌ڵاتى سیاسیى زاڵ. کلتورى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سیاسیى و له به‌ره‌یه‌ک هێز له ده‌سته‌ڵاتى سیاسیى زاڵى ناوچه‌که وه‌رگرتن و ڕیشه‌ییانه لهکارخسستنى له قه‌ناعه‌تى باڵاى سیاسیى و ستراتیجى کارى پێکه‌وه‌یى ناوچه‌که زه‌مینه‌ى له واقعى کۆنکرێتییدا نه‌خه‌مڵیووه.
ئێستا ئێمه دووباره له بازنه‌ى بالۆره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان نزیک ده‌بینه‌وه، وه که‌سیش نییه ئه‌و ڕاستییه ساده‌یه نه‌زانێت که پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان له ناوچه‌که ئه‌و موژده و ئومێده نیین بتوانن ئاسۆى واقعێکى فیزیکیى و به‌رجه‌سته‌بوو جیاوازتر له‌و واقعه فیزیکییهى که له حه‌قیقه‌تدا هه‌یه و کۆنکرێتییهن جه‌سته‌ى سیاسیى به‌ر هه‌مووان ده‌که‌وێت، له ده‌ره‌وه‌ى گوتار و گوزاره‌ى ڕووت، مه‌جازیى ڕیتۆریکیى و نابه‌رجه‌سته-ناواقعیى، له‌گه‌ڵ خۆى له حه‌قیقه‌تدا بۆ ناوچه‌که بهێنێت، به تایبه‌ت که ئێمه، وه‌ک ده‌زانرێت، مێژوویه‌کى دووره له‌نێو ژینگه‌یه‌کى ناسیسته‌ماتیک-نائۆرگانیى کارى ڕێکخراوه‌یى و سیاسیی‌دا ده‌ژین، که له هه‌موو کایه‌کانیدا جه‌وهه‌رییه‌ن له مانا و په‌یوه‌ندیى ڕاسته‌قینه‌ى یه‌ک بۆ یه‌کدى لێکداپچڕاوه، به جۆرێک که هێڵێکى دوالیزمییانهى سه‌یرى له‌نێوان کرده‌ى په‌تیى زمان و واقع بۆ هه‌مووان کێشاوه. ئێمه ئه‌وه ده‌زانین که هه‌م کواڵهتى سه‌رخان هه‌م ژێرخانى کارى رێکخراوه‌یى و سیاسیى له ناوچه‌که ئه‌هلى هه‌ره ساده‌تریین ماناى کارى سیاسیى-دیموکراسیى نیين، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى له‌م نیوانه‌دا دواجار بتوانین نه‌ختێک قه‌ناعه‌ت به خۆمان ببه‌خشین، ئه‌وه‌ى هه‌یه بۆ ئێستا به لایه‌کدا بخه‌ین و واقعییانه هه‌رچۆنێک له‌گه‌ڵ نێوه‌نده‌که ڕێبکه‌ین، ئایا ئێوه و هه‌موو ئه‌وانى تر ده‌توانن پێکه‌وه شه‌ڕى جددیى و ڕادیکاڵانه‌ى ده‌سته‌ڵاتى سیاسیى تێکده‌ر و وێرانکارى ناوچه‌که بکه‌ن، کۆببنه‌وه و یه‌ک کامپ و به‌ره‌ى سیاسیى گوتار باڵا و یه‌کخراو دژ به به‌ره سیاسیى-میلیتاریزمه باوه‌که فۆرمه‌له بکه‌ن—تا ئه‌و جێگه‌یه که بتوانرێت هه‌ر نه‌بێت ئاسۆیه‌کى نوێى کارى سیاسیى-دیموکراسیى کارا و مانابه‌خش بۆ لانیکه‌مى ژێرخانى دیموکراسیى، له هه‌ره ئاسته کلاسیکیى و سادهکهشیدا بێت (دیموکراسیى-ئینتیخابیى)، بۆ ئاینده‌ى ناوچه‌که و ماناى کارى خۆشتان بگێڕنه‌وه؟
--------------------------
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست